چەند مانگێکە قەیرانی موچە بەرۆکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە. ئێستا بەشێکی زۆر لە فەرمانبەران بەهۆی دواکەوتنی موچەوە مانیان گرتوە. ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان وێڕای پشتگیریمان لە داخوازیەکانی فەرمانبەران داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە هەرچی زوە ئەم کێشە کەڵەکە بوە چارەسەر بکەن. هەروەها ڕایدەگەیەنین کە بەدواداچونی پێویست لەو بارەوە دەکەین.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان
هەولێر
12-05-2014
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,647 անգամ