- لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لەلایەن پەیجەکانی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تویتەر بڵاوکرایەوە، تیایدا لە نمایشێکی پڕوپاگەندەییدا ژمارەیەک لە دیلەکانی پێشمەرگە دەگێڕن بەناو حەویجەدا کە لە قەفەز نراون.
- لە ناوچەی سووروچی سەر بە شاری ڕیحا لە باکووری کوردستان، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس ڕوویداو بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
- 41 خێزانی کوردی دانیشتووی شاری موسڵ کە هەوڵیانداوە شارەکە جێبێڵن، پێش ئەوەی بگەنە سنووری دەسەڵاتی پێشمەرگە لە زوومار، لەلایەن چەکدارانی داعش دەستگیرکراون و بەرەو شوێنێکی نادیار بردراون.
- جارێکی دیکە لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پۆلیسی شاری سلۆپی پێکیاندادا و پشێوییەکانیش بەردەوامن.
- لە قەزای دووز خورماتوو دوو تەقینەوە ڕویانداو بە هۆی تەقینەوەکانیشەوە دوو کەس برینداربوون.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 12,716