عەدنان کوڕی عەبدوڵڵا عەباس نعێمیە، لەتەمەنی 23 ساڵیدا و لە 17-06-2014 لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکەی لەهێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەناوی نەقیب فاروق، بەهەڵە دەکەونە بازگەیەکی تیرۆریستانی #داعش#ەوه و دوای چەند هەفتەیەک، لەرێی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە شەهیدکردنەکەیان بەسەربڕین بڵاودەکەنەوە، ئەوەش یەکەم هەنگاوی دڕندانەی لەوشێوەیەی ڕێکخراوەکە بوو بەرانبەر پێشمەرگە لەوکاتەدا.
شەهید عەدنان و فەرماندەکەی، لەناوچەکانی سەعدیە و #جەلەولا# بەهەڵە کەوتنە ناو داعش، ئەوەش دوای هەفتەیەک بوو لەداگیرکردنی موسڵ و سەعدیە تاوەکو چەند ناوچەیەکی #کەرکووک# لەلایەن ئه و ڕێکخراوەوە، هێشتا لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەدا نەکەوتبوونە ڕوبەڕوبوونەوەی بەرفراوان.
عەدنان عەبدوڵڵا ناسراو بە (سەید عەدنان)، لەسەیدەکانی عەشیرەتی نعێمی-ین لەپێکهاتەی عەرەب، لە 03-10-1991 لەشاری #کفری# لەدایکبووە و لە 06-01-2009 پەیوەندی کردووە بەهێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لەلیوای سێی پیادەی #گەرمیان# فەوجی یەک سریەی دوو بووە.
رێکخراوی داعش، لەمانگی حەوتی ساڵی 2014دا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاودەکەنەوە و تێیدا شەهیدکردنی عەدنان و فەرماندەکەی نیشاندەدەن.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,900 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!