تەقینەوەیەک لەشاری هەولێر روویدا
- تەقینەوەیەک لەشاری هەولێر روویدا، کە خۆکوژەکەی بەنیاز بووە لەناو بینای پارێزگای هەولێر خۆی بتەقێنێـتەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە رێگری لێکراوە. 4 کەس شەهید بوون و دەیانیش بریندار بوون.
- وەزیری تەندروستی ڕێکەوت حەمە ڕەشید رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوە خۆکوژییەی لە بەردەم پارێزگای هەولێر روویدا، 29کەس بریندار بووەو چوار کەسیش شەهید بوون.
- پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاری سوپای بەدر، هێرشیان بۆ سەر شارۆچکەی سەعدیە دەستپێکرد.
- لە ناو بازاڕی گەڕەکی قادسیەی شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
- شێخ موعتەسەم عەبدولعەزیز بەرزنجی، شێخی تەریقەتی قادری لە کوردستان و جیهان بەهۆی نەخۆشیەوە لە وەڵاتی تورکیا کۆچی دوایکرد.
- لە سەر رێگەی سەرەکی (خورماتو _ کەرکوک) لە نزیک نەخۆشخانەی سەد قەروێلەیی قەزای دوزخورماتوو بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و لەئەنجامدا چوار هاوڵاتی بریندار بوون.
- وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند، بەغدا 500 ملیۆن دۆلارەکەی بۆ هەرێم خەرج کردوە و چاوەڕواندەکرێت بەم زووانە رەوانەی بکات.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان