بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شوێننامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,953) پەڕتووک||
📅 29-05-2020
باکووری کوردستان
- دوای دوو مانگ و نیو لە داخستنیان، بڕیارە ئەمڕۆ مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بکرێنەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، سێ کەس لە پاسەوانانی سنوور لە پێکدادان لەگەڵ چەکداری نەناسراو لە سنووری سەردەشت کوژراون.[2] فەرمانداری سەردەشت لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، شوناسی کوژراوەکانی ئەو شەڕەی بە تەقی بەهەروەر فەرماندەی پایگا و خەڵکی مەراغە، هادی عەبدی کادری هەنگی سنووری و خەڵکی میاندوئاو و عەلیڕەزا ئیسلام دۆست
✌️ هەردی سامان محەمەد
لە 30-05-2019 لە گوندی حەوتەغار لەکاتێکدا دەیوسیت ئاگری دەغڵودانەکان بکوژێنێتەوە، لەلایەن داعشەوە کوژرا.
✌️ ئایشە دەنیز کاراچاغلی - گەزی پارک
ئایشە دەنیز کە بە سیمبۆلەکەی (گەزی پارک) ناسراوە.
لە ساڵی 2014دا کە لەکاتی خۆپیشاندانەکەی بەردەم پارکی گەزی لە ئیستەنبۆڵ کە بووە هۆی کوژرانی 12 خۆپیشاندەر بەدەستی پۆلیسی تورکیا، لەو ساتە وەختەوە ئایشە ناز ناوی (شاڵ سوور) و سیبمۆلی (گەزی پاری)ی پێ بەخشرا.
ئایشە دەنیز بوێرانە دژی پۆلیس رادەوەستایەوە و دروشمی (بژی ئازادی و بژی ئاشتی) بەرز دەکردەوە. ئەو هەمیشە پەڕۆیەکی سووری بەسەرییەوە دەبەست و دروشمی جۆراوجۆری دژی حکوومەتەکەی ئۆردۆگان بەرز دەکردەوە.
لەهەمان ساڵدا نامەیەک بۆ دایکی بەجێ دەهێلێت و
✌️ عادل عەلی حەیدەر
لە ڕێکەوتی 30-01-2015 لە (مەکتەب خالید) لەشەری دژە داعش شەهید بووە.
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,919 | پەڕتووک PDF 10,953 | فایلی پەیوەندیدار 42,221 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,537 |
✌️ کەریم ڕەسوڵ قادر حوسێن سارمەمی ناسراو بە سەرفراز | 🏷️ پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کەریم ڕەسوڵ قادر حوسێن سارمەمی ناسراو بە سەرفراز


لە ساڵی (1946)دا لە شاری هەولێرهەولێر/ پونگینە لە دایک بووە و سەر بە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و نیشتمانپەروەری شارەکەی قەڵاو منارەی هەولێری هۆلاکۆ بەزێنە. شەهید کەریم ڕەسوڵ، کوڕە گەورەی خانەوادەکەیان بووەو هەمیشە هاوکاری باوکی بووە بۆ دابینکردنی بژێوی خانەوەداکەیان. دوای مردنی باوکیشی ئەرکی قورستر بووەو بە ڕۆژ تا ئێوارە کاری کردووەو شەوانیش چۆتە قووتابخانە، هەر لەبەر ئەرکی بەخێوکردن و پێگەیاندنی خوشک و براکانی نەیتوانیووە قووتابخانە تەواو بکات بۆیە تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووەو دواتر وەک برینپێچ لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کاری کردووە. شەهیدی ناوبراو، شانبەشانی کارەکەشی کاری بەڵێندەر (مقاول)ی کردووە.
شەهید کەریم، لە ساڵی (1974)دا لەلایەن دەزگای ئەمنی ڕژێمی بەعس گیراوەو ئەشکەنجەی زۆری دراوە، بەڵام دوای نزیکەی (3) مانگ مانەوەی لە زیندان و دوای ئەوەی ناتوانن هیچ نهێنییەکی پێ ئاشکرا بکەن بە ناچاری ئازادی دەکەن.
شەهید کەریم ڕەسوڵی سەرکردە و فەرماندە، لە ساڵی (1975)دا پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی هەولێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و بەگوێرەی (لە هەواری یادەوەرییەکانمدا) لە نووسینی حاجی مەمۆ، شەهیدی هەمیشە زیندوو ئەندام ڕێکخراوی هەولێری کۆمەڵە و بەرپرسی مەفرەزەی چەکدار و بەشی سەربازی ڕێکخراوی هەولێر، بە بەشداری هەریەک لە تەها فەقێ یوسف، سابیر ڕەسوڵ قادر و دواتریش ئیسماعیل فەقێ حەسەن چەندان چالاکییان جێبەجێ کردوە.
لە هاوینی ساڵی (1980)دا هەریەک لە عەباس محەمەد حوسێن (حاجی مەمۆ) بەرپرسی ڕێکخراوی هەولێری کۆمەڵە، ئەکرەم عزیز حوسێن عومەر (حاجی ئەکرەم)، کەریم ڕەسوڵ قادر بەرپرسی بەشی سەربازی کۆمەڵەو سابیر ڕەسوڵ قادر، پلان و نەخشەی بردنی (180) هەزار دیناری کۆمەڵەی هەرەوزی کشتوکاڵی هەولێریان دانا، کە دوای دەرچوونی حاجی مەمۆ بە نزیکەی یەک دوو مانگ پارەکە بە هاوکاری حاجی ئەکرەم، کەریم ڕەسوڵ و سابیر ڕەسوڵ ڕفێندراو گەیەندرایە دەستی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی هەولێر و ئەویش گەیاندییە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ (لە هەواری یادەوەرییەکانمدا، حاجی مەمۆ).
شەهید کەریم ڕەسوڵ، مرۆڤێکی ڕەوشت بەرز، هۆشیار، وریا، سادە، ئارام، لەسەرخۆ، ورە بەرز، پشوو درێژ، بوێر، چاونەترس، خۆڕاگر، بەوەفا، لەخۆبردوو، ڕاستگۆ، مرۆڤێکی خاکی، دەم و دەست و داوێن پاک، خۆبەختکار، دڵسۆز بۆ نەتەوە نیشتمان، باوەڕی پتەوی بە سەرکەوتنی شۆڕش و دەرپەڕاندنی دوژمن لە کوردستان هەبوو، بەکورتی هەموو سیفاتەکانی هاوڕێی کۆمەڵە لەو مرۆڤەدا بەدی دەکرا.
شەهیدی ناوبراو، یەکەم شەهیدی بنەماڵەکەیانە و دوای خۆی دوو برای دیکەی بە ناوەکانی عومەر ڕەسوڵ و سابیر ڕەسوڵ (1947) شەهید بووینە. شەهید عومەر ڕەسوڵ، پێشمەرگەپێشمەرگەو ڕابەر سیاسی تیپی (83)ی هەورێ لە ڕۆژی (26-02-1988)دا لە چیای مۆتەی نزیک گوندەکانی زێوە و هەرتەل لە خۆشناوەتی شەهید بووە. سابیر ڕەسوڵ، فەرماندەی تیپی (86)ی دەشتی هەولێر، تیپی (21)ی کەرکوککەرکوک و دواتر بەرپرسی سەربازی مەڵبەندی (3)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕێکەوتی (08-08-1996)دا بەهۆی ئەو پارچە ساچمەیەی کە لە سەریدا جێمابوو و بۆ ماوەی سێ ساڵ بێهۆشی کردبوو، لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی سوید شەهید بوو. تەرمی هەرسێ شەهیدی برا لە گوندی پونگینەی سەر بە شارۆچکەی عەنکاوەی هەولێر کە ئەو گوندە دەکەوێتە سەر ڕێگای کۆیەکۆیە، نێژراون.
ئامادەکردنی دەرسیمدەرسیم دیبەگەدیبەگەیی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 5 2014 10:07PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 3 2018 3:16PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,990 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Oct 5 2014 10:07PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کەریم ڕەسوڵ قادر حوسێن سارمەمی ناسراو بە سەرفراز

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-08-1996
2.👁️26-02-1988
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کۆسرەت رەسوڵ عەلی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574