🔓 Մուտք
➕ Ուղարկել
📁 ավելի շատ ...
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅 08-12
🏠 Սկիզբ|📧 Հետադարձ կապ|💡 Օգտվողի մասին!
|
📅 Այսօր 08-12 պատմության
📅Ժամանակագրություն միջոցառումներ
📅 Օր
📆08-12-2019
📆07-12-2019
📆06-12-2019
📆05-12-2019
📆04-12-2019
📆03-12-2019
📆02-12-2019
📂 ավելի շատ ...
📅08 December
📝 Քրդական փաստաթղթեր
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
✌️ Վկայիցն
💚 նահատակներ (Al-Anfal)
☪ ISIS - ի զոհ
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 ՆվիրատվություններՕգնություն մեզ ստեղծել ավելի լավ Kurdipedia. Նույնիսկ փոքր նվիրատվություններ կարող են փոխել. Մենք պետք է ձեր նվիրատվություն է հասնել նորացված եւ արագ տեխնոլոգիան մեր ծառայությունների, հաստատել եւ նպաստել Kurdipedia կազմակերպումը եւ ընդունման նվիրված աշխատակազմը բարձրացնել եւ բարելավել բովանդակությունը, դիզայն եւ ամենօրյա շահագործումը մեր կայքում.|📕 ԳրադարանԱմենամեծ Քրդական թվային գրադարան - (10,530) գրքեր|||
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
...
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Նեչիրվան Բարզանին
...
👫 Նեչիրվան Բարզանին
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
👫 Արամ Տիգրան
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
...
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
📊 Հոդվածներ 366,539 | Նկարներ 56,258 | Գրքեր 10,530 | Կից փաստաթղթեր 36,183 | 📼 Video 161 | 🗄 Աղբյուրները 12,919 |
👫 حەسرەت | 🏷️ խումբ: Կենսագրություն | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
کورتەیەک لە ژیانی حەسرەت

مەلا شێخ محەمەدی خەڵووزە کە نازناوی شیعری (حەسرەت)ە کوڕی شێخ‌ عەلی کوڕی شێخ فەتاحی کوڕی شێخ محەمەدی کوڕی شێخ ڕەزای کوڕی شێخ ئەحمەدی بێلووە. لە بنەماڵەیەکی زانا، ناودار و ئەهلی تەریقەت، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەی زایینی‌دا لە گوندی بێلووی مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.

لە خزمەتی زانا و ئەدیبی بەناوبانگ کـاکە حەمەی بێلوو (مامۆستا نـاری)دا ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە ‌و چووەتە ئاوایی خەڵووزە. لەوێ سەرەڕای مەلایی، جوتیاری و ئاشەوانیشی کردووە. دوای کاول‌بوونی خەڵووزە لە ئاکامی شەڕی عەشایری لە 1945ی زایینی/1324ی هەتاویدا، بووە بە مەلای گۆخڵان (پێنجوێن) ‌و تا کۆتایی تەمەنی پڕ حەسرەت و پەژارەی (20-09-1959ز _28/6/1338هـ) لەوێ ماوەتەوە و گڵکۆی پیرۆزیشی هەر لەوێیە.

لە دوای کۆچی دوایی شێخ ڕەزای دەرەوەران (براگەورەی حەسرەت) مەلا شێخ‌ محەمەد براژنی خۆی واتە خاتوو ئاسیەی کچی شێخ مارفی شێخ عەلی کۆڵان ئەخوازێت ‌و سەرپەرشتی برازاکانی: خاتوو سەکینە‌ و شێخ حەسەن ئەگرێتە ئەستۆی خۆی‌ و هاوکات باوک ‌و مامیش بووە بۆیان. بەرهەمی ئەم زەواجەیش، چوار منداڵ بووە بە ناوەکانی: مەحموود، ئەمنە، زبە‌ و عەلێ.

لە پاش کۆچی دوایی خاتوو عاسه، لەگەڵ خاتوو خەجیج (خەدیجە ئەحمەد ڕۆستەم، 1982-1929/1360-1307) کە قازی ڕەحیم (حەقدار) و ئامۆزای بووە، ژیانی دووهەمی هاوسەری پێکهێناوە‌. بەڵام منداڵیان ‌نەبووە.

سەڕەڕای چەرمەسەری و کەم‌دەرەتانی، ماڵی حەسرەت بۆ بنەماڵەی شێخ حسەینی کوڕی شێخ شەمسەدینی هەنگەژاڵیش (هاوسەری خاتوو سەکینەی برازای حەسرەت) ماڵە باوان بووە و شێخ حسەینی هێناوە بۆ خەڵووزه و لە ئاشەکەی خۆیدا دایمەزراندووه، کاتێکیش کە جوانەمەرگ بووە، منداڵەکانی واتە شێخ سەعید و شێخ محەمەد و شێخ عەلی هەسەناوڵەی پێگەیاندووە.

تاقە کوڕەکەی حەسرەت واتە شێخ مەحموودی حافز لە منداڵیدا تووشی ئاوڵە بووە ‌و پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ مەرگدا، هەر دوو چاوی لەدەستـداوە. ئەگەرچی کوێرێکی زەین رۆشن؛ بەڵام ڕەنگە ئەمە هۆکاری سەرەکی بووبێ بۆ ئەوەی کتێب و شیعرەکانی حەسرەت پارێزەرێکی ئەوتۆی نەبێ‌ و پرژ‌وبڵاو ببێتەوە.

حەسرەت لە تەمەنی کامڵی‌دا و هێشتا بەخۆوە بووە کە بە نەخۆشینی میز گیران (پرۆستات)ەوه تووش بووە ‌و لە کەرکووک نەشتەرگەری بۆ کراوە. بەڵام بە هەر هۆیەکەوە، نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو نەبووە و نۆ ساڵ‌ و چوار مانگی ئاخری ژیانی پاش ئەو نەشتەرگەرییە، بە یەکجاری کەوتووەتە ناو جێگە‌ و خاتوو

خەجیجی هاوسەری نەیهێشتووە تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش بێ‌دەستنوێژ بێت. دڵسۆزی و خزمەتگوزاری ئەو فریشتەیە بە شێخ محەمەدی حەسرەت لە وشەدا ناگونجێ‌ و زوان کۆڵە لە دەربڕینی..

مەلا شێخ محەمەدی خەڵووزە پیاوێکی بەهرەدار، جوانچاک، ڕەوشت‌بەرز، ئایین‌پەروەر بووە و تەنانەت کەڕاماتی لێدەگێڕنەوە. لە هەمان‌ کاتیشدا شۆخ و نوکتەباز بووە و زۆرێک لە قسە نەستەق و نوکتە خۆشەکانی هێشتا لە بیر و زەینی کەس‌گەلێکی زۆر لە خاومیراوا و شلێردا ماوەتەوە و دەماودەم دەگەڕێت. لە ناو هەموو چین و توێژەکانی خەڵکدا بەڕێز و خۆشەویست بووە و ئەویش لە بەرانبەردا بە بێ‌تەماح و بەو پەڕی وەفا و حورمەتەوە لەگەڵ هەموو لایەکدا پەیوەندی گەرم‌‌وگوڕی بووە.

مخابن زۆربەی هەرە زۆری شیعر و هۆنراوەکانی حەسرەتی شاعیر بە هۆی چەند ڕووداوێکی تاڵەوە لەناوچوون.

بنەماڵەی حەسرەت:

ئەگەرچی چەند پشتێکی ئەم لقەی “ساداتی بەرزنجی” لە بێلووی مەریوان و بەرلەوەتر لە هەنگەژاڵی بانەدا بوون؛ بەڵام ڕەچەڵەکیان دەگاتەوە دۆڵپەموو‌ و ئەوانیش
دەچنەوە سەر نۆدێییەکان و لە ئاکامدا‌ بەرزنجەی زێد.

ناونیشان و شەجەرەی ئەم بنەماڵەیە لە شێخ ئیسماعیلی موحەدیسی کوڕی ئیمام موسای کازمەوە، کوڕاوکوڕ تا دەگاتە شێخ محەمەدی کوڕی شێخ ڕەزای هەنگەژاڵ کە باپیرە گەورەی حەسرەت بووە؛ لە کتێبە بەنرخەکەی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (بنەماڵەی زانیاران)دا 85 لاپەڕەی پێوە تەرخان کراوە. دیاره ئەگەر بن‌ئامۆزا و پەلوپۆکانی‌تری ئەم بنەماڵەیەی بهاوێژینە سەر، دەیان لاپەڕەی دیکەیش دەگرێتەوە. واتە زیاتر لە حەوت‌یەکی سەرجەم کتێبەکە تایبەتە بە باس و خواس و ناساندنی دەیان و بگرە سەدان زانا، پیاوچاک، ڕابەری تەریقەت، عارف و کەسێتی ناوداری ئەم بنەماڵەیە.

سەبارەت بە شێخ ڕەزای هەنگەژاڵ و باوکی واتە: شێخ ئەحمەدی بێلوو کوڕی شێخ عەلی‌یە کۆسەی دۆڵپەموو (پشتی چوارەم و پێنجەمی حەسرەت) بە پێچەوانەی نووسینەکەی مامۆستا، ئەم بنەماڵەیە بۆچوونێکی جیاوازیان هەیە.

لە لاپەڕە 342ی بنەماڵەی زانیاران، لە باسی (شێخ ئەحمەدی کوڕی شێخ عەلی‌یە کۆسەی دۆڵپەموو)دا هاتووە:

(ئەم شێخ ئەحمەدە لە دۆڵ‌پەموو لە دایک بوەو، خوێندوویەو بوە بە زانایەکی بەرزی بەڕێز، هەروا لە خزمەتی باوکیشیدا خەریکی تەریقەت بووە هەتا پێگەیشتوە، جا لە دۆڵ‌پەمووەوە چوە بۆ دێی (بێلو)ی سەر بە مەریوان و لەوێ دانیشتووە... بەڵآم شێخ ڕەزای کوڕی شێخ ئەحمەد چوە بۆ دێی (هەنگەژاڵ)ی سەر بە (بانە)و لەوێ دانیشتوەو هتد)

خوالێخۆشبوو شێخ عەبدوڵڵای ڕاوگان (برازازای حەسرەت) ئەم باسەی بەم‌شێوە بۆم گێڕایەوە: (شێخ ئەحمەد پیاوخوا و زانایەکی ناوداری سەردەمی خۆی بووە، لە هەنگەژاڵدا خاوەنی تەکیە و دیوەخان بووە، بە سەردانێک هاتووە بۆ مەریوان. خەڵک و مالیک و بەگزادەکانی مەریوان داوایان لێ‌کردووە کە لە ناویاندا بمێنێتەوە و زۆرێک تکایان کردووە کە نەڕواتەوە بۆ بانە. کە شێخ ئەحمەد دەعوەتەکەیانی قەبوڵ کردووە، سێ دانگی (بێلوو)یان داوەتێ و ماڵ و تەکیەیان بۆی کردۆتەوە و ئیتر لەوێ ماوەتەوە. شێخ ڕەزای کوڕیشی وەک جێگەداری باوک تا کۆتایی تەمەنی هەر لە هەنگەژاڵ بووە بەڵام وەسیەتی کردووە کاتێک کە مرد، بیبەنەوە بۆ باوەشی باوکی. لە پاش کۆچی دوایی شێخ ڕەزا و هێنانەوەی تەرمەکەی بۆ بێلوو؛ هەموو بنەماڵەکەیان لە بێلوو یەکانگیر بوون و تا چەند وەچەیەک لەوێ ماونەتەوە.)

هەر چۆنێک بێت، گڵکۆی ئەم باوک و فرزەندە لە بێلوودایە و ئەو بەشەی گۆڕستانی ئاوایی بێلوو کە ئەم دوو بەڕێزە و چەند کەسێکی‌تری بنەماڵەکەیانی تێدا ئەسپەردە کراوە، بە (زیارەتەڵانی و شێخ ئەحمەد و شێخ ڕەزای بێلوو) بەناوبانگە و لە لای خەڵکی دەوروبەر یەکجار پیرۆزە.

لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و لە سەردەمی ژیانی شێخ فەتاحدا (باپیری حەسرەت) ئەم بنەماڵەیە نیوەی مڵکەکەیان فرۆشتووەتەوە بە بەگزادەکانی بێلوو. پاشان شێخ ئەحمەدی کوڕی شێخ فەتاح (مامەی حەسرەت) کە کەسێکی ئازا و لێهاتوو بووە لە ڕووداوێکدا لە گوندی مێرگەدرێژ کوژراوە. لە بۆشایی نەمانی شێخ ئەحمەددا، بەگزادەکانی بێلوو و گەیگەچان؛ ماڵ و خێزانی شێخ عەلی (باوکی حەسرەت) کە تەنیا میراتگری شێخ فەتاح بووە، لە بێلوو دەرکردووە و مڵک و زەوی و زارەکەیانیان ‌داگیر کردووە و ئەوانیش ئاوارە بوون. سەرەتا بەرەو دەرەوەران و پاشان خەڵووزە و دوای کاول بوونی خەڵووزەیش دیسان دەرەوەران، دواتر گۆخڵان، نزارە و هتد. ئیستەیش لە ئەنجامی ئەو کۆچاوکۆچەدا، ئەم بنەماڵەیە بوون بە دوو بەرەکە: یەک لە مەریوان (دەرەوەران) و یەک لە پێنجوێن (ڕاوگان).

سەرەڕای ئەم مەسەلەیە، ماڵە مام و بن‌ئامۆزاکانی حەسرەت چەند پارچە زەوییەکیان فرۆشتووە بە موعتەمەدی سنە و ئەویش بەرەبەرە بە فێڵ و زەبروزەنگ چەندین مڵکی دیکەی لە چنگیان دەرهێناوه. ئەمەیش بووەتە هۆی هەڵکنرانی یەکجاری خانەدانی شێخانی بێلوویی، واتە وەچەکانی شێخ ئەحمەد و شێخ ڕەزای بێلـوو، لە زێدی خۆیــــــان و بڵاوەکردنیان بەرەو خـــاومیراوا (بۆ نموونە: شێخ محەمەدی نەچێ) و شلێر (وەک: بنەماڵەی شێخ عەزیزی کێلوو)
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ:👫 Կենսագրություն
🏳️ Հոդվածներ լեզու:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👥 Ազգ☀️ Քուրդ
🗺 Երկիր - Նահանգ➡️
👫 Մարդիկ մուտքագրել✍ Բանաստեղծ
⚤ Սեռը👨 Արական
🏙 Քաղաքներ⚪ Mariwan

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
✔️
Ավելացրել է (Manu Berzincî) վրա Dec 26 2014 8:37PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (System Administrator) վրա: Jan 18 2017 7:42PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 4,706 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.137 KB Dec 26 2014 8:37PMManu Berzincî
✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.

حەسرەت

📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 2
📕 Գրադարան
1.👁️دیوانی حەسرەت
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️20-09-1959
📂[ ավելի շատ...]
🏁 Լեզուներ...
🏁 Լեզուներ Հոդվածներ%
کوردیی ناوەڕاست227,157%61.97
هەورامی61,571%16.79
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,534%15.42
عربي9,965%2.71
کرمانجی - کوردیی باکوور4,710%1.28
فارسی2,254%0.61
English1,774%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,182%0.32
Türkçe482%0.13
Nederlands190%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska54%0.01
لەکی46%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ խումբ...
🏷️ խումբ Հոդվածներ%
🔤 Բառեր եւ դարձվածքներ227,783%62.14
👫 Կենսագրություն25,138%6.85
📕 Գրադարան22,009%6.00
🏰 Վայրեր21,064%5.74
✌️ Վկայիցն19,052%5.19
💬 Մեջբերում եւ բառեր12,035%3.28
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ10,349%2.82
📝 Քրդական փաստաթղթեր5,161%1.40
📷 Պատկեր եւ նկարագիրը4,871%1.32
🚼 Քրդական Անուններ4,850%1.32
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ4,817%1.31
📖 Հոդվածներ2,553%0.69
☂️ Կողմերը & Կազմակերպություններ1,657%0.45
🔣 Տարբեր1,139%0.31
📄 Հրապարակումներ948%0.25
😊 Անեկդոտներ732%0.19
🎵 Նկարազարդումներ552%0.15
💎 Հնագիտական ​​վայրերում476%0.12
💚 նահատակներ (Al-Anfal)422%0.11
👪 Կլանը - Ցեղ - ի Աղանդը196%0.05
🌏 Քարտեզներ179%0.04
📼 161%0.04
👩 Կանանց հիմնահարցերը98%0.02
🌳 Environment of Kurdistan95%0.02
🍛 Քրդական խոհանոց74%0.02
🎥 Ալբոմներ33%0.00
🔧 30%0.00
🏆 Քրդական Ավանդական Խաղեր17%0.00
🔬 գիտություն14%0.00
💣 4%0.00
💕 Պոեմ2%0.00
📕 Գրադարան...
📕 Գրադարան - 🏷️ խումբPDF
🌼 921
1,041
📘 184
🎒 112
📝 312
📖 596
💻 32
📖 107
🚼 183
👪 77
👩 95
📄 205
🎭 177
🤔 316
🌐 382
📖 405
📖 784
⁉️ 852
📖 513
👪 75
🔣 623
🌏 47
🏀 10
🎋 148
🎵 15
🐉 33
🎶 90
📰 167
139
🔎 243
🏕 80
📄 70
📅 27
💰 95
📃 65
📜 181
📚 36
📈 63
87
📚 20
👮 14
📙 8
📖 120
🌾 35
🎦 8
🎒 66
1
🌿 4
☀️ 731
48
78
44
😞 Al-Anfal & Halabja207
📖 Մարդու իրավունք10

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 2,262 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574