- شەڕوپێکدادان لە کۆڵانەکانی کۆبانی لەنێوان شەڕڤانان و چەکدارانی داعشدا درێژەی هەیە و کۆبانی هێشتا هەر خۆڕاگرە.
- جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی کە ساڵانە لەم ڕۆژەدا بۆ ماوەی یەک هەفتە لە پەرستگای لالش ئەنجامدەدرێت، ئەمساڵ بەهۆی هێرشەکانی داعش ئەنجام نەدرا.
- لە دوای چالاکییەکانی گەلی باکووری کوردستان بە ئامانجی پشتیووانی لە کوبانێ و شەرمەزار کردنی پشتیووانییەکانی دەوڵەتی تورک لە چەتەکانی داعش و هێرشی پۆلیسی تورک بۆ سەر جەماوەر ئەمڕۆ (2) کەسی دیکەش لە شاری ئامەد گیانیان لەدەستدا و ژمارەی قوربانیان لە شاری ئامەد گەیشتە (12) کەس. سەرجەمی قوربانییەکان لە ماوەی 3 ڕۆژدا 20 کەسی تێپەڕاند و سەدانیش بریندابوون.
- لەخۆر ئاوای شاری کەرکووک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی گوللە هاوەنێکی چەکدارانی داعش بۆ ناو بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە، ئەفسەرێکی پێشمەرگە شەهید بوو و چواری دیکەیش بریندار بوون لەبەرانبەریشدا پێشمەرگە چوار چەکداری داعشی کوشت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 66,246 gånger