09-12-2014
📅 Tarih ve olay
- لە سنووری ریحا، لە شارۆچکەی سەرێکانیی رۆژئاوای کوردستان، سێ سەربازی تورکیا کە سەرقاڵی نۆبەتگیری بوون لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کوژران.
- چەکدارانی داعش لە ناو گوندی وەحدە لە سنووری قەزای داقوق لەسەر رێگەی داقوق - تازە دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ دەکەن و لە ئەنجامدا چەند خوێندکارێک دەبنە قوربانی و کچە خوێندکارێکی کوردیش شەهید دەکەن.
- چەکدارانی داعش پێنج کارگەی تەحینیان لە باشیک برد و گواستیاننەوە بۆ ناو موسڵ، بۆ ئەوەی لەوێشەوە بەرەو رەقەیان بگوازنەوە.
- بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە ئاوارە و کۆچبەرەکان، ئەمڕۆ بە ئامادەبونی کونسوڵی گشتی چین لە هەولێر و جێگری پاێزگاری هەولێر و جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و نوێنەری وەزارەتی تەندروستی، یەکەم کاروانی هاوکاری وڵاتی چین گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
- بۆمبێکی چێنراو لەکۆنترین گەڕەکی قەزای کەلار لەگەرمیان پوچەڵکرایەوە.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji