ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا CIA ئاشکرایدەکات، لە 80 وڵات زیاتر لە 15 هەزار چەکدار لە سووریا چوونەتە نێو داعش، لەو ڕێژەیەش 2 هەزار چەکدار لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە هاتوون.
ریان تراپانی، گوتەبێژی CIA ڕایگەیاند، ئێستا ژمارەی چەکدارانی داعش لە نێوان 20 هەزار بۆ 31 هەزار و 500 چەکدار دەبێت، ئەمە لەکاتێکدا بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و شرۆڤەکاران پێیانوابوو بەلایەنی زۆرەوە چەکدارانی داعش 10 هەزار چەکدار دەبن.
بە گوتەی تراپانی، لە مانگی حوزەیرانەوە تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو چەکدارانەی دەبنە داعش ڕووی لە زیادبوون کردووە، بەپێی گوتەکانی ئەو هێزی داعش دوو هێند بووە.
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕاگەیاندووە، لە ئێستاوە فڕۆکە هەواڵگرییەکان بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری دەستیان بە گەڕان کردووە لە ئاسمانی سووریا. هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن گورزە گەورەکە بەم نزیکانە دەستپێناکات، بەڵام هەر کە کات و شوێنی خۆی هات ئەمریکا دەستپێدەکات.
دوێنێ پێنجشەممە 11-08-2014 باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا وتارە چاوەڕوانکراوەکەی خۆی پێشکەشکرد و چوار هەنگاوی سەرەکی بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە داعش ڕاگەیاند.
ئۆباما گوتی: "داعش دەوڵەت نییە و لقێکی قاعیدەیە، هیچ ڕوانگەیەکیشی نییە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، لە هەرێمێکدا کە پشێوییەکی زۆر هەیە تووندوتیژی بەکارهێناوە و ژن و منداڵی کوشتووە، خەڵکی بێگوناهی کوشتووە و جینۆسایدی ئەنجامداوە".
- 12-09-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,143
Donnez votre avis sur ce produit!