حەسەن جومعە
چەکدارانی میلیشیا شیعەکان لە مانگی شەشی ئەم ساڵەوە تاکو ئێستا لە سەرجەم شوێنە جیاوازەکانی قەزای دووزخورماتوو چەندین هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەبی سووننە مەزهەب دەڕفێنن و دواتر دەیانکوژن و تەرمەکانیان فڕێ دەدەن.
نەقیب فاروق ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزای دوزخورماتوو بە خەندانی ڕاگەیاند: "چەکدارانی میلیشیا شیعەکان لە مانگی 6ی ئەمساڵەوە تاکو ئێستا لە سەرجەم شوێنە جیاوازەکانی قەزای دووزخورماتوو چەندین هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەبی سوننە مەزهەبیان ڕفاندووە، دواتر کەسانی ڕفێندراو دەکوژن و تەرمەکانیان فڕێ دەدەن".
وتیشی: "سەرجەم ئەو کەسانەشی کە ڕفێندراون لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە ژمارەیان 32 کەسە".
نەقیب فاروق ڕاشیگەیاند: "میلیشیا شیعەکان ئەوە کەسانەش بۆ ئەوە دەڕفێنن، چونکە لەگەڵ چەکدارانی داعش تێوەگلان و کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمەش وەک دەزگا ئەمنییەکان هەوڵمان داوە ڕێگری لە کاری ڕفاندن بکەین لەلایەن چەکدارانی میلیشیا شیعەکانەوە، داوامان کردووە ئەو کارە لە ڕێگەی یاساوە ئەنجام بدرێت، بەڵام چەکدارانی میلیشیا شیعەکان ڕێژەیان زۆرە و بە شوێنە جیاوازەکانی قەزای دووزخورماتوودا بڵاوەیان پێکراوە بۆیە ناتوانرێت بە ئاسانی ڕێگریان لێ بکرێت".
روونیشیکردەوە، میلیشیا شیعەکان لە ناو قەزای دوزخورماتوو ئەمانەن (سەرایە سەلام، سوپای بەدر، کەتیبەی ئیمام عەلی، تیرۆر جەنە، عەسایب ئەهلل حەق، حەشد شەعبی".
- 28-11-2014
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,895 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!