پەلاماردانی دڕندانەی داعش بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوا هێرشی داعشی تیرۆرستی جیهانی بۆسەر کوردانی برامان لە کوبانێی ڕۆژئاوای کوردستان مەترسیەکی ترە بۆ سەر گەلی کوردستان بە گشتی، بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکمانە، پشتیوانی و هاوکاریان بکەین بەهەر شیوەیەک پێویست بکات و لە تواناماندا بێت، ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەرای ئەو ڕووبەرووبونەوە فراوانەی لە ئەستۆمانە لە باشوری کوردستان ئامادەین هەرچی لە تواناماندایە لەو پێناوەدا بیکەین و داواش لە ولاتانی هاوپەیمانمان دەکەین هاوکاری پێشکەش بە کوردانی ڕۆژئاوا بکەن چونکە هەمان دوژمن پەلاماریان دەدات. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
19 \9\2014
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,847 անգամ