ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکانی گرووپی داعش و شەڕ لە کۆبانێ ئاوارەی تورکیا بوون گەیشتە 173 هەزار کەس، کۆچی خەڵکی کۆبانێ بۆ شارەکانی تورکیا کە مانگێکە دەستیپێکردووە، تا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەردەوامبوو و ئاوارەکان لە شارە سنوورییەکان نیشتەجێبوون.
هاوکات بەرپرسانی دەزگای فریاکەوتنی لەناکاو، لە وڵاتی تورکیا ڕایدەگەیێنن کە هەرچی لەدەستتیان بێت بۆ ئاوارەکان دەیکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئەو شارەی ڕۆژئاوای کوردستان دۆخیان خراپە و پێویستییان بە هاوکاری زیاتر هەیە، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکان بەشێوەیەکی گشتی تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و 600 هەزار کەس لە سووریاوە ئاوارەی تورکیا بوون.
- 10-10-2014
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,270 keer bekeken