图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,417
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیاندنی دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیاندنی دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی

ڕاگەیاندنی دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا تەواوی کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتی لەناو گێژاوێکی قووڵ ‌و قەیرانی هەمەلایەن‌و مەترسیداردا دەژین. هۆکاری بنچینەیی ئەو دۆخەش خودی سیستەمی هەژموونگەرایی جیهانە کە نەک تەنیا توانستی چارەسەرکردنی قەیران‌و گرفتەکانی خۆی‌و کۆمەڵگای نەماوەو لە هەموو ڕووێکەوە بە بنبەستبوون گەیشتووە، بەڵکو خۆی بووە بە سیستەمی گێژاوو قەیرانەکان. لە پێناو لەسەرپێ مانەوەی خۆشیدا وەک سروشت‌و کارەکتەری سەرەکی خۆی پەنای بردۆتە بەر توندوتیژی‌و شەڕو پێکدادانەکانەوە. لە دەرەنجامدا ئەوەش قەڵاچۆکردن‌و کۆمەڵکوژی، کۆچبەری، وێرانکاری سروشت، هەژاری‌و بێکاری، نادادی کۆمەڵایەتی‌و ناسۆری دیکەی لێکەوتۆتەوە. ئەوەش دۆخێکی دروست کردووە کە ئیتر بەرگەگرتنی ئەستەمە. بۆیە ئێستا مرۆڤایەتی ئازادیخواز لەناو تێکۆشان‌و لێگەڕین دایە بۆ ڕزگاربوون لەو گێژاوو قەیرانانەی لە ئارادان.
ئەو دۆخەی کە خۆرهەڵاتی ناوینیش تێیدایە دەرەنجام‌و ڕەنگدانەوەیەکی ڕوونی ئەو گێژاوەیە کە سیستەمی باڵادەستی جیهانی تێی کەوتووە و هەوڵدەدات بەسەر تەواوی مرۆڤایەتیدا بیسەپێنێت. چونکە سیستەمە تیۆکراتی، ئۆتۆکراتی‌و ئۆلیگارشییە ستاتۆپارێزەکانی ناوچەکە بەرهەم‌و پارچەیەکی دانەبڕاو و ئۆرگانی سیستەمی هەژموونگەرایی جیهانین کە بەسەر گەلانی ناوچەکەدا سەپێنراون.
بەهۆی ڕاستینە مێژوویی کلتوویەکەی، هەروەها پێگە ژیۆپۆلیتیک‌و ژیۆستراتیژیەکەی‌و دەوڵەمەندی سەرچاوە سروشتیەکانی وزەوە خۆرهەڵاتی ناوین بۆتە مەیدانی سەرەکی ناکۆکی، ململانێ ‌و شەڕو پێکدادانەکانی جیهان. بۆیە ڕێکەوت نییە کە لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا زۆرترین ئاڵوگۆڕ‌و سەراوبن بوون بەخۆیەوە دەبینێت. لە ڕاستینەی ڕەوشی ئێستای ناوچەکەدا سیستەمی باڵادەستی جیهانی ڕووبەڕووی هەڵوەشانەوە دەبێتەوە. لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ناکۆکی، ململانێ‌و شەڕو پێکدادانەکانی نێوان زلهێزەکانی جیهان، ڕژێم‌و هێزە ستاتۆگەراکان‌و تەڤگەرە ئازادیخوازەکانی ناوچەکە بە بەرزترین ئاستی خۆی گەیشتووە. سەرجەم گەلان، باوەڕی، ئایین‌و مەزهەبەکان لەسەر بنەمای سیاسەتی پەرتکە زاڵبە بەگژ یەکترەوە نراون‌و بە دەستی یەکتر لەناو دەبرێن. بەرادەیەک دەمارگیری‌و شۆفێنیزمی میللیگەرایی ئایینگەرایی هاوشێوەی داعش فووی تێکراوە، ڕاستینەی بەیەکە‌وە ژیانی هەزاران ساڵەی نێوانیان کەوتۆتە ژێر هەڕەشەوە و چەندین کلتوور ڕووبەرووی لەناوچوون بوونەتەوە. ئەمەش ئەو دۆخەیە کە گوزارشت لە قووڵاییو کوشندەیی ئەو گێژاو‌و قەیرانانە دەکات کە لەپێناو نەهێشتنی‌و ڕزگاربوون لێی، تێکۆشان ئەرکێکی ژیانی‌و دەست لێبەرنەدراوە.
عێراق‌و باشوری کوردستان بەهەمان شێوەی خۆرهەڵاتی ناوین لەناو ئاڵوگۆڕێکی ڕیشەییدایە. لە پێناو مانەوەو خۆسەپاندن‌و قۆرخکردندا هێزو ڕژێمە ستاتۆ پارێزەکان ‌و زلهێزە پاوانخوازەکان عێراق‌و باشوری کوردستانیان کردۆتە مەیدانی شەڕو پێکدادانی خوێناوی‌و تاقیگەی پڕۆژە ستراتیژیەکانیان. لەم پێناوەدا بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی سەرکوتکردن‌و تێکشکاندنی ئیرادەی ئازادی گەلان دان.
کوردستانیش بەهۆی پاشخانە مێژووییەکەی، پێگە جیۆستراتیژیەکەی‌و دەوڵەمەندی کلتورە مەعنەویەکەی ‌و سەرچاوە سروشتیەکانیەوە ئەمڕۆ بۆتە چەقی ئەو ململانێیانە‌و چارەنووسی سیستەمی دەسەڵاتگەرایی‌و ئایندەی گەلان لەسەر ئەم خاکە یەکلایی دەبێتەوە. لەم سۆنگەوە ڕێکەوت نییە کە بە ناوی تەواوی مرۆڤایەتییەوە، ئەمڕۆ کوردان‌و کوردستان لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی کۆنەپەرستی‌و فاشیزمی میللیگەرایی ئاینگەرایی داعش ی ئامرازی دەستی داگیرکەران لە سەنگەری هەرە پێشەوەدایەو بەرگری لە کەرامەتی تەواوی مرۆڤایەتی دەکات.
هەڵبەتە ئەم دۆخەش لە کاتێکدایە کە ئێراق‌و باشوری کوردستان بە دەست گێژاوێکی قووڵ‌و قەیرانی هەمەلایەنەوە دەناڵێنێت. دەستوەردانێکی هەمەچەشنەی هێزە جیهانیی‌و هەرێمیەکان لە ئارادایە. ئەمەش لەپاڵ خۆرهەڵاتی ناوین ئێراقیشی بۆ دوو بەرەی شیعەو سوننە دابەشکردووە. ڕژێمی ناوەندی مەزهەبگەرایی بەغدادیش دۆخەکەی قووڵتر‌و ئاڵۆزتر کردووە. بۆیە شانبەشانی کێشەی دەستوری یاسایی، ئەمڕۆ ئێراق تووشی قەیرانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کلتوری‌و ئەخلاقی قووڵ بۆتەوە. سەرەکیترینی ئەو قەیران‌و کێشانەش لەگەڵ هەرێمی باشوری کوردستان لە ئارادایە کە ئەوانیش کێشەکانی دەستوور، خاک (مادەی 140)، نەوت، بودجە‌و پێشمەرگەن.
لە باشوری کوردستانیش سەرباری ئەوەی 22 ساڵ زیاترە پەرلەمان‌و حکومەتی هەرێم لەسەر کارن، بەڵام تا ئێستا دۆخی بێ سیستەمی زاڵە. هەرێم بێ دەستوورە و تا ئێستا زۆربەی یاساکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس کاریان پێدەکرێت. کە بێگومان زۆربەیان لە خزمەتی بەرژەوەندی چینێکی دیاریکراودان‌و لەگەڵ دیموکراسی‌و ئازادیەکاندا ناکۆکن‌و سەرچاوەی ناعەدالەتی کۆمەڵایەتین.
بە درێژایی ئەو 22 ساڵەی حوکمڕانی سیستەمێکی سیاسی ئاوانەکراوە لە خزمەتی کۆمەڵگای باشوری کوردستاندا بێت. بەهۆی زاڵبوونی ئەقڵیەتی تەسکی حزبایەتی پەرلەمان بێ ڕۆڵ‌و ئیفلیجکراوە‌و ئەسیری ئەجندا‌و سیاسەتی حزبایەتییە‌و نەبووە بە مەرجەع‌و ئۆرگانی یاسادانان‌و چاودێری، دەسەڵاتی دادوەریش لەلایەن هێزەکانی دەسەڵاتەوە قۆرخکراون‌و زیاتر لەبەرژەوەندی دەوروبەرێکی دیاریکراودا کار دەکەن. حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانیش لە جیاتی پێشخستنی سیاسەت‌و بەرنامەیەکی نیشتمانی نەتەوەیی ‌و دامەزراوەیی، ئەقڵیەت‌و بەرژەوەندی‌و ئەجندای حزبایەتی تەسکیان بە بنەما گرتووە.
لەم چوارچێوەیەشدا سیستەمی پەروەردەو فێرکردن خاوەن بەرنامەیەکی ستراتیژی درێژخایەن‌و بە گوێرەی واقیعی کۆمەڵگا نییە. بۆیە ناتوانێ ڕۆڵ لە دروستکردنی تاک‌و کۆمەڵگایەکی هۆشیار، ئازاد‌و خاوەن ئیرادەدا ببینێ. سیستەمی تەندروستیش بە هەمان شێوە لەجیاتی بینینی ڕۆڵی بنەڕەتی خۆی، زیاتر وەک کەرتێکی بازرگانی‌و بەدەستهێنانی قازانج مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. لەم سۆنگەیەوە ڕەنگدانەوەی خراپی لەسەر دۆخی تەندرستی تاک‌و کۆمەڵگا هەبووە. لەژێر ناوی گەیشتن بە ئابووری سەربەخۆ پرۆسەیەکی ناشەفافی دۆزینەوە، دەرهێنان، پاڵاوتن‌و فرۆشتنی نەوت بەڕێوە دەچێت کە زیاتر لە چوارچێوەی تاڵانکردنی سەرچاوە‌و سامانی گەل‌و نیشتمان دەخولێتەوە، قازانج‌و خێرەکەی بۆ دەوڵەت‌و کۆمپانیا دەرەکیەکان‌و ناوەندێکی دەسەڵاتدار‌و دەستڕۆیشتوی باشوری کوردستانە‌و زیان‌و بەڵاکەشی بۆ گەلە کە لە ناهەموارترین دۆخی ئابوریدا دەژیت. لەژێر ناوی ئابووری‌و بازاڕی ئازادەوە سیستەمێکی تاڵان‌و سەرمایەی قۆرخکاری لە بەرژەوەندی چەند بنەماڵەو دەورو بەرێکی بەرتەسک زاڵکراوە. شانبەشانی گەورەکردنی سوپای بێکاران کۆمەڵگا‌و تاکی کوردستان لە خاک‌و ڕەنج دابڕێنراوە، هەوڵی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی بەرخۆر‌و مشەخۆر دراوە، لەمیانی بچووککردنەوە‌و چۆڵکردنی لادێ‌و گوندەکان ئابوری ڕاستەقینە (کشتوکاڵ‌و ئاژەڵداری) لەناوبرا‌وە، وابەستەکی ئابوری کراوە بە واقیعێکی سەپێنراو. بەمجۆرە نامۆبوونی مرۆڤ بەرامبەر ناوەرۆکی خۆی‌و بەکۆمەڵگابوون بە بەرنامە کاری لەسەر کراوە. لەمیانی پەیڕەوکردن‌و دەرخستنی یاسای زیاتری پیاوسالاری سیستەمی ڕەگەزپەرستی کۆمەڵگا قووڵتر کراوەتەوە، ئەوەش کێشەی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی زیاتر‌و لێک هەڵوەشانەوەی خێزان‌و زیادبوونی ڕێژەی تەڵاق‌و کۆمەڵکوژیەکی بێدەنگ‌و شاراوەی ژنانی لەگەڵ خۆیدا هێناوە.
باشوری کوردستان چ وەک کۆمەڵگا چ وەک دەسەڵات لە دۆخی ئێستایدا لەناو گێژاوێکی گشتگیری زهنی، سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی‌و کولتوری دایە. ڕووداوەکانی شەنگال‌و دواتریش لە لوتکەدا مایەپوچبوونی دۆخی سیاسی، سەربازی، دبلۆماسی، ئابوری‌و ئەمنی دەسەڵات‌و سیستەمی دەسەڵاتگەرێتی ئاشکرا کرد.
لە ئاکامی ئەو مایەپوچبوونە و بەردەوامی گەندەڵی و تاڵانکاریەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە، ناڕەزاییەکانی گەل لەجاران زیاتر بووە، هەروەها بەهۆی جێگرتنی هێزەکانی پێشووتری ئۆپۆزسیۆن لە دەسەڵاتدا ئەمڕۆ پێویستی بە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی چالاک و پۆزەتیف هەیە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستیانە‌و پێویستیەکانی ئەو قۆناخە نوێیەی تێیدا دەژین سەرلەنوێ پێویستی بە پێداچوونەوەی سەرجەم بوارە زهنی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، دبلۆماسی، پەروەردەیی، تەندروستی‌و کلتوریەکانی باشوری کوردستان‌و دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێی خەبات‌و تێکۆشان هەیە تا سیستەم، چەمک، ئەقلیەت‌و شێوازی نوێ بە بنەما بگرێت. لەو چوارچێوەیەدا ئێمە وەک کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی، کولتووری، کۆمەڵایەتی، چالاکوانی خەباتی ڕێکخراوەیی‌و مەدەنی‌و ژنان لەمیانی پێشخستنی دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی، تێکۆشانی ئازادی‌و دیموکراتیخوازانەی خۆمان برەو پێدەدەین.
دەسپێشخەریەکەمان وەک تەڤگەرێکی نوێ کە هەڵقوڵاوی پێویستیەکانی دۆخی بابەتی‌و خۆیی خودی باشوری کوردستان‌و ئەو ڕەوشە چارەنووسسازەیە کە تێیدا گوزەر دەکات، خاوەن جیهانبینی‌و ڕێبازی تایبەتی خۆیەتی، کە ئەویش بەرهەمی لێگەڕینە زهنی‌و کۆمەڵایەتی‌و سیاسیەکانی خودی کۆمەڵگای کوردستانە. خۆی لە بۆتەی مۆدێلێکی نوێی ڕێکخستنی تەیار دەکات‌و بە پێشەنگایەتی ژنان‌و گەنجانی ئازادیخواز‌و بەشداری چالاکانەی سەرجەم چین‌و توێژەکانی دیکە تێدەکۆشێت. بە تێڕوانینی ئێمە دەسەڵاتەکان کاتین‌و دەگوزەرێن، بەڵام کۆمەڵگا هەمیشەیی‌و جێگیرە، بۆیە چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەو قەیرانەکان لە بنیادنانی سیستەمی کۆمەڵگایەکی ئازاد‌و دیموکراتدا دەبینین کە بە توانست‌و وزە شاراوەکانی خودی کۆمەڵگا بە دیدێت نەک تەوەرەی دەسەڵات‌و دەسەڵاتگەری.
لەو بڕوایەداین هەنگاوی یەکەمی چارەسەرکردنی کێشەو قەیرانەکانی باشوری کوردستان بە جێگیرکردنی سیستەمێکی دیموکراسی گەلدا تێپەڕ دەبێت، دەستورێکی دیموکراتیش دەتوانێ بناخەی ئەو سیستەمە جێگیر بکات، دەستورێک لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگا‌و بەرفراونکردنی ئازادیەکان بێت ناوەرۆکی پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتی لەخۆوە دەگرێت، بۆیە پێش هەر شتێک پێویستە گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی لەخۆوە بگرێت، پەرلەمان بکات بە مەرجەع‌و دەسەڵاتی یاسادانان، بڕیاردان‌و چاودێریکردن، لەوچوارچێوەیەشدا دەسەڵاتەکانی دادوەریی‌و جێبەجێکردن بە ناوەرۆک‌و ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان بگەیەنێت.
لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن بەرنامەیەکی سیاسی نیشتمانی نەتەوەیی، کۆتایی بە دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ بهێنێت، لەجیاتی پەیوەندییەکی وابەستەیی پاشکۆیی، پەیوەندی دراوسێیی لەسەر بنەمای هاوسەنگی‌و بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولایەن بێت‌و دژی بەشەکانی دیکەی کوردستان‌و هێزە سیاسیەکانی نەبێت. هەر لەم چوارچێوەیەشدا هێزی پێشمەرگە وەک هێزێکی پڕۆفشناڵی بەرگری نیشتمانی پۆشتەو پەرداخ ڕێکبخرێت.
ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئابوری ڕاستەقینە‌و خودبژێوی پەیوەستی بوژانەوەی لادێکان‌و پەرەپێدانی کشتوکاڵ‌و ئاژەڵدارییە، بۆیە هەڵمەتێکی گەڕانەوە بۆ خاک‌و لادێ پێویستییەکی ژیانی‌و دەست لێبەرنەدراوە. بێگومان کەرتی وەبەرهێنان‌و سامانی وزە (نەوت‌و غاز) فاکتەرێکی سەرەکی بوژانەوەی ئابورین، بەڵام بە مەرجێک لە قۆرخکاری‌و پاوانخوازی دووربن، پرۆسەکەیان بۆ ڕای گشتی‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان، شەفاف‌و کراوەبێت، ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆ و بەرچاوی لەسەر بوژانەوەی ئاستی گوزەران‌و ڕەخساندنی هەلی کاری یەکسان بۆ سەرجەم چین‌و توێژەکانی کۆمەڵگا هەبێت. شانبەشانی ئەمانەش پێشخستنی سیستەمێکی پیشەسازی گرنگە کە بەرهەمهێنانی کاڵای بەکارهێنان و پاراستنی ژینگە بەبنەما بگرێت.
لەهەمان چوارچێوەدا سیستەمێکی نەخشە بۆ کێشراو ‌و ستراتیژی بواری پەروەردە‌و فێرکردن لە خزمەت پێگەیاندنی کۆمەڵگا‌و تاکێکی هۆشیار، ئازاد‌و خاوەن ئیرادە پێشبخرێت. کەرتی تەندر‌وستی لە کەرتێکی بازرگانی‌و بەدەستهێنانی قازانجەوە بکرێت بە بوارێکی خزمەتکردن بە تەواوی چین‌و توێژەکان بەبێ جیاوازی.
ئێمە لەو بڕوایەداین کە کێشەکانی نێوان هەرێم‌و بەغداد لە ڕێی دیالۆگ‌و دانوستانەوە چارەسەر دەبێت، بەمەرجێک جێگیرکردنی پایەکانی سیستەمی فیدڕالی‌و جێبەجێکردنی دەستور لە خۆوە بگرێت‌و بەبێ هیچ سازشکارییەک کێشەی ناوچە جێ ناکۆکەکان بە گوێرەی ڕاستینەی مێژوویی‌و دیمۆگرافیی چارەسەر بکرێت. کێشەی نەوت‌و بودجە‌و پێشمەرگەش هەمان چوارچێوە لەخۆوە بگرێت.
بەکورتی سەبارەت بە سەرجەم ئەو کێشەو قەیرانانەی لە باشوری کوردستان لە ئارادان پرۆژەی تایبەت‌و دیاریکراومان هەیە‌و لە کات‌و شوێنی خۆیدا ڕایدەگەیەنین.
دەستپێشخەریەکەمان خۆی بە جێگرەوەو ئەلتەرناتیڤی هیچ هێزێکی دیکە دانانێت، بەڵکو وەک تەڤگەرێکی سیاسی کۆمەڵایەتی بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ سەرجەم هێز‌و لایەنە سیاسیەکان کراوەین تا بەیەکەوە بتوانین کێشە نەتەوەیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسیەکان‌و مەسەلەکانی ئازادی‌و دیموکراسی چارەسەر بکەین.
ئێمە وەک دەستپێشخەری ئەمڕۆ لە حزووری ئێوەی بەڕێزدا دەستپێکردنی کار‌و خەباتی خۆمان ڕادەگەیەنین‌و لەماوەیەکی کورتیشدا کۆنگرەی دامەزراندنی تەڤگەرەکەمان دەبەستین. لێرەدا ڕووی بانگەوازیمان ئاراستەی سەرجەم هێز‌و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و دام‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندن‌و تەواوی گەلەکەمان دەکەین کە هەموومان بەیەکەوە دەتوانین گەلەکەمان لەو دۆخە ئاڵۆزەی ئێستا ڕزگار بکەین‌و بەو دۆخ و ئاستەی بگەیەنین کە شایستەیەتی.
لە کۆتاییدا سڵاو لە تەواوی گەلی کوردستان‌و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، سڵاو لەو پێشمەرگە‌و شەڕڤان‌و گەریلایانە دەکەین کە لە جەلەولاوە تا کەرکووک، لە مەخمورەوە تا شەنگال، لە ڕەبیعەوە تا سەرێکانی‌و کوبانێ لە سەنگەرەکانی ڕووبەرووبوونەوە بەرگری لە گەل‌و نیشتمان‌و کەرامەتی نەتەوایەتیمان دەکەن.
11 10 2014
دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览10,529
HashTag
来源
挂钩项目: 2
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 92%
92%
添加( هاوڕێ باخەوان 11-10-2014
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览10,529
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.158 KB 11-10-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,417
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!