پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,949
Kuvat 104,268
Kirjat 18,883
Liittyvät tiedostot 94,726
Video 1,232
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی 13-07-2014
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی 13-07-2014
Asiakirjat

ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی 13-07-2014
Asiakirjat

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕۆژانی (12-13-07-2014) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی، دوو ڕۆژ لەسەریەک کۆبوونەوەی ئاسایی کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا، دۆخی ئێستای عیراق، مەترسییەکانی داعش، چارەنوسی ناوچە دابڕێنراوەکان، کێشەکانی پێکهێنانی پۆستە سیادییەکانی عیراق، دروستکردنی بەمەرامی کێشە لەنێوان کوردو شیعەو چەندین دیاردەو دەرکەوتەی تازەی تریش، لەهەلومەرجی ئێستادا، گفتوگۆیان لەسەر کرا.
لەسەر دۆخی عیراق، هەڤاڵ فریاد ڕواندزی، ئەندامی سەرکردایەتی‌و نوێنەری ڕاسپێردراوی یەکێتیی لەوەفدی دانوستانکارو د.خەیروڵڵا، وەزیری بازرگانی عیراق، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون‌و ڕاپۆرتی زارەکی خۆشیان لەسەر کاروباری دەوڵەت، هێزە سیاسییەکان، دۆخی بەغدادو گرفتی ناو لایەنەکان، بۆ پێکهێنانی حکومەت، پێشکەش کرد.

کۆبوونەوە لەسەر دۆخی عیراق ڕاوەستاو هەلومەرجەکەی بەدژوارو مەترسیدار دایە قەڵەم. هۆیەکانی ئەم دۆخە مەترسیدارەشی بۆ سەرجەم ئەو هەڵەو خەتاو کەموکوڕیانە گێڕایەوە، کە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەدامەوە، هەتا هاتووە کەڵەکە بون‌و چارەسەری بنەڕەتیان بۆ نەدۆزراوەتەوە. سیاسەتی تاک لایەن‌و حوکمڕانی تاکگەرایی سەپێنراوەتە سەر بوارەکانی دەسەڵاتدارێتی. کێشەی مەزهەب‌و تائیفی‌و ئەمنییەکان، زاڵکراونەتە سەر ئەرکەکانی ئابوری‌و ئاشتی کۆمەڵایەتی‌و، پێشکەوتنی دیموکراسی‌و، ژیانی مەدەنییەت؛ جێبەجێکردنی دەستور فەرامۆشکراوە؛ دەسەڵاتەکانی تەشریعی‌و دادوەری دووچاری کێشەی لاوەکی‌و ناوەکی کران؛ سیاسەتی کارو کاردانەوەو بەهەڵەی قورستر چارەسەرکردنی هەڵەکان، زاڵکرا. ئەم سیاسەتانە بەزۆری، لەناو حکومەتدا دەوڵەتی یاسا‌و لەناو پەرلەماندا بەگشتی هێزە سونیگەراکان‌و دەوڵەتی یاساش بەرپرسیارن لێی.

هێزە کوردستانییەکان، سەرەڕای کەموکوڕی، یان هەندێک کەمتەرخەمی، یاخود وەکو پێویست ڕانەپەڕاندنی ئەرکە بنچینەییەکانیش، هەروەها ئەو نیگەرانییەی لەناو ڕای گشتی‌و میدیاشدا ماوون، بەڵام هەمیشە هێزە کوردستانییەکان لەعیراق‌و ناوچەکەدا بەشێک بوون لەپاراستنی ئارامی‌و چارەسەری کێشەکان. مەخابن، گوێ‌ لێگرتنیان کەم بوو. دژایەتیان زۆرتر بوو!!

کاتێکیش تیرۆریستان دۆخەکەیان تێک‌و پێکدا، بەدەسیسە، دەستەو تاقم هەیە، دەیانەوێ‌ کوردو هێزە کوردستانییەکان، دووچاری کێشەی نەتەوەیی لەگەڵ عەرەب‌و دژایەتی لەگەڵا شیعەگەردا بکەن. دڵنیاین، لەبەرئەوەی ئەم سیاسەتە، بەدەسیسەی شکست خواردوان ئەنجام دەدرێ‌، زۆر ناخایەنێ‌ لەبەردەم ڕای گشتی-دا ڕسوا دەبێ‌. گەلی کوردستان‌و هێزە کوردستانییەکان‌و یەکێتیی نیشتمانی، سورین لەسەر پاراستنی پەیوەندی ستراتیژمان لەگەڵ شیعەو سوننی نیشتمانپەروەرو پەرۆشی عیراقی دیموکراتی فیدراڵی فرەیی ڕاستەقینە!

بۆ پێکهێنانەوەی حکومەتیش، یەکێتیی، باوەڕیوایە کە کۆی سیاسەت‌و سیستەمی حوکمڕانی عیراق دەبێ‌ بگۆڕدرێ‌؛ ئەمەش مەحاڵە، ئەگەر ئالیەتی جێبەجێکردنی دەستورو پابەندبوون بەیاسا‌و کاراکردنی پەرلەمانی عیراق، لەئالیەتی حزبایەتی‌و تایفەگەری تەسکەوە، بەئالیەتی حوکمڕانی دیموکراسی‌و تەوافقی ڕاستەقینە نەگۆڕدرێ‌. بۆ؟ چونکە:
-بەڕواڵەت عیراق فیدراڵە؛ کەچی بەبێ‌ بڕیاری پەرلەمان‌و سەلماندنی ڕاستییەکان، بودجەی کوردستان دەبڕدرێ‌.
-عیراق فیدراڵە؛ کەچی کێشەی نەوت‌و گاز، ساڵ بەساڵ چارەسەرکردنی دواخرا، هەتا گەیەندرایە بنەبەست.
عیراق فیدراڵە؛ کەچی کێشەی ئابوری‌و کۆمەڵایەتی‌و خزمەتگوزارییەکان، قوڵتر دەکران.
-عیراق فیدراڵە؛ بەڵام پێشمەرگە خرایە دەرەوەی بازنەی سوپای پڕ چەککراوی عیراق، ئەمەش سوپاکەو ئەمیش پێشمەرگە.. دەرکەوتن.
-لەم وڵاتەدا.. هونەر نەما، ئەدەب ژاکا، وەرزش دەواکەوت، ئاوەدانی پەکی خراوە. دارودرەخت وشکبوون. گەشتوگوزار لەخواروی عیراق ڕاوەستا. موزەخانە سەردان ناکرێ‌، تەنانەت پەیوەندی کۆمەڵایەتی مەدەنیش پاشەکشەی کرد.. تاد.
بۆیە، هەموو هێزە سیاسییەکانی عیراق‌و کوردستان، نەک تەنها لەبەر ڕەشەکوژییەکەی داعش، بەڵکو لەبەر بەرپرسیارێتی نیشتمانی، کۆمەڵایەتی، شارستانی‌و دەستوریش، چیکە ناکرێ‌ بەعیراقی ساڵانی ڕابوردوو ڕازی بن، تەنانەت دەبێ‌ سوربن لەسەر گۆڕینی کۆی سیستەم‌و سیاسەت‌و ئیدارەدانی عیراق.

سەبارەت بەدۆخی ناوچەکانی مادەی (140)یش، کۆبوونەوە بەوردی‌و هەمەلایەنە لەسەر ئەم بەشە وەستاو هەڵوێستەی لەسەر جومگە بەجومگەی پارێزگای کەرکووک‌و خانەقین‌و نەینەواو دیالە‌و سەڵاحەدین، کرد. مەکتەبی سیاسی، لەکاتێکدا بەهەلی دەزانێ‌ جەخت بکاتەوە:
حکومەتەکانی دوای ڕوخاندنی سەدام، بەتایبەتی لەدوای پەسەندکردنی دەستورو مادەی (140)ەوە، بەرپرسیاری یەکەمی جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی مادەکەن، لەهەمانکاتدا، یەکێتیی پێوایە، لەگەڵ حکومەتی ئاییندەی عیراق، مادەی (140) دەبێ‌ ببێتە بنچینەی ڕێککەوتنی سیاسی. ڕێککەوتنەکەش بەدیاریکردنی سنوری جوگرافیای باشوری کوردستان ببەسترێ‌. واتا:

گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی سنوری نیشتمانیی مێژوویی باشوری کوردستان بکرێ‌، نەک لەکوێ‌ کورد زۆرە یان کەممە. سنوری باشوری کوردستانیش، زنجیرە شاخی حەمرینە، هەروەکو لەپەیماننامەی نێودەوڵەتی سیڤر-دا هاتووە.
لاشمان سەیرە، دوای ئەوەی سوپای عیراق بەرگەی هێرشی داعشی نەگرت‌و پێشمەرگە تەواوی ناوچەکان‌و سەروسامان‌و ئاسایشی خەڵکی بەخوێنی زیاتر لە(60) شەهید‌و (300) بریندار پاراستووە، کەچی لەباتی سوپاسی ئەم هێزە قارەمانە بکرێ‌، هەروەکو مادەی (140)‌و ناوچەی کێشە لەسەر لەئارادا نەبێ‌، حکومەتی عیراق، پێشمەرگە بە(حەس حەس) دەزانێ‌‌و داوای کشانەوەی پێشمەرگە دەکات، ئەمە لەکاتێکدا تیپێکی سەربازی لەعیراقدا نەماوە، بەغدادی پایتەختی پێ‌ بپارێزن‌و پاراستنی پایتەختیان سپاردۆتە ئەو میللیشیانەی هەشت ساڵ لەمەوبەر، لەباتی چارەسەری سیاسی‌و ئیداریان بۆ دابین بکرێ‌، سەرکوتیان کردن!
تازە، نەعیراق، دەبێتەوە بەعیراقی چوارچێوەی حوکمڕانی دەهەی ڕابردوو، نەناوچەکانی مادەی (140)یش دەبنەوە بە بەشێکی بۆتەی عیراقی ڕابردوو. حیکمەتی سیاسی وا دەخوازێ‌، ئەمجارە؛ وەکو هەموو کێشە بنچینەییەکانی تری عیراق‌و کوردستان، ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، چارەسەری ڕاستەقینەیان بۆ بدۆزرێتەوە، چارەسەرێک کە چیکە، کورد، عەرەب، تورکمان‌و مەسیحی، وێڕای پێکهاتەکانی تریش، لەم ناوچانەدا، لەناو کێشمەکێشی تایفی‌و شۆڤێنی‌و حوکمڕانی تاک لایەنەو تاکڕەوانە، هەتا هەتایە سەرفراز بکرێن‌و، وەکو بەشێکی کوردستانی دیموکرات، بەمافە دیموکراسییەکانیان شاد بکرێن.

دەربارەی ڕاپرسی‌و مافی چارەنوس‌و سەربەخۆیی کوردستانیش.. یەکێتیی پێوایە، خەریکە هەلومەرجێکی بابەتی دێتە پێشەوە، نەک لەناوخۆی عیراق‌و کوردستاندا، بەڵکو لەناوچەکەو جیهانیشدا، دەرگای گفتوگۆ لەسەر مافی چارەی خۆنوسین، بەسەربەخۆیی کوردستانیشەوە، بۆ یەکەمینجارە لەدوو سەدساڵی ڕابوردوودا دێتە ئاراوە. هاتنە ئارای ئەم هەلومەرجەش، تەنها پەیوەندی بەداوای ڕەوای سیاسی گەلە دیموکراتیخوازەکەمانەوە نییە، بەڵکو قۆناغی سیاسی گۆڕدراوە؛ سیاسەتی دەوڵەتان کەوتۆتە ژێر کاریگەری گۆڕانکارییەکان؛ بەرژەوەندی زلهێزەکان لەوەدایە کێشەی گەلان چارەسەر بکرێ‌.. هاوکات، سامانی کوردستان‌و کوردستانی سەرکەوتوی فیدراڵیش، مایەی باس‌و خواستی دەوڵەتان‌و کۆمپانیاکان‌و بازاڕەکانە.. بەڵکو قسە لەوەش دەکرێ‌، نەوت‌و گازی کوردستان، نرخی سوتەمەنی لەبۆرسەکانی نەوتدا دادەبەزێنێ‌‌و ئاستەنگی وزەش هەتا ڕادەیەک چارەسەر دەکات.
لەمێژووی دوو سەدەی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردایەتی، زەمینەی ئەوتۆی چارەی خۆنوسین ڕەچاو نەکراوەو هۆکاری پۆزەتیڤی وا کۆنەبوونەتەوە. بەڵام زەمینەی وا، هەرچەند باشیش ڕەخسابێ‌، ناکرێ‌ بکرێتە پێخۆری دروشمبازی‌و هەڵوێست فرۆشتن.
یەکێتیی.. لەم هەلومەرجەدا، لەکاتێکدا، پێویستی بەوە نییە، پڕوپاگەندەی دەروونی لەسەر خۆی بڕەوێنێتەوە، کە لێرەو لەوێ‌، دەستکێشەکانی ئەم دەزگاو سەرکێشەکانی ئەم‌و ئەو سنور، دژی یەکێتیی وروژاندویانە، چونکە، یەکێتییەک، ساڵی (1982) مافی چارەی خۆنوسینی کردبێتە دوورنمای خەباتی سەربەخۆیی‌و ساڵی (1992) لەفیدراڵدا چەسپاندبێتی، چ پێویستی بەوەیە ئێستا، پڕوپاگەندە دژی خۆی بڕەوێنێتەوە. کاری وا، کاری یەکێتیی نەبووەو نابێ‌، چونکە پەرێزی مافی چارەی خۆنوسینمان پاک‌و بێباک‌و مایەی شانازییە.

بەم ڕاگەیاندنەش ڕایدەگەیەنین، لەهیچ کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی‌و ئەنجومەنی سەرکردایەتی-دا، یەکێتیی، لەسەر ڕاپرسی‌و پرسی چارەی خۆنوسین‌و گفتوگۆ لەسەر سەربەخۆیی کوردستان، دوو ڕای جیاواز نەبووە. بەڵکو وەکو یەکێتیی، لەپێرارەوە گوتومانە:
چیکە کات بەفیڕۆ نەدەین بەم جۆرە گفتوگۆ نەزۆکەی مادەی (140)ەوە، ڕۆشنمان کردۆتەوە کە ناوەرۆکی دانوستانمان لەگەڵ بەغداد، لەبڕگە بڕگەی مادەی (140)ەوە بگۆڕین بەپێداگیری لەسەر سنوری حەمرینی کوردستان. هەروەها، بەڕاشکاوی، لەسەرەتای ساڵەوە (پێش سەرهەڵدانی داعش) جەختمان کردۆتەوە کە ئەوپەڕەکەی هەتا بەهاری ساڵی ئاییندە، لەسەر گفتوگۆی بەغداد ڕادەوەستین. لەوە بەدوا بڕیاری کوردایەتی بدرێ‌ باشە. وا هەلومەرجی بڕیاری کوردایەتیش هاتۆتە ئاراوە. بەشە عەسکەری‌و ئەمنییەکەشی لەپرۆسەیەکی سروشتیدا جێبەجێکراوە.

وا.. بەشێکی بەرچاوی بڕیاری کوردایەتی لەکەرکووک‌و خانەقین‌و ناوچەکانی تریش دراوە. دەمێنێتەوە ئەم بڕیارە، بکرێتە بەشێکی پرۆژەی سیاسی نوێ‌ بۆ دانوستاندن لەگەڵ عیراقی دوای حکومەتی ئێستاو دوای ڕووداوەکانی ئێستاش. لەو باوەڕەشداین، هێشتا، دەوڵەتان، نەتەوە یەکگرتووەکان، پێویستیان بەوەیە، ستراتیژێکی هەمەلایەنمان لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەبێ‌. هەروەها بۆ گۆشکردنی ڕۆشنتری ڕای گشتی گەلەکەشمان پرۆژەی پەروەردەی سیاسیمان پێویستە. باشترین دەستەبەریش، ڕاپرسییە.. بەبڕیاری پەرلەمانی کوردستان، هەروەها بەبڕیاری دڵخوازی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، قەزاکانی: خانەقین، مەخمور، ژەنگار، شێخان.. تاد. ڕاپرسییەکەش، بەسەرپەرشتی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان.. بکرێ‌، متمانە پێکراوترە.

لەکۆتایشدا.. مەکتەبی سیاسی، دووپاتی دەکاتەوە کە:
یەکێتیی، بەشێکی تۆکمەی یەکڕیزی هێزە کوردستانییەکان بووەو دەمێنێتەوە. ئەمەش پێویستی بەوەیە کە ئەم یەکڕیزییە، بەبڕیاری سیاسی هاوبەش، بەهەنگاوی هاوبەش، بەپشکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان؛ بەپێی سەنگی هەڵبژاردن.. لەعیراق، کوردستان، پارێزگا‌و قەزاکان بپارێزرێ‌. هەڵبەتە یەکڕیزی بەبێ‌ پتەوکردنی متمانە‌و، متمانەش بەبێ‌ هاوسەنگی لەبەرژەوەندی‌و، بەرژەوەندیش بەبێ‌ کاراترکردنی دەسەڵاتەکانی تەشریعی‌و تەنفیزی‌و دادوەری.. هەروەها چارەسەرکردنی تەنگوچەڵەمەکانی ڕابوردوو، مەحاڵە. بنەمای ئەم متمانەیەش ئابوری کوردستانە. بۆ ئابوری کوردستانیش لەدۆخی ئێستادا، نەوت بۆتە گرنگترین بەشەداهات‌و بودجەی سیاسەتی ئابوری نیشتمانی‌و نەتەوەیی. ئەمەش، پێویستی بەستراتیژێکی هەمەلایەنەیە کە گەلەکەمان دڵنیابێ‌ لەوردو درشتی هەڵهێنجان‌و هەناردن‌و فرۆشتن‌و ئیدارەو دابەشکردنی داهاتی نەوت‌و گاز، لەپێشدا بۆ پتەوکردنی ژێرخانی پیشەسازی‌و ئینجا خۆشگوزەرانی خەڵک.

یەکێتیی.. سەرخستنی تاقیکردنەوەی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی بەئەرکی هەمووان دەزانێ‌.. هەمووان لەژێرباری بەرپرسیارێتی نەتەوەیی‌و دیموکراسی‌و خەباتی مەدەنیداین. هەمووان ئەرکمان هەیەو مافیشمان هەیە.

بەهیواین.. تەواوی هێزەکان بۆ تێکشکاندنی داعش‌و تیرۆریستان، درێغی نەکەین‌و لەراپەڕاندنی ئەرکەکانیشماندا بەردەوام تێبکۆشین. هەلەکەش.. هەم بۆ عیراق‌و، هەم بۆ ناوچەکەو، هەم بۆ باشوری کوردستان‌و بەشەکانی تری کوردستانیش، لەبارە، دوای تێکشکاندنی دوژمنانی دیموکراسی، دوای بەدیهێنانی ئارامی‌و ئاسایش.. هەر دەبێ‌ ئامانجە بەدی نەهاتووەکان بەدیبهێنین. بەدڵنییایشەوە، نەتەوەکەشمان بەمافی چارەی خۆنوسینی شاد بێت.
ئیتر بۆ پێشەوە


مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
13-07-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,627 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-07-2014 (10 ساڵ)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-07-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,627 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,949
Kuvat 104,268
Kirjat 18,883
Liittyvät tiedostot 94,726
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.907 toinen!