کوردیپێدیا، مێژووی رۆژ بە رۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,240 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
📝 بەیاننامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییانە لە دامودەزگاکان و ژێرخانی نەوت لە قەزای مەخمور | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەیاننامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییانە لە دامودەزگاکان و ژێرخانی نەو
📝 بەڵگەنامەکان


هەولێر - ئەم بەیانیە، ئەندامانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پاراستنی نەوتی کەرکوک جوڵان لەپێناو پاراستنی ئاساییشی کێڵگە نەوتیەکانی بای حەسەن و ناوچەی مەخمور پاش ئەوەی زانرا بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمانیان کردووە بە زیانگەیاندن بەو هێڵی بۆریەی کە بەم دواییانە دوو لایەنە رێکەوتنی لەسەر کرابوو و کێڵگەی ئاڤانا دۆم دەبەستێتەوە بە کێڵگەی خورمەڵەوە.

ئێستا کێڵگەی بای حەسەن و کێڵگەکانی تری قەزای مەخمور بە سەلامەتی لەژێر بەڕێوەبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندان. حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕواندەکات بەرهەمهێنان لەم کێڵگانەدا بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوام بێت. کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور کە پێشتر ئەم کێڵگانەیان ئیشپێکردووە ئاگادارکراونەتەوە کە لە سبەینێوە چاوەڕێیان لێدەکرێت هاوکار بن لەگەڵ بەڕێوەبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا. ئەوانەی نایانەوێت هاوکاربن دەتوانن بڕۆن.

مەبەست لە نەخشەکێشان و دروستکردنی ئەو بۆریە نوێیەی کە خورمەڵە بە ئاڤاناوە دەبەستێتەوە بە تەواوی ئاسانکاریکردن بووە بۆ هەناردەکردن لە کێڵگەکانی مەخمور و ئاڤانا و ناوچەکانی کەرکوک لەرێگەی تۆڕی ‌هێڵی بۆری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەپێناو یارمەتیدانی زیادکردنی داهات بۆ خەڵکی عێڕاق لەم کاتی پێویستیە زۆرەدا و لە کاتێکدا زۆربەی هێڵی بۆری عێراق– تورکیا لەژێر کۆنترۆڵی داعشدایە.

ئەم ژێرخانە نوێیە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە و پارەی دراوە و حکومەتی هەرێم بە هاوکاری تەواوەوە کاری لەگەڵ بەرپرسان و ئەندازیارانی کۆمپانیای نەوتی باکووردا کردووە. بەڵام رۆژی پێنچشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان زانی کە هەندێک بەرپرسی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی فەرمانیان کردووە بە ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ ئەوەی هاوکاریان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووەستێنن و وەلفەکانی بۆریە نوێیەکە لێبکەنەوە یان لەکاریان بخەن.

کێڵگەکانی ئاڤانا و مەخمور لە مانگی ئازارەوە نەیانتوانیوە هەناردە بکەن چونکە بۆری سەرەکی عێراق– تورکیا بەهۆی هێرشە تیرۆریستیەکانەوە شکێنراوە. هێڵی بۆری سەرەکی عێراق بەزۆری دەکەوێتە ئەو ناوچەیەی کە بەم دواییانە لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە تەسلیمی داعش کرا.

سەرباری نەتوانینی هەناردەکردن و وەستانی پاڵاوتن لە بێجی، کێڵگەکانی ئاڤانا و مەخمور نزیکەی 110،000 بەرمیل نەوتیان رۆژانە بەرهەم دەهێنا و بڕی غازەکەی ناویشیان سوودی لێوەردەگیرا بۆ یارمەتیدانی ئیشپێکردنی کارگەی بوتڵی غازی کەرکوک.

بەڵام لەبری بەکارهێنانی بۆریە نوێیەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوتە بەرهەمهێنراوەکە، بەپرسانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لەلایەن بەغداوە فەرمانیان پێکرا بۆ گێڕانەوەی نەوتەکە بۆ کێڵگەیەکی بچووک و بەکارنەهێنراوی کەرکوک. ئەم بڕیارە، کە پاڵنەری سیاسی لە پشتە، دەبووە هۆی زەرەر و زیانێکی گەورە بە کێڵگەکە و بەفیڕۆچوونی هەمیشەیی زۆربەی ئەو نەوتەی کە گێڕابوەوە. هەروەها دەبووە هۆی بێ بەشکردنی خەڵکی عێراق لە داهاتی هەناردەکردنی نەوت کە لە ئێستادا پێویستیەکی گەورەیە.

لە ئێستا بەدواوە، بەرهەمی ئەو کێڵگە نوێیانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندان بەکار دەهێنرێت بۆ پڕکردنەوەی کەمی بەرهەمە پاڵێوراوەکان لە بازاڕی ناوخۆدا. ئەمەش باری سەرشانی هاوڵاتیانی ئاسایی سووک دەکات کە لە ئەنجامی شکستی دەسەڵاتی فیدراڵیەوە بۆ پاراستنی ژێرخانی نەوت لەو ناوچەیەدا دروستبووە.

هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان پشکی دەستووری داهاتی نەوت کە لەم کێڵگانەوە بەدەستدێت وەردەگرێتەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە داراییە گەورەیەی کە بەهۆی بڕینی نایاسایی پشکی 17٪ ی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی لەلایەن بەغداوە دروستبووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرگای کراوە بووە و هەمیشەش کراوە دەبێت بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگی کردن لەگەڵ بەغدا بەپێی ماف و بەپرسیارێتیەکانی هەرێمەکان هەر وەک لە دەستووری عێراقدا هاتووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان هێشتا ئومێدەوارە کە بەغدا واز بهێنێت لە پیادەکردنی سیاسەتی ئابڵوقەی سیاسی و ئابووری سزائامێز دژی هاوڵاتیانی کوردستان.

رووداوەکانی ئەم بەیانیە دەریانخست کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر پاراستن و بەرگریکردن لە ژێرخانی نەوتی عێراق هەر کاتێک لەژێر هەڕەشەدا بێت بەهۆی کردەوەی تیرۆریستی یان، لەم حاڵەتەدا، بەهۆی تێکدانێکەوە کە پاڵنەری سیاسی لە پشتەوەیە.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
72%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 11 2014 8:02PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 11 2014 8:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,167 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەیاننامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییانە لە دامودەزگاکان و ژێرخانی نەو
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمپانیای نەوتی باکوور
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,06 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574