- لە هەولێر باوکێک بە بلۆک کوڕەکەیی لە کاتی خەوتندا کوشت و پاشان خۆیی ڕادەستی پۆلیس کرد.
- شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پیِشمەرگەو چەکدارانی داعش لە ناوچەی مەکتەب خالید و تەلوەرد لە کەرکووک بەردەوامەو ژمارەیەک پێشمەرگە برینداربوون، کە عەمید شێرکۆ فاتیح لەناو بریندارەکاندایە، هاوکات لە ڕیزی چەکدارانی داعیشیش کوژراو و بریندار هەیە.
- بەهۆی تەقینەوەی سێ بۆمبی چێندراو لە شاری کەرکووک هاووڵاتیەک گیانی لەدەستداو سێ کەسیش برینداربوون.
- سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک ڕاگەیاند " دوای زیاتر لە شەش مانگ گەڕانی هێزەکانی ئەمنی بۆ دۆزینەوەی کچێکی تەمەن چوار ساڵی بەناوی (شیلان سالم محەمەد) تەرمی ئەو کچە لە بیری ئاودەستی دراوسێکیان دۆزراوەتەوە،دوای پشکنینی هێزە ئەمنیەکان کچەکە پێش کوشتنی دەستدرێژی سێکسی لەگەڵ کراوە و لە بەردەستی ئەو کەسە خکێنراوە و دواتر پارچە چارچە کراوە و فڕێدراوەتە ئەو بیرەوە.
- چەند فرۆکەیەکی جەنگی "ئێرانی" بۆردومانی گوندێکی نزیکی گەرەکی تەجنیدی ناحیەی جەلەولایان لەپارێزگای دیالە لەعێراق کرد.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 13,209 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!