بەنداوی داریان، بەنداوێکی خاکییە کە لە هەوراماندا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر چۆمی سیروان بەستراوە. پرۆژەی بەنداوەکە لە ساڵی 2010ەوە لەسەر ڕووباری سیروان و لە نزیکی گوندەکانی وڕا و داریان لە هەوراماندا دەستی پێکردووە. ئەم بەنداوە لە شارستانی پاوە لە پارێزگای #کرماشان#دایە و بۆ چێکردنی وزەی کارەبا و کۆکردنەوەی ئاوی خواردنەوە دروست دەکرێت. بەنداوی داریان بەنداوێکی خاکییە و بەرزایییەکەی 155 مەتر دەبێت.
ئەم بەنداوە دەبێ بە هۆی چوونە ژێر ئاوی کانی بڵەوە کە کانییەکی مێژووییە لە کوردستاندا. هەروەها چەن هەکتار جەنگەڵ و چەند گوندێکی ناوچەی هەورامانیش دەباتە ژێر ئاو.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 10,432 مرة