图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,989
图片 106,398
书籍 19,240
相关文件 96,836
Video 1,376
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دوو نامەی هێمن بۆ شوکرییە ڕەسوڵ
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دوو نامەی هێمن بۆ شوکرییە ڕەسوڵ
库尔德文件

دوو نامەی هێمن بۆ شوکرییە ڕەسوڵ
库尔德文件

کچی خۆم شوکرییەی خۆشەویست
ئەوە یەکمجارە ئەو عینوانە بۆ کچێک دەنووسم. بۆخۆم کچم نیە و هەرگیز بە چاوی بابانەوەش تەماشای هیچ کچێک ناکەم. بەڵام لە دەروونمدا من تائێستاش جوانی پەرستم هیچ جوانێکیشم پێ لە کچ جوانتر نی یە. بەڵام لە تەواوی ژیانم دا هەرگیز هیچ جوانێک بێ لە کچ نەیتوانیوە زەوقی من ڕازی بکات و ڕەنگە پێم وایە لەویش جوانتر هەیە و جارێ تووشی نەهاتووم. هەر وەک هیچ شێعرێکیش بە تەواوی ڕازی نەکردووم، چونکە پێم وایە لەوە جوانتر دەکرێ بخولقێ.
کچی خۆم بەڵام ئەوە ئەم عینوانەم بۆ تۆ نووسی، چونکە هەست دەکەم تۆ وەک کچێک منت خۆش دەوێ منیش دەبێ وەک باوک تۆم خۆش بوێ. شوکرییە گیان بڕوا بکە لە کانگای دڵمەوە خۆشم دەوێی هیوام وایە نەک هەر کچێکی چاکی من بی، بەڵکو کچی کورد بی. کچی چاک بە بڕوای من ئەوە نیە، لە بن عەبا و ڕووبەند دا بژی و نوێژ و تاعەت بکا ڕوو لە نامەحرەم بگرێ، من کچێکم پێ چاکە، بە چەکی زانینەوە خزمەت بە نیشتمان و نەتەوەکەی بکا. تێت ڕادەبینم تۆ یەکێک لەو کچانە بی. هەر ئەوەی بەهەستەوە یادی کەسێک دەکەیەوە کە ژیان بۆ ئەو وەک جەهەننەم وایە بەسە بۆ ئەوەی تۆ بناسین و بزانین کچە کوردێکی کە خزمەت کارانی کوردت خۆش دەوێ.
هەم بخوێنە، هەم بژی. من قەت ئەوەندە وشک نیم پێم وابێ خوێندکارێک دەبێ شەو و ڕۆژ سەری لە سەر کتێب بێ و تام لە ژیان نەکا. ئەوەندەش بێ موبالات نیم حەق بدەم بە کەسێک هەلی وای بۆ هەڵکەوێ و کەلکی لێ وەرنەگرێ. سەرکەوتنت بە ئاوات دەخوازم. سڵاوی هەموو کچ و کوڕێکی باشی کورد لەوێ دەگەێێنم. لە باتی من تەماشای جوانەکان و ناسکەکانی وێ بکە. هەرچەندە دەزانم خۆت زەوقی لێ وەرناگری.
لە نووسین و خوێندنەوەی کوردی غافڵ مەبە. خەریکم دیوانەکەم چاپ بکەم هەر چاپکرا، بۆت دەنێرم.
باوکت
باوکی دڵسۆزت هێمن



شەکراوە شیرینەکەم
بە خوای چاکت کرد، شەکراو ناوێکی شیرین و خۆشە.بەڵام هەی هوو. شیرینیایەتی شەکراو لە کوێ و شیرینیایەتی کچێک. کچە کوردێکی جوان و دڵگر، کچە کوردێکی ڕيزا سووک و چەلەنگ لە کوێ؟ نا، نا، شەکراویش بۆ تۆ ناوێکی تەواو نییە بەڵام لەوەی پێشوو باشترە. تەنیا منداڵێکی بچووکە کە شەکراو بە ماچێکی لێوی جوانان دەگۆڕێتەوە ئەوەیش پاش ئەوەی پەرەوازە بوو تێ دگا چەند تێ شکاوە.
کچی خۆم، نازانم بۆ کەمێکم بۆنی ناهومێدی و بەزیوی لە نامەکەت کرد، تۆ لە تەمەنێک دای کە نابێ خەم بخۆی، وەڕەز بی، هەست بە غەریبی و دوورە وڵاتی بکەی. ئەویش لە مۆسکۆ، لە مۆسکۆی جوان. ئەگەر لە باتی باوکی خۆت بای چت دەکرد؟ ئەوە پێنج ساڵی تەواوە پی ی ناوەتە شەش ساڵ دوور لە خۆشەویستان بە پیری و فەقیری و چارەڕەشی ڕای دەبوێرم. شەوان وەک مانگی یەک شەوە باوەشم ئاوەڵەیە بۆ خۆشەویستەکەم، بۆ ئەو خۆشەویستەی کە ساڵانی ساڵ لە باوەشم دا ئارامی دەگرت، بە ڕۆژ بۆ بەڕێ چوون، بۆ ژیان کار دەکەم، ئەویش کارێک کە لە گەڵ زەوقی شاعیرانەم یەک ناگرێتەوە، ئێواران کە دەگەڕێمەوە کەس چاوەنۆڕم نیە. بەڵام بەو حاڵەوە دەردی دڵ ناکەم و قسەکانم بۆنی ناهومێدی لێ نایە و تەنانەت پێم وا نیە زیانم کردووە. چونکە دەزانم لەو حاڵە دا پتر دەتوانم خزمەتی نەتەوەکەم، نەتەوە بەش خوارەوەکەم، نەتەوە لێ قەوماوەکەم بکەم.
کچەکەم. بۆ ئێمە هەموو کچ و کوڕ و ژن و پیاو و لاو و پیرێکی کژورد ناهومێدی یانی مردن، یانی بەزین، یانی سەنگەر بەردان، کە چاوەنۆڕ نیم کچێکی وەک تۆ تێگەیشتوو و پێگەیشتوو ناهومێد بێ. هیوا دارم گوڵی هیوات سیس نەبێ و بڵێسەی هومێد لە دڵە ناسکەکەت دا نەمرکێ.
خۆشەویستەکەم. خۆر خەرێکی خوێندن بە. زانین بۆ خۆی خۆشترین شتە لەم دنیایە دا، بەڵام زانایەکی وشک و بەرزە دەماغ مەبە پاش گەڕانەوەش لە نەتەوەکەت جوێ مەبەوە و پیاو هەرچی زانا بێ لە ئاپۆرەی خەڵک خاناتر نیە. دڵنیا بە هەرچی پتر بزانی هێشتا موحتاجی ئەو ژنە قەرەجە دەبی کە پار شتی لێ فێر ببووی. ئینسانێک ئەو دەمی چارە ڕەشە و دەبێ بەزەییت پێ دا بێ و زگت پێی بسووتێ کە وەک هێندێک لە نەزانەکان لای وا بێ پڕ بووە و لە خەڵک بێ نیازە.
شەکراو گیان سڵاوی تۆم بە مامۆستا هەژار و کاکە حەمە ڕافەیاند ئەوانیش بە نۆرەی خۆیان سڵاوت لێ دەکەن. کۆڕی زانیاری کارێکی باشی کرد، هەژاری ناردە پاریس تا کورد و زمانی کوردی بە ڕۆژهەڵاتناسەکان بناسێنێ. کاک دوکتۆر کەماڵ مەزهەر و دوکتۆرە نەسرین فەخریش چوون، سەرکەوتوو بن.
من بە تەنێ لە بەغدا ماومەوە و ئارەق دەڕێژم. بە ڕاستی گەرماش بەڵایەکی گەورەیە، ڕۆژ تا ئێوارێ دەهاژم و بە لووزەو ئارەق دەڕێژم و ناتوانم بیر بکەمەوە. شەوانە بە تاقی تەنێ لە سەربانە بەرزەکەم ڕادەکشێم چاو لە مانگ و ئەسطیران دەبڕم، ئەویش تەنیایی و بێ جووتی ڕيبجم دەدا.
ئەوە ماوەیەکە خەریکی هێندێک کاری زانستی و فەرهەنگیم و شێعری تازەم نیە. دیوانەکەم خراوەتە ژێر چاپ. بەڵام کەی تەواو دەبێ؟ نازانم. لە عێڕاق کتێبی بڕێک گەورە چاپ کردنی گرانە. منیش لە کتێبی بچووک چاپ کردن بێزارم و دەمەوێ هیچ نەبێ بەشێکی گەورەی دیوانەکەم چاپ بکەم. بەشەکەی تری با بمێنێتەوە بۆ پاش مردنم تا منیش وەک قانیع پاش مەرگم هەبێ. خۆشەویستەکەم. هەتاو هەڵات و ئارەقەم بە ناوچاوان دا هاتە خوار و نووسین دژوار بوو. جارێ ماڵ ئاوا..
باوکت هێمن
20-09-1974 نامەم هەر بۆ بنووسە
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览12,119
HashTag
来源
挂钩项目: 5
Publication date: 20-09-1974 (50 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 92%
92%
添加( هاوڕێ باخەوان 08-05-2014
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):05-07-2018
URL
此产品已被浏览12,119
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,989
图片 106,398
书籍 19,240
相关文件 96,836
Video 1,376
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!