پەیوەند جەلال
تەنها لەماوەی دوو هەفتەی کۆتایی مانگی ڕابردوودا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە بڕی زیاتر لەهەشت ملیۆن دینار غەرامەی سەرپێچیکارانیان کردووە.
سۆران عەبدولغەفور سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بەخەندانی ڕاگەیاند: کە لەماوەی (16-11 هەتا 30-11) لیژنەکانیان سەردانی هەزار و (227) شوێنیان کردووە و (182) پسوڵەی غەرامەیان بۆ سەرپێچیکاران کردووە و چوار شوێنیشیان داخستووە و سێ شوێنیش دراونەتە دادگا.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاشکرایکرد: کە هەر له و ماوەیەدا بەبڕی هەشت ملیۆن و (550) هەزار دینار غەرامەی سەرپێچیکاران کراوە.
- 08-12-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,765 جار هاتیە دیتن