70 هەزار نەخۆش لە کفری چارەسەریان بۆکراوە، لەکەلاریش برینداری فیشەک زۆربووە
رۆژنیوز ئارێز
گەرمیانگەرمیانی
بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی شەهید خالیدی گەرمیان لە
کفریکفری کەوێنەی بۆ (رۆژنیوز) نێردراوە، لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، (70) هەزار نەخۆش لە بەش و هۆبە جیاوازەکانی نەخۆشخانەکەدا دا چارەسەریان وەرگرتووە.
بەپێی ئامارەکە، له و 11 مانگەدا، (54) هەزار و (374) پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەخۆشەکان کراوە، لەگەڵ ئەنجامدان و گرتنی (8) هەزار و (56) تیشک و (4) هەزار و (513) سۆنار.
لە ئامارەکەی نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی ئاماژەش بۆ ئەوە کراوە لەنەخۆشخانەکەدا توانراوە (902) نەشتەرگەری بە قەبارەی جیاواز ئەنجام بدرێت.
هاوکات و پاش کردنەوەی بەشی مناڵبون له و نەخۆشخانەیە، لەماوەی ئەمساڵدا، (472) حاڵەتی لەدایکبوونی مناڵان تۆمارکراوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەوە خراوەتە ڕوو کە (9) هەزار و (327) نەخۆش سەردانی بەشی ددانیان لە نەخۆشخانەکە کردووە.
نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالد گەرمیانی، یەکێکە لە چوار نەخۆشخانە گشتیەکانی تەندروستی گەرمیان.
ئەمه و بە پێی ئامارێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
کەلارکەلار، لەماوەی تەنها مانگی 11 دا ئەوانەی چارەسەریان بۆ کراوە بە زۆری ئه و کەسانە بووب کە فشاری خوینیان بەرزبوەتەوە و جیاوازتر لە مانگەکانی ڕابردوو چارەسەری برینداری فیشک زۆر بووە.
به و پێیە (7) هەزار و (44) هاوڵاتی لە هەردوو ڕەگەز سەردانی ئه و نەخۆشخانەیەیان کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
چەندین ڕوداوی جیاواز لەماوەی ئه و مانگەدا لەنەخۆشخانەکە تۆمارکراون کە چارەسەریان بۆ کراوە، لەوانەش: 93 برینداری فیشەک، 27 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ، 16 برینداری کەوتنەخوارەوە.
[1]
09-12-2014