- لە بۆردوومانی فڕۆکەجەنگیەکانی هاوپەیمانان دوێنێ هەینی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە ناحیەی باشیک، بەپێی دواین زانیاری 100 داعش کوژران ئەمڕۆ شەممە تەرمی 58 داعش بەرەرو موسڵ نێردران و 42 تەرمیش لە تەلەعفەر نێژران.
- فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ ڕایانگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە ڕۆژئاوای کۆبانێ هێرشێان کردۆتە سەر هێزە کوردییەکان و دوای شەڕێکی چەند سەعاتی هێرشی چەکدارانیان تێکشکاندووە.
- هاوڵاتیانی گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکووک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و تێیدا داوایان کرد ئاوارە عەرەبەکان لە شاری کەرکووک بگوازرێنەوە بۆ ناو کەمپەکان لە دەرەوەی شار، چونکە بوونەتە مایەی مەترسی و تێکدانی ڕەوشی ئەمنی شارەکە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتبارە سەرەکییەکانی تەقینەوەکانی هەولێر و کەرکووکی ڕاگەیاند.
- لە گوندێکی سەر بە ناحیەی پردێی شاری کەرکووک، ژنێک خۆی خنکاند و کۆتای بە ژیانی هێنا، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ڕایدەگەیەنێت کە بە وتەی خانەوادەکەی، ئەو ژنە نەخۆشی دەروونی بووە.
- لەناوچەی گەڤەر گەنجێکی کورد لەلایەن پۆلیسی تورکەوە تیرۆرکرا. و 17 کەسیش لە شاری ئامەد دەستگیرکراون.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,330 times
Write your comment about this item!