لە دایکبووی ساڵی 1966، لە ساڵی 1988 لە قۆناغی سێیەمی ئەنفال لە ناوچەی قادرکەرەم دەستگیر دەکرێت و دەبرێتە قادرکەرەم و پاشان دەگوێزرێتەوە بۆ لیوای جمجمال، لەویوە دەبرێتە تۆبزاوای کەرکووک و باشان بۆ بیابانەکانی ڕومادی و لەوێ گوللە باران کراون.
رەمەزان لەگەڵ ژمارەیەک ئەنفالکراوی تر لەناو ئه و سەیارە سەر داپۆشراوەی پێی گوێزرابوونەوە بۆ چاڵەکانی مەرگ، لەرێگە تەکبیر دەکەن کە بەرگری لەخۆیان بکەن، لە دیار ئه و چاڵانەی بۆ بەکۆمەڵکوشتنیان ئامادەکرابوون، پەلاماری ئه و تیمی سەربازانە دەدەن کە خەریکی بەکۆمەڵکوشتنی ئەنفالەکانن. به و هۆیەوە ڕەمەزان دەبێتە یەکەم ڕزگاربووی ناو گۆڕی بەکۆمەڵی گەنجەکان و دەگەڕێتەوە کوردستان.
- 08-05-2014
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 4,983 مرة