بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا دەیان هەزار کەس سەردانی سعودیەیان کردووە بۆ بەجێهێنانی گەشتی عومرە.
(مەریوان نەقشبەندی) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاندووە، لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا (37) هەزار کەس گەشتی عومرەیان بەجێهێناوە.
نەقشبەندی ڕاشیگەیاندووە، لەئێستاشدا سێ هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لەووڵاتی سعودیەن بۆ بەجێهێنانی گەشتی عومرە.
ئەمەو تاکو ئێستاش هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و عێراق تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا بەبووە، بەڵام هەرێمی کوردستان لەترسی ئەو پەتایە بەشێوەیەکی کاتی گەشتی عومرەی ڕاگرتووە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,564 gånger