شەڕوپێکدادان لە کۆڵانەکانی کۆبانی
- شەڕوپێکدادان لە کۆڵانەکانی کۆبانی لەنێوان شەڕڤانان و چەکدارانی داعشدا درێژەی هەیە و کۆبانی هێشتا هەر خۆڕاگرە.
- جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی کە ساڵانە لەم رۆژەدا بۆ ماوەی یەک هەفتە لە پەرستگای لالش ئەنجامدەدرێت، ئەمساڵ بەهۆی هێرشەکانی داعش ئەنجام نەدرا.
- لە دوای چالاکییەکانی گەلی باکووری کوردستان بە ئامانجی پشتیوانی لە کوبانێ و شەرمەزار کردنی پشتیوانییەکانی دەوڵەتی تورک لە چەتەکانی داعش و هێرشی پۆلیسی تورک بۆ سەر جەماوەر ئەمڕۆ (2) کەسی دیکەش لە شاری ئامەد گیانیان لەدەستدا و ژمارەی قوربانیان لە شاری ئامەد گەیشتە (12) کەس. سەرجەمی قوربانییەکان لە ماوەی 3 رۆژدا 20 کەسی تێپەڕاند و سەدانیش بریندابوون.
- لەخۆر ئاوای شاری کەرکوک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی گوللە هاوەنێکی چەکدارانی داعش بۆ ناو بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە، ئەفسەرێکی پێشمەرگە شەهید بوو و چواری دیکەیش بریندار بوون لەبەرامبەریشدا پێشمەرگە چوار چەکداری داعشی کوشت.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان