ژنە گۆرانیبێژی نابینای بەناوبانگی کوردستانی ڕۆژهەڵات (پەری زەنگەنە)، دەرچووی پەیمانگای باڵای موزیکی تارانە و ئەندامی ئۆپێرای تارانە، بەشێوەیەکی ئەکادیمی گۆرانی بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی دەڵێت و سەرنجی ڕەخنەگرانی موزیکی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.
پەری زەنگەنە لەدایکبووی ساڵی 1969ی شاری کرماشانە، هەر لەتەمەنی منداڵییەوە بەهۆی ڕوداوی ئۆتۆمبێلەوە ڕۆشنایی چاوەکانی لەدەستداوە، بەڵام ئەمە نەبۆتە هۆی وازهێنانی لە خزمەتکردن بەهونەری ئاواز و موزيک، تائێستا چەندین ئەلبومی گۆرانی لەئێران و ئەوروپا تۆمارکردووە، جگە لەوەش خاوەنی ژمارەیەک کتێبی لێکۆڵینەوەیە دەربارەی هونەری موزیک و گۆرانی، تائێستا بۆ بەشداریکردن لەچەندین ئاهەنگ و کۆنسێرتی گۆرانی بۆ وڵاتانی جیاجیای جیهان بانگهێشتکراوە.
لەگۆرانیيە بەناوبانگەکانی پەری زەنگەنە بریتین لە: لەیلی باوانم، مەستم، ئەسمەر، هاتم بەبۆنەی خاڵت.
- 22-07-2014