ناوی تەواوی جەلال ئەحمەد وەیس. ساڵی 1943 لە گەڕەکی دەرگەزێن ی شاری
سلێمانیسلێمانی لە دایک بووە. ساڵی 1952 لە قوتابخانەی ”
فەیسەڵییەفەیسەڵییە ” نراوەتە بەر خوێندن و لە پشووی هاوینانیشدا، لە لای ” نەجمەدینی مەلا ” و لە قوتابخانەی ” کەشتیی نوح ” درێژەی بە خوێندن داوە. بە ” جەلال کۆچەر ” ناوی دەرکردووە.
بە هاندانی ” عیسمەت خانی قادر ئاغای مەحموود ئاغا “ی دایکی، هەر لە منداڵییەوە هونەری پەرەپێداوە و ساڵی 1960 بۆ یەکەمینجار چووەتە سەر تەختی شانۆ و لە شانۆگەری ”
کاوەی ئاسنگەرکاوەی ئاسنگەر ” لە شاری
قەڵادزێقەڵادزێ، وەک ئەکتەر، بەشداری کردووە. ساڵی 1962 بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لقی سلێمانی. لە ڕەشبگیرییەکەی ساڵی 1963ی ”
زەعیم سدیقزەعیم سدیقدا “، بۆ ماوەیەک دەستگیر کراوە و پاش ئازاد بوونی، چووەتە بەغداد و لە بەشی کوردی ئێزگە، لەگەڵ تیپی نواندن و کۆرسی ئێزگەکەدا، وەک ئەکتەری دەنگ و دەنگخۆشێک کاری کردووە و بەرودوا 68 گۆرانی لە ئێزگە تۆمار کردووە.
ساڵی 1964 و پاش تاقیکردنەوەی دەنگی، بۆ یەکەمینجار گۆرانی ” ئەستێرەی پرشنگدار ” لە هەڵبەستی ”
بەختیار زێوەربەختیار زێوەر ” و ئاوازی خۆی، لە ئێزگە تۆمار کردووە. پاش تۆمارکردنی چەند گۆرانییەکی تر، کە زۆربەیان لەلایەن خۆیەوە ئاوازیان بۆ دانراوە، وەک گۆرانیبێژی ئێزگە ناسراوە.
پاش کردنەوەی تەلەڤزیۆنی کەرکووک، جەلال کۆچەری هونەرمەند، یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی ” پەریزاد ” ەوە پێشکەش دەکات و دواتریش سیازدە گۆرانی تر بۆ تەلەڤزیۆن تۆمار دەکات.
پاش بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی یازدەی ئازاری ساڵی 1970 دەگەڕێتەوە شاری سلێمانیی و دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردیی و لێپرسراوێتی بەشی موزیک و گۆرانیی و هەڵپەڕکێ وەردەگرێت.
ساڵی 1974 ژیانی هاوسەرگیری پێک دەهێنێت و دەبنە خاوەنی پێنج منداڵ.
ساڵی 1976 دەبێتە ئەندامی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانسەندیکای ڕۆژنامەنووسان و لەم ماوەیەدا، کاری لەسەر کتێبخانە و ئەرشیفی شانۆیی کردووە تا ساڵی 1982 کاری کردووە.
ساڵی 1982 بۆ 1991 و تا ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە بەغداد دەمێنێتەوە و دواتر دەگەڕێتەوە کوردستان و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکییدا ” کۆمەڵی هونەری نەتەوەیی کورد ” دادەمەزرێنن.
لە
03-03-199303-03-1993 لەگەڵ کوڕەکەی بەناوی ” هونەر “ەوە لە ڕێی چوونیان بۆ شاری
مەهابادمەهاباد، لە نزیک شاری سەردەشت دەبن بەژێر هەرەسی بەفرەوە و کۆچی دوایی دەکەن و تەرمەکەیان دەهێنرێتەوە بۆ سلێمانیی و لە
گردی سەیوانگردی سەیوان بەخاک دەسپێردرێن.
[1]