پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,091
وێنە 105,462
پەرتووک PDF 19,110
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سێ‌ گوندی کوردنشین لەسەر سنووری چین
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سێ‌ گوندی کوردنشین لەسەر سنووری چین

سێ‌ گوندی کوردنشین لەسەر سنووری چین
لەسەر سنووری نێوان چین و کازاخستان، سێ‌ گوند هەن کە تەواو لە گوندەکانی باکووری کوردستان دەچن. دانیشتووانی ئەم گوندانە نە چینین و نە کازاخی، بەڵکو لە بنەڕەتدا خەڵکی ناوچەی سەرحەدی باکووری کوردستانن و 80 ساڵە لە زیدی باب و باپیرانیان دوورخراونەتەوە، کەچی بەهیچ جۆرێک دەستبەرداری داوونەریتی باب و باپیرانیان نەبوون.
لەم ناوچە سنوورییە کە نزیکەی 5 هەزار کیلۆمەتر لە باکووری کوردستانەوە دوورە، ژمارەیەک گوندی کوردی هەن، بەڵام دەکرێت تەنیا بە گوندەکانی کاراسای، کارابولاک و ئاشیبولاک بگوترێت گوندی کوردی، چونکە دانیشتووانەکانیان جگە لەوەی هێشتا بە زمانی کوردی قسە دەکەن، وەک ئەوەیە تازە لە کوردستانەوە کۆچیان کردبێ‌ بۆ ئێرە و ژیانێکی تەواو کوردەواریانەیان هەیە.
سەرجەم کوردەکانی دانیشتووی ئەم سێ‌ گوندە لە ناوچەی سەرحەد و دەوروبەری گۆلی وانەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکەوە ڕاونراون بۆ وڵاتانی قەفقاسیا، ساڵانی دواتر بە فەرمانێکی ستالین ڕاگوێزراون بۆ کازاخستان و قیرغیزستان و ئۆزبەکستان.
ئەو کوردانەی لە کازاخستانن سەر بە هەردوو عەشیرەتی بروکان و جەلالین، بروکانییەکان لەساڵی 1937 لە ئەرمەنستان و نەخچیڤانەوە ڕاگوێزراون بۆ کازاخستان. لەدەوروبەری شاری چیمکەنت 7 گوندی کوردی هەن، لە شاری جامبولیش 8 گوندی کوردی هەن، هەروەها لە دەوروبەری شاری ئالمائاتاش ژمارەیەک گوندی کوردی هەن کە دیارترینیان گوندەکانی کەراسای، کارابولاک و ئاشیبولاکن.
وا هەست دەکەی کوردستانە
گوندی کاراسای یەکێکە لە گوندە دڵگیرەکانی کازاخستان کە 50 کیلۆمەترێک لە ئالمائاتا دوورە. لە وەرزی زستاندا هاتوچۆ بۆ گوندەکە زۆر زەحمەت دەبێت، چونکە بەفرێکی زۆر دەبارێت، دانیشتووانی ئەو گوندە بەشێکیان لە ساڵی 1937 لە ئەرمەنستانەوە ڕاگوێزراون، بەشەکەی دیکەش لە ساڵی 1944 لە جۆرجیاوە ڕاگوێزراون. بەڵام ئەوانەی لە ئەرمەنستانەوە هاتبوون پاشان گوندێکی دیکەیان ئاوا کرد بە ناوی ئاکباستاو.
نزیکەی 500 خێزان لەو گوندەدا دەژین کە 350 لەوانە کوردن، ئەوانی دیکەش ڕووس و کازاخین. سەرجەم کوردی ئەو گوندە موسڵمانن، مەلای مزگەوتی گوندەکەش کوردێکە بەناوی ئاپێ‌ ڕزگۆ.
لەو گوندەدا قوتابیانی کورد جگە لە وانە زانستییەکان و زمانی کازاخی، زمانی کوردیش دەخوێنن، لە کۆی 320 قوتابی گوندەکە تەنیا 15 قوتابی ڕووسی و کازاخین، ئەوانی دیکە کوردن. قوتابی هەتا پۆلی 11 لەو قوتابخانەیە دەخوێنن.
سینەم مورتەزایێ‌ کۆرۆخل کە چەندین ساڵە لەو قوتابخانەیە مامۆستایە، گوتی قوتابیان دوای تەواوکردنی خوێندن لەو قوتابخانەیە، دەچنە زانکۆ و پەیمانگای شارەکان. سینەم گوتی "کوڕەکەم و نەوەکەم لێرە خوێندنیان تەواو کردووە".
زیاتر لە 80 ساڵە کورد لەو گوندە کازاخییە دەژین، بەڵام نەریتەکانیان، شین و شاییان تەواو کوردییە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە. کە دەچیتە ئەو گوندە وا هەست دەکەی لە گوندێکی کوردستانی.
کرمانجەکانی کارابولاک یەک نین
سەرجەم گوندە کوردنشینەکانی کازاخستان لە وەرزی بەهار و هاویندا سەوز دەچنەوە، بەڵام کارابولاک لە هەموویان دڵگیرترە، هەرچەندە گوزەرانی خەڵکەکەی زۆرباش نییە و زۆربەیان لەدوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لەبەر بێکاری ڕوویان لە شارە گەورەکان کرد.
زۆربەی دانیشتووانی ئەو گوندە لە گوندی کاشکابولاکەوە لە دەوروبەری ئالمائاتا هاتوون. 500 خێزان لەو گوندە دەژین کە 150 خێزانیان کوردن. گوندەکە جگە لە کورد، ڕووس و تورک و کازاخی تێدایە. دانیشتووانی ئەو گوندە مژولی ئاژەڵدارین، بەهۆی ئەوەی لە شاریش نزیکە، هەندێک لە دانیشتووانی ئەو گوندە خەریکی کاری بازرگانین.
ماڵباتی موسا دومۆیێ‌ ئەلۆ، یەکێکە لەو خێزانانەی لە ساڵی 1991ەوە لەو گوندە دەژی. ئەوان لە ساڵی 1937 ڕاگوێزراون بۆ کازاخستان. ماڵباتی مام موسا 20 ساڵ لەمەوبەر لە گوندی ئاکباستاو بووە، خۆیان لە عەشیرەتی بەشکی ناوچەی وانن. ئەو بە لاواندنەوە باسی ژیانی خۆی دەکات "من کوڕی دۆمۆیێ‌ عەلۆمە، عەلێی خەلۆ، خەلیلێ‌ بشۆ و بشۆیێ‌ کۆتین، ئەوە 80 ساڵە لە کازاخستان دەژین، من لێرە لەدایکبووم و لێرەش گەورە بووم، سێ‌ کچ و دوو کوڕم هەن، ئێرە وڵاتی ئێمە نییە، ئێمە لەژێر دەستی خەڵکداین، لەوێ‌ لەبن دەستی تورکەکانداین، لێرەش لەبن دەستی کازاخییەکان، بە داخەوە کرمانجەکان یەک نین، پێویستە یەک بن".
سینەم موسا کە ژنێکی دانیشتووی گوندی کارابولاکە، دەڵێت ڕاگواستنی ئەوان قەت لەبیر ناکرێت، چونکە جگە لەوەی مێژوونووسەکان باسیان کردووە، دەنگبێژەکانیش بە شێوەی لاوک و حەیران باسی ئەو ڕاگواستنەیان کردووە و تاوەکو ئێستاش ئەو لاوک و حەیرانانە دەگوترێنەوە.
هەراتا حەسۆیێ‌ دەمۆ، تەمەن 60 ساڵ کە دانیشتووی گوندی کارابولاکە، لەسەر زاری باپیرانییەوە باسی ڕاگواستنیان دەکات و دەڵێت "سەربازەکان خێزانەکانیان کۆکردنەوە، هێنانیانە بەردەم واگۆنی شەمەندەفەران، هەموویان خستنە نێو واگۆنەکان، لەوێ‌ نان نەبوو، ئاو نەبوو، جێگە نەبوو، تەنانەت ئاودەستیش نەبوو، کچ و بووکی کورد لە شەرمان نەیاندەتوانی دەست بەئاو بگەیەنن، بەو هۆیەوە سکیان ئاوسابوو. هەر کەسێک دەمرد، سەربازەکان لە شەمەندەفەرەکە فڕێیان دەدایە دەرەوە".
ئاشیبولاک.. گوندی شاعیر و دەنگبێژان
زۆربەی دانیشتووانی گوندی ئاشیبولاک لەدوای شەڕی ئەرمەنستان و ئازربایجانەوە لەو گوندە نیشتەجێ بوون. لەو گوندەدا نزیکەی 700 ماڵی کورد هەن، ژمارەی کوردی ئەو گوندە زۆر لە ژمارەی کازاخییەکان پترە.
گوندی ئاشیبولاک نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە شاری ئالمائاتا دوورە. بۆیە زۆربەی دانیشتووانی ئەو گوندە لەشاردا خەریکی کاری بازرگانین. جگە لەوەش هەندێکیان سەرقاڵی کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵدارین.
ئەوەی ئەو گوندە لە دوو گوندەکەی دیکە جیادەکاتەوە، ژمارەیەک دەنگبێژ و شاعیرەکانیەتی کە دیارترینیان ڕۆژنامەنووس و هەڵبەستڤان حەسەنێ‌ حاجی سلێمان، هەڵبەستڤان باریێ‌ بالا، هەروەها دەنگبێژ مەجیدێ‌ سلێمانە. ئەو دوو هەڵبەستڤانە ژیانێکی تەواو کوردەواریان هەیە و منداڵ و نەوەکانیشیان لەسەر هەمان ڕێچکەی خۆیان پەروەردە کردووە.
لە وەرزی زستاندا بەردەوام چۆکێک بەفر دەبارێرت و مەجیدێ‌ سلێمان، کە کچەکەشی وەکو خۆی دەنگبێژە، وەکو ڕادیۆیەکی لێهاتووە بۆ خەڵکی گوندەکە، ئەو بەردەوام دیوەخانەکانی گوند بە لاوک و بەستە گەرم دەکات و بەسەرهاتی ڕاگواستنی کوردی قەفقاسیا دەگێڕێتەوە.
- 08-01-2015
ئەم بابەتە 9,350 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-01-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-01-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,350 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 09-01-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
سێبەری ترس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
بەردینە شینە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کەس و شت و وشە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,091
وێنە 105,462
پەرتووک PDF 19,110
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
سێبەری ترس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
بەردینە شینە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کەس و شت و وشە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!