لە دهۆک 258 هەزار منداڵ دەکوترێن
📊 ئامار و راپرسی
نژیار نێروەیی - رەڤەند گوهەرزی
ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەستیپێکرد و لە پارێزگای دهۆکیش 258 هەزار منداڵ دەکوترێن.
دکتور لوما حازم، سەرپەرشتی هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیج لە پارێزگای دهۆک بە خەندانی رایگەیاند: ئەمرۆ یەکشەممە 14ی ئەیلولی 2014، لەپارێزگای دهۆک هەڵمەتی (کوتان دژی نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان) دەستیپێکردوە، بۆ ئه و مەبەستەش 637 تیم بەشداردەبن، لەوانەش 590تیمی گەڕۆکن و ئەوی دیکەش لەناو بنکەکاندا پرۆسەکە دەگرنەئەستۆ.
وتیشی:، ئەم هەلمَەتە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و هەڵمەتەکە زیاتر لە 65 هەزار منداڵی ئاوارەکانی شنگال و زوممارو دەوروبەری و هەزار و 300 منداڵی ئاوارەی روژئاوای کوردستانیش دەگرێتەوە.
- 14-09-2014