هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,962) پەڕتووک||
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 31-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی رەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی رێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی لە شاری ئێلح بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی بەدلیس 'قە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 374,011 | وێنە 58,937 | پەڕتووک PDF 10,962 | فایلی پەیوەندیدار 42,316 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,556 |
✌️ فەهمی قەرەداغی | 🏷️ پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
فەهمی قەرەداغی کوڕی شێخ ئەنوەر کوڕی زانای ئاینی شێخ عومەری قەرەداغی ناسراو بە ئیبنولقەرەداغی – یە. رۆژی 8 ی کانوونی دووەمی ساڵی 1948 لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە.قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندیی لە سلێمانی و قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە. ساڵی 1970 بەشی (سیاسەت) ی لە کۆلیژی (یاساو سیاسەت) ی زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.
هاوینی ساڵی 1962 چۆتە نێو ریزەکانی (یەکێتیی قوتابیانی کوردستان) ەوە. ئەو کاتە لە دواناوەندیی (الوطن) لە سلێمانی، قوتابی پۆلی دووەمی ناوەندی بووە. ساڵەکانی خوێندنی لە زانکۆ، وەک هەڵسووڕاوێکی چالاکی پارتی دیموکراتی کوردستان و رێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی (باڵی مەکتەبی سیاسی) دەناسراو، تا دەرچوونی ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی ئەو رێکخراوە بوو، لە تێکەڵبوونەوەی هەردوو باڵی پارتی و هەردوو رێکخراوی قوتابیانیشدا ساڵی 1971، بۆتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی سلێمانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان.
ساڵی 1970، هەر لە یەکەم رۆژەکانی دامەزراندنی (کۆمەڵەی مارکسی لێنینی کوردستان – عێراق) کە چەند ساڵ دواتر بووە (کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان) ئەندامێکی کارای شانە سەرەتاییەکانی کۆمەڵە بووە.
ساڵی 1971 وەک پەیامنێری هەفتەنامەی (هاوکاری) لە سلێمانی دامەزرا. هەر لەو ساڵەشدا بوو بە کارمەندی فەرمانگەی (بیمەو خانەنشینیی کرێکاران) لە سلێمانی. لە ماوەی کاری پەیامنێرێتیدا، لەسەروبەندی دوای دەرچوونی بەیاننامەی 11ی ئازار تا چەند مانگێک دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول، بە قەڵەمی ئەو، دەنگوباس و پانۆرامای چالاکیی سیاسی و رۆشنبیریی و هونەری و رەخنەو گلەیی خەڵکی سلێمانی، دەگەیشتنە سەر رووی هەفتەنامەکە، بەڵام بەهۆی بارودۆخەکەوە، بەرە بەرە خۆی لە پەیامنێرێتی دزییەوەو لەهاوینی ئەو ساڵەدا وازی لە هەفتەنامەکە هێنا.
لە کۆتایی حەفتاکاندا، بەهۆی باری نالەباری سیاسی و هێرشی یەک لەسەر یەکی دەزگا سەرکوتکەرەکانی رژێمی بەعس بۆ سەر رێکخستنەکانی کۆمەڵە، شوێنی کارکردنی بردە هەولێرو ماڵەکەشی بۆ ئەوێ گواستەوە. لەهەولێر سەرەتا لە (مەکتەبی تەشغیل) ی کرێکاران و، دواتر لە فەرمانگەی (بیمەو خانەنشینیی کرێکاران) ی سەر بە (ئەمیندارێتیی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی) کاریکرد، تا لە رۆژی 29 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1980 دا دەستگیرو بێسەروشوێنکرا.
فەهمی قەرەداغی تەنها یەک کتێب بەناونیشانی : (ناتوانن پەیڤەکانم زیندانیی بکەن) بەناوییەوە هەیەو، زۆربەی نوسینەکانی و دیمانە رۆژنامەوانییەکانی لە خۆ دەگرێت، فوئاد قەرەداغی برای کۆیکردوونەتەوە، بابەتەکانی لەچەند بەشێکدا رێکخستووە، ناونیشانی بۆ داناون و پێشەکی بۆ نووسیوە.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 😞 بێسەروشوێن
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
96%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 3 2015 10:08PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 3 2015 10:29PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,969 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.137 KB Feb 3 2015 10:08PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

فەهمی قەرەداغی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ناتوانن پەیڤەکانم زیندانیی بکەن
🏰 شوێنەکان
1.👁️کۆیک
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574