03-08-2014
باشووری کوردستان
- کاتژمێر سێی شەوی رابردوو چەکدارە توندڕەوەکانی
داعشداعش بە تۆپ و دۆشکە و چەکی قورسەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی
پێشمەرگەپێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی
شنگالشنگال بێ ئەوەی زەرەرو زیانی گیانی بەدواوە بێت، بەڵام پێشمەرگە لە حەوت شوێنی ئەو شارۆچکەیە کشاوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانی بە داعش گەیاندوە.
- داعش شارۆچکەی شنگاڵی داگیرکرد و خەڵکەکەشی ئاوارەبوون.
- داعش ژمارەیەکی زۆری لە ئێزیدییەکانی شنگاڵ کوشت.
- چەکدارەکانی داعش مەزارگەی سەیدە زەینەبیان تەقاندەوە.
- چەکدارانی داعش، ماڵی پەرلەمانتاری کورد موحسن سەعدون لە لە شارەدێی زومار لە پارێزگای نەینەوا دەتەقێننەوە.
- سەرچاوەیەکی ئاگادار، رایدەگەیەنێت، کە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق وحکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، گەیشتوونەتە رێکەوتن.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی گەورەیان بەپاڵپشتی چەندین چەکی قورس بۆ سەر چەکدارانی داعش لەشارۆچکەی شەنگال و زوممار دەستپێکرد.
- بەشێک لەو چەکە قورسانەی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
هەولێرهەولێرەوە گەیشتنە هەرێم رەوانەی هێزەکانی پێشمەرگە کران و بڕیارە بەمەبەستی هێرشکردنە سەر چەکدارانی داعش لە شەنگارو و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بە کاربهێنرێن.
- لە دوای ئەوەی شارۆچکەی شنگال کەوتە دەستی چەکدارانی داعش، هێزێکی
یەپەگەیەپەگە گەیشتنە سنوری ئەو شارۆچکەیە لە ئێستادا لەگەڵ داعش دەجەنگن.
- پارێزگاری نەینەوا بانگەوازێک ئاراستەی وڵاتانی جیهان دەکات بۆ ئەوەی بەپەلە فریای ئێزدییەکانی شارۆچکەی شنگال بکەون، راشیدەگەیەنێت کە دوای چەند سەعاتێکی تر هەزاران ئێزدی گیان لەدەست دەدەن.
- داعش شارەدێی
رەبیعەرەبیعەشی گرت.
- پاش دەستبەسەراگرتنی شارەدێکانی
زوما رزوما ر و رەبیعە چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی دەستیان بەتەقاندنەوەی ماڵی پەرلەمانتار و بەرپرسانی کورد و مەزارە ئاینییەکان کردوە، سەرچاوەیەکیش رایدەگەیەنێت، تائێستا هەشت ماڵی کوردەکان تەقێنراوەتەوە.
- داعش نزرگەی شێخ شەرەفەدینی تەقاندەوە.
- بەپرسێکی یەکێتی لە شنگال رایدەگەیەنێت کە پێنج لیوای پێشمەرگە و زێرەڤانی لەناوچەی شەنگال و زوممار بوون بەبێ شەڕ کشاونەتەوەو تا ئێستاش پێشمەرگە نەگەشتونەتەوە شنگال و ئەو شەڕەش لەو ناوچەیە دەکرێت هێزەکانی پەیەدە دەیکەن نەک پێشمەرگە.
- دوای ئەوەی کە لەشەوی رابردووە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە شارەدێی زوممار کۆنتڕۆڵکرا، هێزەکانی پێشمەرگە توانیان ئەو شارۆچکەیە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
- لە
رانیەرانیە لەنیوەشەودا ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی رابردوو گروپە چەکدارەکانی داعش لە گوندی سحێلا لەسەر سنووری خۆرئاوای کوردستان لە دژی هێزەکانی پێشمەرگە بۆسە دەنێنەوه و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهیدبوون و شەش پێشمەرگه بەبرینداری کەوتنە دەستی داعش و لەلایەن
شەڕڤانشەڕڤانانی YPG وە رزگار کران.
[1] ⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krunulujiya rwîdana