ئەمین محەمەد لەساڵی 1962 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبوە، دەرچوی ئامادەیی لقی وێژەییە. خێزاندارە و خاوەنی دوو کچ و سێ کوڕە. لە سەرەتای هەشتاکانەوە دەستی بەنوسینی شیعر کردوە لەساڵی 1986 یەکەم شیعری لەگۆڤاری (کاروان)دا بڵاوکردوەتەوە بەشداری زۆربەی زۆری کۆڕە شیعرییەکانی ساڵی هەشتاکانی کردوە لەشارەکانی سلێمانی و
هەولێرهەولێر و
هەڵەبجەهەڵەبجە. لەساڵی 1991 بوەبەئەندامی
یەکێتی نووسەرانی کوردیەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی، لەساڵی 1991 یەکەم کتێبی بەچاپ گەیاندوە بەناوی (هەڵوێست) لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردیەکاندا شیعری بڵاوکردوەتەوە. لە ساڵی 1988 یەکەم شیعری وەرگێڕدراوە بۆزمانی عەرەبی لە گۆڤاری (شمس کردستان)دا بڵاوکراوەتەوە. لە ساڵی (2008)ەوە لەبواری ئەدەبی (منداڵان)دا دەنوسێت و تائێستا شەش کتێبی شیعری بەچاپ گەیاندوە بەناوەکانی:
1-
ماڵی بارانماڵی باران، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
2-
هاوڕێی نوێهاوڕێی نوێ، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
3-
خەیاڵی مناڵانەخەیاڵی مناڵانە، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
4-
هەنگە وردیلەهەنگە وردیلە، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
5-
خەونی چۆلەکەخەونی چۆلەکە، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
6-
گۆرانیی هەورەکانگۆرانیی هەورەکان، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
7-
بەرسیلەبەرسیلە، کۆمەڵێک شیعر بۆ منداڵان.
لەزمانی عەرەبیەوە چیرۆکی بۆ منداڵان وەرگێڕاوە و لەگۆڤارەکاندا بڵاوی کدونەتەوە، کتێبێکی چیرۆکی بۆ مندڵان نوسیوە و ئامادەی چاپە بەناوی (سەمای ماسی) لە سەرجەم گۆڤارەکانی تایبەت بە منداڵاندا شیعروچیرۆکی بڵاوکردوەتەوە لێکۆڵینەوەیەکی لەسەرئەدەبی منداڵان بڵاو کردوەتەوە بەناوی(زمان ڕەوانی و جۆرەکانی کێشی بڕگە لە شیعری منداڵان)دا.
سەرجەم شیعرەکانی مامۆستا (ع ع شەونم)ی کۆکردوەتەو ئامادەی کردوەو چاپ کراوە بەناوی (دیوانی ع ع شەونم)چەندین بەرهەمی شیعر و چیرۆ ک و وەرگێڕانی ئامادەن بۆ چاپ. زۆر بەی زۆری شیعرەکانی ئاوازیان بۆدانراوە و لەلایەن هونەرمەندانەوە کراون بە گۆرانی و لەکەناڵەکان پەخش دەکرێن.لەلایەن چەند شوێن و لایەنێکەوە ڕێزنامەی بۆکراوە...وەک یەکێتیی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی...گۆڤاری گوڵەکان و جگەرگۆشەکان.. باخچەی منداڵانی باخی میر لە هەڵەبجە.
منداڵپارێزی کوردستانمنداڵپارێزی کوردستان و چەند شوێن و لایەنێکی تر.
[1]