- حکومەتی ئیتاڵیا هۆشداریی بە بازرگان و پاڵاوگەکانی دەدات لە کڕینی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی بەغدا باڵیۆزی ئەو وڵاتەی ئاگادارکردەوە کە کڕینی ئەو نەوتە سزادانی ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی بەدواوە دێت کە دەیکڕن لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە.
- ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی دەریاوانی تورکیا بڵاویکردەوە، کە دووەم کەشتی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتەوە کەنارە ئاوییەکانی بەندەری جەیهانی تورکی بە جێهێشتووە بەرەو ئیتاڵیا.
- گۆرانی بێژ قادر مەردان لە مالمۆ - سوید، کۆچی دوایی کرد.
- هارون ئەرکوش، هاوسەرۆکی لقی بەدەپەی لیجە بە خەندانی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی،4 کەس کوژران کە یەکێکیان ژنە و 2ی دیکەش برینداربوون.