$باشووری کوردستان$
- بەهۆی کەوتنەوەی گوللە هاوەنێک، شەش #پێشمەرگە# لە بەرزاییەکانی #جەلەولا# برینداربوون، کە باری تەندروستی دوانیان سەختە.
- لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری #سلێمانی# ژنێک خۆی دەخنکێنێت و بە وتەی سەرچاوەی پۆلیسیش هۆکاری خۆ خنکاندنی ئەو ژنە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.
$رۆژئاوای کوردستان$
- ناوەندی چاپەمەنی و ڕایگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی ڕابردووی هەر سێ بەرەی کانتۆنی کۆبانێی ڕاگەیاند. YPG ڕایگەیاند لە شەڕ و پێکدادانەکاندا (67) ئەندامی چەتەکانی #داعش# کوژراون، تانکێکی چەتەکانیش تێکشکێندراوە. هەروەها ڕاشیگەیاند لە گوندی مەبروکانی شاری سەرێکانی (2) چەتە کوژراون.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,480 جار هاتیە دیتن