🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لەساڵی 1909
ئەم بەڵگەنامەیە بەشێوەی (بەرقیە، تێلیگرام) نێردراوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی وە داوا دەکەن لەلایەنە پەیوەندیەدارەکانی دەوڵەتی عوسمانی کە لەناسنامەی فەرمی
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
کۆماری عێراق؛ وەزارەتی پەروەردە
کاوس نوری عەبدولڕەحمان قەفتان لەگەڵ عوسمان عەلی قادر، بەغداد ساڵی 1988 [1]
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
نووسینی: حەمە کاکەڕەش
ئەم کتێبە لە ساڵی 2021 دا بڵاوکراوەتەوە
‎‏‎چەند لە بێ تۆیی دەترسم، دیوانێکی شێعریی نوێی شاعیر حەمەکاکە ڕەشە، لە 260 لاپەڕە پێکهاتووە. ئومێد محەمەد دیزاینی بەرگ و ناوەرۆکی کردوو
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
نووسینی: لیۆن ترۆتسکی
وەرگێڕانی: ئەیوب حەسەن [1]
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟

بەداخەوە جارێکی تر خەڵکانێکی زۆر تووشی کۆڕۆنا دەبنەوە و ڕۆژانە لە کلینیک و نەخۆشخانەکان ژمارەی حاڵەتە سەختەکان ڕوو لە زۆربوونن.

گرنگە ئەم چەند خاڵە ب
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
📖 سکرتێرە 10
سکرتێرە 10

سەی سەگباب خێو پڕی دا قۆری ڕاستەم و ڕایکێشا، وەزیری پلان دانان ئیستاپەکی بە هێزی گرت و ڕاوەستا، چوومە پێش و سینگم بە دەشبولی کەت و کشامەوە بەکووشینیش کەتم، ئەو تڕومبێلەی پشتیشمان پێڕانەگ
📖 سکرتێرە 10
📖 سکرتێرە 9
سکرتێرە 9

مشەوەش بووم و نەمزانی چبکەم، خۆ ناکرێ یەکسەر مەجلیسەکەی بەجێبێلم و بڕۆم، ئاخر ئێستا ئەمن وەزیرم و بەرپرسیارەتەکی گەورەم لەسە شانیە، لۆیێ گۆتم وەچاکە لەگەر سەرۆک وەزیرانی قسەی بکەم و ڕوخسە
📖 سکرتێرە 9
📖 سکرتێرە 8
سکرتێرە 8

دیسان سەرۆکی پەرلەمان چەکووکی لەمێزیداو گۆتی : نیوسعاتەکی پشووەکی بدەن و پاشان دانیشتن دەست پێدەکاتەوە..! ئیدی بووە غەربەغەرب و هەرکەس هەستاوە بچیتە کافیتیریاو شتەکی هەرقۆڕی و پشووەکی بدا
📖 سکرتێرە 8
📖 سکرتێرە 7
سکرتێرە 7

لاچاوم هەرتۆقیبوو، دەتگۆ سەرکە تورە دەرپەڕیە، کلینسم پێوەنابوو، چاوم هەر ئاوی دەکرد، وەزعەکەش هەر شلۆق دەبوو، پەرلەمانتارەکان تێک گیرببوون و بەهیچ هێور نەدەبوونەوە، سەرۆکی پەرلەمان مرد هە
📖 سکرتێرە 7
📖 سکرتێرە 6
سکرتێرە 6

هەندەی نەبرد سەرۆکی پەرلەمان ناوی خوای هیناو دانیشتنەکە دەستی پێکرد، قسە زۆر کرا، پاشان نۆبەتی سەرۆک وەزیران هات و چوو وتاری خۆی بخینتەوە، وتارەکی چڕوپڕی داو کارنامەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند،
📖 سکرتێرە 6
👫 نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە
👫 نەمام غەفووری
📖 سکرتێرە 5
سکرتێرە 5

ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلەکی خۆیان و ئێک لە پاسەوانەکانیش سواری تڕومبێلەکەی من بوو و کەتە دوومان، چووینە ژۆرێ و تڕومبێلەکەیان لەپەنایەکی ڕاگرت و ئەمنیان هینا خوارێ، گۆتم : کاکی من ڕاوەس
📖 سکرتێرە 5
📖 سکرتێرە 4
سکرتێرە 4

دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و د
📖 سکرتێرە 4
📖 سکرتێرە 3
سکرتێرە 3

یەکسەر دەستم لۆ زنجیری پانتۆڕەکەم برد هەرمکێشا، باشبوو لەبەر دەنگەدەنگ و چەپرە لێدانێ کەس گێی لەدەنگی هەرکێشانی زنجیرەکەی نەبوو، وەزیرەکی دی سووندی خواردو هاتە تەنیشتە من، زەردەخەنەکم لۆ
📖 سکرتێرە 3
📖 سکرتێرە 2
سکرتێرە..!

(2)

سەرۆک وەزیران مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش بەینەکی مات بووم، هەر تەماشا مۆبایلەکەم دەکرد، لەدری خۆم گۆتم : ئیلاهی ئەوە چیە بەسەمن هاتیە، وەڵلاهی زۆر پێدەچی ڕاستبی، دەنگەکە سەتاسە
📖 سکرتێرە 2
📖 سکرتێرە 1
سکرتێرە..!

(1)

لەگەر زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم، تەماشا کاتژمێری مۆبایلم کرد دیتم دووی شەوێیە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر دەبی چببی ! ژمارەکە نەناسرای بوو، ویستم وەرامی نەدەمەوە، دوایێ گۆتم : ناوە
📖 سکرتێرە 1
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
سیروان رەحیم
لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو[1]
2021
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە ن
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
📕 ئابووری دارایی گشتی
ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی

زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە
📕 ئابووری دارایی گشتی
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
500 رەچەتەی پزیشکی
نووسینی: منار المصری
وەرگێڕانی:گەرمیان محمد
چاپی/یەکەم 2014
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
📖 دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕا
📖 دووجار تەنیایی
👫 کەسایەتییەکان
رەسول مامەند
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد دڵزار
👫 کەسایەتییەکان
مەولود رەسوڵ مەحمود
👫 کەسایەتییەکان
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
👫 کەسایەتییەکان
نەمام غەفووری
👫 مەجید ئاسنگەر | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

مەجید ئاسنگەر
تێکۆشەری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری کورد مەجید ئەحمەد ئەمین ناسراو بە (مەجید ئاسنگەر) لەساڵی 1932دا لەگەڕەکی بەفریقەندی لەشاری کۆیەکۆیە، شاری ئەدەب و هونەر و خەباتی کوردایەتی لەدایکبووە و چاوی بەدیمەنە جوانەکانی چیاکانی باواجی و هەیبەسوڵتان کراوەتەوە و گوێچکەی بەئاوازی کۆتر و بولبولانی باخ و سەیرانگاکانی ئەو شارە گۆشبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەساڵی 1948دا تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەییشی لەساڵی 1950دا لەشاری هەولێرهەولێری دێرین تەواوکردووە و ساڵێک لەبەر کاری حزبی لەپارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستاندا نەیخوێندووە تاکو لەپایزی 1951دا چووەتە بەغدا لەکۆلێجی (خانەی باڵای مامۆستایان)دا کەئێستا پێی دەڵێن (کۆلێجی پەروەردە) وەرگیراوە و لەبەشی زمانی ئینگلیزی خوێندوویەتی و هەموو ساڵێک بەزیرەکی دەرچووە، تاکو لەهاوینی 1955دا خوێندنی تەواوکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە و بۆ پایزی ئەو ساڵەی (1955) بەمامۆستای زمانی ئینگلیزی لەدواناوەندی هەولێر دامەزراوە و نموونەی مامۆستای پەروەردەکار و زانا بووە.
ژیانی حزبایەتی مەجید ئاسنگەر:
ئەم زاتە لەساڵی (1948)ەوە چووەتە پاڵا نێو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کورد کەلەدواییدا لەکۆنگرەی سێیەمی حزب لەشاری کەرکوککەرکوک لە 2 06-01-1953 دا ناوەکەی بووە (پارتی دیموکراتی کوردستان) و لەپەنجاکان و شەستەکانی سەدەی رابردوودا دەورێکی دیاری بووە لەچالاکی نواندن لەریزەکانی پارتی و لەدوای شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958یشدا بووەتە بەرپرسی رێکخستنی شاری هەولێر لەو حزبەدا و بۆ رۆژی 9/شوباتی 1960 پارتی مۆڵەتی فەرمی کارکردنی ئاشکرای لەحکومەتی عەبدولکەریم قاسم وەرگرت و لقەکانی پتر کەوتنە چالاکی نواندن و مامۆستا مەجید وەک بەرپرسی لقەکە لەچالاکی نواندن بەباشی ناسرا، تاکو لەپایزی 1960دا عەبدولکەریم قاسم لەبەڵێنەکانی بۆ میللەتی کورد و کێشە رەواکەی وردە وردە پاشگەز بووەوە تا وای لێهات. دەستی بەگرتنی ئەندامە چالاکەکانی پارتی کرد و مامۆستا مەجید ئاسنگەری بەفەرمانی حاکمی گشتی عەسکەری گیرا و رەوانەی گرتووخانەی بەسڕا کرا و ماوەیەک گیرا، تاکو لەدەرفەتێکدا خوالێخۆشبوو مەسعود محەمەد جەلیزادە لەدیدەنیەکی لەگەڵا (زەعیم عەبدولکەریم قاسم)دا تکای ئازادکردنی مامۆستا مەجیدی کرد و ئەویش فەرمانی رەهاکردنی دا و گەڕایەوە هەولێر و زۆری پێ نەچوو دوورخرایەوە بۆ خوێندنگای دواناوەندی شارۆچکەی (سوێرە)ی سەر بەپارێزگای کووت (واسیت) و وانەی ئینگلیزی گوتەوە. تاکو لەساڵی 1964دا رێی پێدرا بگەڕێتەوە پارێزگای هەولێر و لەوێش کرا بەبەڕێوەبەری خانەی مامۆستایانی سەرەتایی و سەردەمێکیش کرا بەبەڕێوەبەری پەیمانگای مامۆستایان هەر لەشاری هەولێردا. ئەو زاتە لەهەموو هەڵسوکەوتێکی رێبازی کوردایەتی بەرنەداوە و وەک تێکۆشەرێکی کورد ناسراوە.
چالاکی لەسەندیکای مامۆستایاندا:
لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958دا سەندیکای مامۆستایانی کۆماری عێراق مۆڵەتی دامەزراندنی پێدرا. لەهەولێر دەستەیەک لەمامۆستایان پێکهات بۆ خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی دامەزرێنەری مامۆستایانی کۆماری عێراق لەپارێزگای هەولێر. مامۆستا مەجید وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێک بوو لەدەستەی ئامادەکار.لەمانگی کانوونی دووەمی 1959دا هەڵبژاردنی نوێنەرانی هەولێر بۆ کۆنگرەی یەکەمی مامۆستایان ئەنجامدرا و ئەم زاتانەی خوارەوە بەزۆرینەی دەنگ هەڵبژێدران:
1- مامۆستا جەلال شەریف.
2- مەجید ئاسنگەر.
3- کەریم شارەزا.
4- ئەنوەر تاهیر.
5- حەیدەر عوسمان.
6- مووسا خەلیل.
7- پەترۆس گورگیس.
8- خالص جەواد.
9- عەبدوڵڵا زێباری.
10- خەلیل حەمەد خۆشناو.
11- خاتوو نەبلوفەر وجدی.
12- بورهان نەجمەدین.
13- محەمەد عەبدوڵڵا رۆستەم.
14- محەمەد عەلی دزەیی.
بەو حسابەی هەر نوێنەری تەمسیلی 50 مامۆستای دەکرد، واتە پارێزگای هەولێر لەسەرەتای 1959دا 700 مامۆستای هەبوو.کۆنگرەی یەکەمی مامۆستایانی کۆماری عیراق لەرۆژی 02-02-1959دا لەهۆڵی گەل لەبەغدا بەچاودێی زەعیم عەبدولکەریم قاسم کرایەوە و چەند لێژنەیەکی دامەزراند یەکێک لەوانە (لیژنەی نەتەوەکان) بوو، لەمامۆستایانی کورد مەجید ئاسنگەر و حوسین حەسەن عەقراوی و کەریم شارەزا و محەمەد صاڵح سەعید و چەند مامۆستایەکی تورکمانی کەرکوک و یەک دوو مامۆستای عەرەب بەشدارییان تێداکرد سەرۆکی لیژنەکەش مامۆستایەکی شیوعی بوو بەناوی (عەلی شوک) نوێنەرەکانی کورد توانیان دوو دەسکەوت بەدەست بێنن یەکەم: دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی لەوەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی کۆماری عێراق بەناوی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی) و دووەم: بەستنی کۆنگرەیەکی ناوخۆی ساڵانە بۆ مامۆستایانی کورد، تاکو بەرنامەی خوێندنی کوردی لەکوردستان پێشبخات لەگەڵا خوێندنی زمان و مێژووی کورد لەئامادەییەکانی هەموو کۆماری عێراقدا و کۆنگرەش لەدانیشتنی کۆتاییدا هەردوو راسپاردەکەی پەسەند کردن.
بەپێی ئەم دوو بڕیارە وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی دامەزراند و لەئەیلوولی 1959شدا کۆنگرەی یەکەمی مامۆستایانی کورد لەشەقڵاوە بەسترا، بڕیاربوو لە 10ی ئەیلوول دەست بەکارەکانی بکات بەڵام لەبەر ناکۆکی نێوان لایەنگرانی حزبی شیوعی و پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژێک کردنەوەی کۆنگرەکە دواکەوت، لایەنی پارتی دەیانگوت: دەبێ ناوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەی خوێندنی کوردی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاری کوردستان) بێ و شیوعیەکانیش دەیانگوت: جارێ با ناوی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی) بێ وەک لەکۆنگرەی یەکەمی مامۆستایانی کۆماری عێراق بڕیاری لەسەر دراوە. لەئەنجامدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی ئێستا با ناوەکەی وەکو خۆی بێت و لەدواڕۆژدا هەوڵی بۆ بدرێ بکرێت بە (زانیاری کوردستان) و بەیاننامەیەکی هاوبەش دەرچوو، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان مامۆستا مەجید ئاسنگەر واژۆی کرد و لەلایەنی حزبی شیوعییەوەش مامۆستا حاجی حەیدەر عوسمان واژۆی کرد و لەبەیانی رۆژی 11ی ئەیلول کۆنگرەکە کرایەوە و مامۆستا مەجید
بەپێی ئەم دوو بڕیارە وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی دامەزراند و لەئەیلوولی 1959شدا کۆنگرەی یەکەمی مامۆستایانی کورد لەشەقڵاوە بەسترا، بڕیاربوو لە 10ی ئەیلوول دەست بەکارەکانی بکات بەڵام لەبەر ناکۆکی نێوان لایەنگرانی حزبی شیوعی و پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژێک کردنەوەی کۆنگرەکە دواکەوت، لایەنی پارتی دەیانگوت: دەبێ ناوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەی خوێندنی کوردی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاری کوردستان) بێ و شیوعیەکانیش دەیانگوت: جارێ با ناوی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی) بێ وەک لەکۆنگرەی یەکەمی مامۆستایانی کۆماری عێراق بڕیاری لەسەر دراوە. لەئەنجامدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی ئێستا با ناوەکەی وەکو خۆی بێت و لەدواڕۆژدا هەوڵی بۆ بدرێ بکرێت بە (زانیاری کوردستان) و بەیاننامەیەکی هاوبەش دەرچوو، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان مامۆستا مەجید ئاسنگەر واژۆی کرد و لەلایەنی حزبی شیوعییەوەش مامۆستا حاجی حەیدەر عوسمان واژۆی کرد و لەبەیانی رۆژی 11ی ئەیلول کۆنگرەکە کرایەوە و مامۆستا مەجید چالاکیەکی زۆری تێدا نواند و 3 رۆژی خایاند و گەلێک بڕیار و راسپاردەی سوودبەخش لەبارەی پێشخستنی خوێندنی کوردی و زمان و مێژوو کوردەوە پەسندکران و بەرزکرانەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆ جێبەجێکردنی و وابوو لەئەنجامدا زۆر لەو بڕیارانە پەسندکران.کۆنگرەی دووەمی مامۆستایانی کورد لەرۆژانی 15-17ی ئابی 1960 هەر لەشەقڵاوە و قوتابخانەی کاوێس بەسترا و مامۆستا مەجید دەورێکی دیاری بینی لەپێشکەشکردنی بەرنامەکانی کۆنگرەکە و خوێندنەوەی بڕیارەکانی. کاتێکیش کەیەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە 15-05-1962دا دامەزرا مامۆستا مەجید ئاسنگەر بووە ئەندامێکی چالاکی ئەو رێکخراوە کوردستانییە و لەکۆنگرەی سێیەمدا لەدوای رێککەوتننامە مێژووییەکەی 11ی ئاداری 1970ی نێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول و حکومەتی بەغدا لەناوپردان لە 05-08-1970 بەسترا مامۆستا مەجید دەورێکی دیاری گێڕا لەبەڕێوەبردنی کۆنگرەکە و پێشکەشکردنی بەرنامەکانی.
مەجید ئاسنگەری شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ:مامۆستا مەجید ئاسنگەر شاعیرێکی هەست ناسکی ئەندێشە قووڵا بوو، کۆمەڵێک شیعری پڕ سۆزی دڵداری و نیشتمانی دانا، هەندێکیان لەلایەن گۆرانیبێژەکانی کوردی وەک تایەر تۆفیق و فوئاد ئەحمەد و هی تر گوتراون و لەئێستگەی رادیۆی کوردی بەغدا و کەناڵی تەلەفزیۆن تۆمارکراون.لەشیعری نیشتمانی و کوردایەتیشدا دەستێکی باڵای بووە و خۆ هۆنراوە ناودارەکەی (کوردە ئەم هەلە) بوو بەدروشمی خەباتی نەتەوەی کورد و لەدوای راپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991دا تەنانەت لەئەنجومەنی وەزیرانیشدا لە 1992دا هەڵواسرا.مامۆستا مەجید دیوانێکی خنجیلانەی دەسنووسی لەپاش بەجێماوە چاوەڕوانی هیممەتی رۆڵەکانی و وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری کوردستانین بەچاپی بگەیەنن. جگە لەو دیوانە شیعریەیشی زنجیرەیەک چیڕۆکی پتەوی نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە. لەوەرگێڕانیش لەزمانانی عەرەبی و ئینگیزی گەلێک دەست رۆیشتوو بوو.مامۆستا ئاسنگەر لەسەرەتادا بەرهەمەکانی بەناوی (مەجید حەداد) بڵاودەکردەوە، بەڵام کاتێک ویستی بابەتی ئەدەبی لەگۆڤاری (هەتاو) کە لە 15-05-1954دا لەلایەن مامۆستای نەمر گیوی موکریانییەوە دەرچوو، بڵاوبکاتەوە مامۆستا گیو گوتبووی تا نازناوەکەت نەکەیتە کوردی بۆت بڵاوناکەمەوە و واباشە نازناوی (حەداد) بکەیت بە (ئاسنگەر) و ئەویش بەگوێی دەکات بەناوی (مەجید ئاسنگەر) بابەتە ئەدەبییەکانی بڵاودەکاتەوە و تاکو کۆچی دوایی کرد هەر بەمەجید ئاسنگەر ناسرا.مامۆستا مەجید بابەتەکانی لەگۆڤارەکانی (هەتاو)، (هیوا)، (بەیان)، (کاروان) و (رامان) k21 بڵاودەکردەوە و سەرنجی خوێنەرانی رادەکێشا.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
مامۆستا مەجید ئاسنگەر لەماوەی ژیانی هەشتا ساڵیدا شەش کتێبی بەنرخی بڵاوکردۆتەوە کەئەمانەی خوارەوەن:
1- سیستەمی فیدراڵی لەچەند وڵاتێکی فرە زماندا- وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە مامۆستا تاریق جامباز بەچاپی گەیاندووە و لەساڵی 2005 لەهەولێر دەرچووە.
2- خود موختاری هەرێمایەتی بۆ کەمینە نەتەوەییەکان لەچین- وەرگێڕان لەئینگلیزییەوە، مامۆستا تاریق جامباز ئامادەی کردووە بۆ چاپ و لەساڵی 2006 لەهەولێر دەرچووە.
3- سیستەمی فیدراڵی لەچەند وڵاتێکی جیهاندا- وەرگێڕان لەئینگلیزییەوە- لەساڵی 2008دا لەهەولێر چاپکراوە.
4- چیڕۆکی (جوانە و جانەوەر) یان (نازدار و نافڕەجا) نووسینی جینی دووڵی- وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە، لەساڵی 2010دا لەهەولێر چاپکراوە.
5- بۆند سرات- ئەنجومەنی فیدراڵی کۆماری ئەلەمانیای فیدراڵا- نووسینی د. کۆنراد رۆیتەر- بەڕێوەبەری بۆند سرات- وەرگێڕان لەئینگلیزییەوە.
6- کۆیە لەرەوتی شارستانیەتدا- نووسینی کەریم شارەزا، مەجید ئاسنگەر، نازم حەوێزی، عوسمان مستەفا خۆشناو- لەساڵی 2009دا لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی کوردستانەوە چاپکراوە.
بەرهەمە دەسنووسەکانی:
1- دیوانێکی دەسنووسی شیعری سیاسی و دڵداری.
2- لەئەدەبیاتی رۆژئاواوە- تێکۆشان بۆ سەرکەوتن- نووسینی ئۆلیڤەر گولدسمس (وەرگێڕان لەئینگلیزییەوە).
3- چیڕۆکی مەمۆ- لەساڵی 1970دا نووسیویەتی.
4- چیڕۆکی زارا- لەساڵی 1964دا نووسیویەتی.
5- جوا غەردی- لەساڵی 1970دا نووسیویەتی.
6- کچی ماچە- نووسینی پۆشکین- وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە- شاری سویرە/ 1962.
7- دڵداری لەلادێدا- چیڕۆک.
8- شێت- شانۆنامە، ساڵی 1958.
9- رزگاری- شانۆنامە.
10- شەوی چەقۆ درێژەکان- شانۆنامەیە و لەئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوە.
11- لەشانۆی ئەفریقییەوە- گەڕانەوەی ناکاوەکان- نووسینی گانی مارتن ئۆیۆسیۆ- وەرگێڕانی لەعەرەبییەوە.
12- کلکە سەگ- نووسینی عەزیز نەسین- وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە.
مامۆستا مەجید ئاسنگەری پێشمەرگە:
مامۆستا مەجید کەسایەتییەکی نەتەوەپەروەری کورد بوو، هەر لەگەڵا هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی، رزگاریخوازی کورد لە 11-09-1961دا دڵی لەگەڵا شۆڕشگێڕانی ئەو شۆڕشە مەزنەی کورد بووە، بەڵام بۆی نەلواوە لەسەرەتاوە بچێتە پاڵا شۆڕشگێڕانەوە، تاکو لەساڵی 1974دا، لەگەڵا دەستپێکردنەوەی شەڕ لەنێوانی سوپای عێراقی بەعسی فاشی و شۆڕشگێڕانی کورد چووە پاڵا شۆڕش و دەستی لەمامۆستایی ناو حکومەت هەڵگرت و لەناو شۆڕشدا دەورێکی فیداکاری و پەروەردەیی نواند و کرا بەسەرپەرشتیاری پەروەردەیی بۆ سەر قوتابخانەکانی ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان، تاکو نسکۆی ئەو شۆڕشە مەزنە بەکاریگەری پەیمانە شوومەکەی جەزایری 06-03-1975ی نێوان صەدام حوسێن و محەمەد رەزا شای بەهلەوی شاهەنشای ئێران. ئینجا گەڕایەوە کوردستان و لەشاری کۆیە دانیشت و دوای کەمێک خۆی خانەنشین کرد.
مامۆستا مەجید و ژیانی خێزانی:
مامۆستا مەجید ئاسنگەر لەساڵی 1964دا هاوسەرگیری کرد لەگەڵا خاتوو پەرژین خانی کچە گەورەی شاعیری نیشتمانپەروەری کورد عوسمان عەونی و کچێک و دوو کوڕی لێ بوو، خاتوو (رۆژان)ی کچی لەساڵی 1965دا لەدایکبووە و ئێستا لەسویدە و شووی کردووە و بڕوانامەی ماجستێری لەپزیشکی بەیتەری هەیە و (جۆشان)ی کوڕە گەورەی لەدایکبووی (1967)ە و بڕوانامەی ماجستێری هەیە لەکشتوکاڵا و (بۆتان)ی کوڕە گچکەی لەدایکبووی (ساڵی 1971)ە و دوکتۆرای لەئەندازیاری شارستانی لەبەریتانیا تەواوکردووە و ئێستا گەڕاوەتەوە کوردستان و مامۆستایە لەپەیمانگای تەکنیکی و کۆلێجی ئەندازیاری سەر بەزانکۆی سەڵاحەدین لەهەولێر.
مامۆستا مەجید و پەرلەمانی کوردستان:مامۆستا مەجید ئاسنگەر لەپایزی 1992دا لەگەڵا هاوڕێیانی کەریم شارەزا و کەمال عەبدولقادر نەشئەتدا بەگرێبەس لەبەشی کاروباری پەرلەمان دامەزرا بۆ رێکخستنی پرۆتۆکۆلەکانی دانیشتنەکانی پەرلەمان. لەدواییدا کاک مەجید لەلایەن (دوکتۆر رۆژ نوری شاوێس)ی سەرۆکی ئەوسای پەرلەمان بەراوێژژکاری راگەیاندن لەساڵی 2002دا دامەزرا تاکو رۆژی 01-02-2010 ئینجا بەو پلەیە خانەنشین کرا و ئەو ماوەیەی خانەنشینی بەنەساغی بەسەربرد و بۆ چارەسەرکردن ماوەیەک چووە سوید و بەریتانیا کەچی سوودی نەبوو و لەرۆژی 09-04-2012 لەشاری هەولێر بەنەخۆشی شێرپەنجەی سنگ کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی بەرێوڕەسمێکی شایستە لەگۆڕستانی (کەسنەسنەزان)ی سەر بەهەولێر بەخاک سپێردرا و پرسەیەکی گەرمی بۆ سازدرا.
سەرچاوە. گۆڤاری k21
📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
2.👁️یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-02-2010
2.👁️02-02-1959
3.👁️05-08-1970
4.👁️06-01-1953
5.👁️06-03-1975
6.👁️09-04-2012
7.👁️11-09-1961
8.👁️15-05-1954
9.👁️15-05-1962
📜 هۆنراوە
1.👁️ئەمیرەکەم
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 09-04-2012
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کۆیە
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 27 2014 3:10AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 9 2020 10:24AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 12,217 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.123 KB Dec 27 2014 3:10AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
  📖 سەرجەمی بەرهەمی شاکر ف...
  📖 یاشار کەمال.. سترانبێژ...
  📖 چارەسەرکردنی نەخۆشییەک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسول مامەند
ساڵی 1944 لەگوندی (مەرگە)ی سەر بەشارەدێی دوکان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەچەند شوێنێکی جیاجیا تەواوکردووە، دواتر لەکۆلێژی مافی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی کاری سیاسییەوەدەستبەرداری خوێندن بووە.
لەتەمەنی گەنجێتیدا بووەتەئەندامی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، دواتر لەساڵی 1968دا کراوەتەلێپرسراوی ناوچەی قەڵادزێی پارتی و ساڵی 1970 بووەتەئەندامی لقی کەرکوک، دوای نسکۆی ساڵی 1975 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزووتنەوەی سۆسیالستیان دامەزراندووەو لەریزەکانی یەکێتیدا درێژەیان بەخ
رەسول مامەند
ئەحمەد دڵزار
لە زمانی خۆیەوە:
من(ئەحمەد مستەفا محەمەد) لە ئێوارەی رۆژی (8)ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1920 لە شاری کۆیە لە دایک بووم، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بەڵام دەستکورت هاتمە سەر دونیا، ئەو کات تازە شەڕی یەکەمی جیهانی کۆتایی پێ هاتبوو گرانیەکی سەیر رووی لە کوردستان کرد رۆژانە بە دەیان کەس دەمردن من لەو رۆژانە دا لە دایک بووم، کە چاوم بە دونیا هەڵێنا گوێم لە دەنگی شیعر و ئاواز و مۆسیقا و دەنگی بولبول و جوانییەکانی سروشت بوو، بەرلەوەی بچمە قوتابخانە، باوکم شیعری فارسی بۆ دەکردینە کوردی، داستانی جوانی بۆ دە
ئەحمەد دڵزار
مەولود رەسوڵ مەحمود
ساڵی 1928 لە گوندی کۆلکەی ناوچەی شینکایەتیی سلێمانی لەدایکبووە.
پاش لەدایکبوونی ساڵی 1929 بنەماڵەکەی هاتوونەتە شاری سلێمانی، باوکی وەستای قوڕ و بەردکاری بووە و ماوەیەکی زۆریش باخەوانێتیی کردووە.
لە لاوێتییەوە تێکەڵی کاری رامیاری بووە و بووەتە ئەندامی کارای حیزبی شیوعی و ماوەیەکیش لێپرسراوی رێکخستنی هەڵەبجە بووە و هەر لە هەڵەبجەش هاوسەرگیریی کردووە.
زیندانی کراوە و زۆر ئەشکەنجە دراوە، پاشان دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێڕاق و ساڵانێکی زۆریش لە بەغدا ژیاوە.
1956-1957 لە کەرکوک زیندانی بووە.
1963
مەولود رەسوڵ مەحمود
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
مامۆستا نوری حاجی ئەمین ناسراو بە نوری وەشتی ساڵی 1932 لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایک بووە. کەسایەتییەکی دیارو ناوداری کوردستانە و جێدەستی خۆی لە هونەرو ئەدەبی کوردیدا بەجێ هێشتووەو بووەتە ئەستێرەیەکی گەشی درەوشاوەی نیشتمان.
نوری وەشتی وەک نوسەرو وەرگێرو هەندێک جاریش وەک دەرهێنەر خزمەتی کاری هونەری شانۆیی کردووە وبایەخێکی زۆری بە هونەرو شانۆو چیرۆک و شیعر و پەخشان داوە و رۆڵی دیاری لە جەندین تەمسیلی و شانۆدا بینیوە، لەوانە :
کێچ ساڵی 1970 نوسینی نوری وەشتی، پاشان لە چەندین تەمسیلی و شا
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە سوێد ژیاوە. و لە ساڵی 2014 گەڕایەوە بۆ کوردستان بە مەبەستی کۆمەک و هاوکاری و خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکانی کوردی ئێزدی. ئەم خانمە پزیشکە بەڕێوبەری رێکخراوی هاریکاریی هاوبەش بۆ کوردستان (Joint Help For Kurdistan) بوو، کە رێکخراوێکی سویدییە بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی کوردستان و بە تایبەت خەڵکی
نەمام غەفووری

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,921 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)