دهۆک.. لە رەمەزاندا 16 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە
📊 ئامار و راپرسی
رەڤەند گوهەرزی
رووداوەکانی هاتووچۆ لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا کەمی نەرکردووە و لە سنووری پارێزگای دهۆک تەنها لەم مانگەدا 16 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی قسەی ئازاد تاها، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە سنووری پارێزگای دهۆک 83 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە.
ئازاد تاها، ئاماژەی بەوەشکرد: رووداوەکانی هاتوچۆی مانگی رەمەزانی پیرۆز بوونەتە هۆی گیان لە دەستدانی 16 کەس.
بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە هاتوچۆی پارێزگای دهۆک وتیشی: "بەهۆی زیادبوونی رووداوی هاتوچۆ لەم مانگەدا و 93 کەس بریندار بوونە".
- 26-07-2014