بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: رێکخراونامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,788) پەڕتووک||
📅 06-04-2020
باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نز
📅 06-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دوعا خەلیل ئەسوەد
یەکێکە لە بەناوبانگترین قوربانییەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە کوردستان. لە 07-04-2007دا بە بەردوبلۆک لە لایەن کۆمەڵە کەسێک و پۆلیسی دەسەڵاتەوە لە گوندێکی بەعشیقەی نزیک موسڵە بە بەرچاوی سەدان کەسەوە، کوژرا.

کچێکی ئێزدی بووە، ناوی تەواوی دوعا خەلیل ئەسوەدە. دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان هاوسەرگیریی کرد.
ڕۆژی 7ی نیسانی 2007 لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە گوندی بەحزان لە شارۆچکەی شێخان، بە بەرچاوی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە، بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن کەسوکار و عەشیرەتەکەیەوە بە بلۆک شەهید
👫 دوعا خەلیل ئەسوەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دوعا خەلیل ئەسوەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەهبەر جەلال
رەهبەر جەلال حەمەد مامەش
لەساڵی 1953 لەشاری کۆیە لە دایکبووە.
قوتابخانەی ناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
ساڵی 1970 لەگەڵ هەندێک لاوانی شاری کۆیە، تیپی شانۆگەری (کەکۆن) دادەمەزرێنێت. پاشان دەچیتە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەشی نیگارکێشان لەبەغدا.
رۆژی 11 ئایاری ساڵی 1974 بەغدا جێ دەهێڵی و دەچێتە ریزی شۆڕش، لەوێش لەبەرێوەبەرایەتی راگەیاندن کاردەکات.
لەساڵی 1977 دا لەبەشی جموجۆڵی هونەری شاری هەولێر دا بەپشکنەری رێبەری وانە هونەرییەکانی قوتابخانەکانی هەولێر دادەمەزرێ.
ساڵی 1977 پێشانگای ی
👫 رەهبەر جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەهبەر جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,131 | وێنە 58,195 | پەڕتووک PDF 10,788 | فایلی پەیوەندیدار 40,264 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,066 |
💎 حەسەنکێف - حەسکیف | 🏷️ پۆل: شوێنەوار و کۆنینە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

حەسەنکێف - حەسکیف

فایلی پەیوەندیدار 📂
مێژووی حەسەنکێفحەسەنکێف
مێژووی حەسەنکێف دەگەڕێتەوە بۆ 10 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا. کە دەکاتە دوو هێندی مێژووی دروستبوونی هەڕەمەکانی جیزە لە میسرو ستۆنهێنج لە بەریتانیا، و تەنانەت بەر لە دروستبوونی شارستانیەتی مایا لە پیرۆ و ئینکا لە گواتیمالا.
نوێترین زانیارییەکان دەریدەخەن کە حەسەنکێف لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشوورییەکاندا، لە سەدەی هەشتی پێش زایینی دا هەبووە و، گۆڕە بەردینەکانی ئەم ناوچەیە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ئەشکانییەکان (فەرتی) (227ی زایینی- 227ی پێش زایینی). لە سەردەمی ئەشکانییەکاندا حەسەنکێف گرنگییەکی تایبەتی هەبووە بەو پێیەی کە دەکەوێتە سەر ڕووباری دیجلەو لەڕووی ئاسایشەوە ناوچەیەکی ئارام بووە. گرنگی ئەم ناوچەیە لە وێنه و نووسراوە‌ هەڵکۆڵراوەکانی پەهلەوی و ئەشکانییەکاندا دەردەکەوێت کە لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی حەسەنکێف، لە شوێنێک کە بە پیری داڵ ناسراوە نەخشێنراون. لەنێو وێنە و نووسراوە هەڵکۆڵراوەکاندا وێنەی هەڵۆ سمبولی خوای ئارییەکان (میترا-میهر) دەبینرێت کە بەشێوەیەکی بەرفراوان و لەسەردەمی ڕۆمانییەکاندا لە ئەوروپا، لەلایەن زۆرێک لە فەرمانڕەواکانی ئەو دەمە دەپەرسترا‌. لەنێو ئاسەوارە‌ دێرینە‌کانی حەسەنکێف دا، شوێنەواری کارگەیەکی لە سکەدانی دراو ماوەتەوە‌‌ کە لە دوو نهۆم پێکهاتووه و بە یەکێک لە دەگمەنترین ئاسەوارەکان دەژمێردرێت، کە لەمڕۆدا ژمارەیەکی دەگمەنی ئەم ئاسەوارانە لە وڵاتانی ئیسلامیدا ماونەتەوە.
باژێری حەسەنکێف ناوچەیەکی گرنگی سەربازی و بازرگانی بووە لە سەردەمی ڕۆمانیەکان دا کاتێک ئیمپراتۆر کۆنستەنتینی چوارەم ژمارەیەک بەلەمی هەڵهاتنی لە شاری ئامەد (دیاربەکر) دروستکرد وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ هێرشکردنە سەر ئیمپراتۆرییەتی ساسانییەکان لەڕێگەی ئاوییەوە. پاشان ئۆگۆستی کوڕی، باژێری حەسەنکێفی نوێ کردەوەو شاری ئامەدی کردە باژێرە سنووری نێوان بیزەنتی و ساسانییەکان. لە سەرەتای سەدەی حەڤدەهەمەوە لەلایەن ساسانییەکانەوە هێرش کرایە سەر بیزەنتییەکان بەڵام بەهۆی بەهێزی بیزەنتییەکانەوە لە بەرگریدا بۆ ماوەی دوو ساڵ بەرابەرییان کرد هەتا ساسانییەکان لەکۆتاییدا و بە بەکارهێنانی پلانێکی سەربازی توانیان ئیمپراتۆریەتەکە داگیربکەن.
لە ساڵی 451ی زایینی دا باژێری حەسەنکێف بووبووە جێگەی مشت ومڕی کۆمەڵەی خالکیدۆنە کریستییانەکان کە ئەوکاتە وەک ناوەندی سەرەکی کڵێساو شوێنە پیرۆزەکان دادەنرا. لە ئێستادا باژێری حەسەنکێف چەندین پاشماوەی شارستانییەتە کۆنەکان و ئایینزاکانی وەک کریستیان و موسوڵمانەکانی بە زیندوویی تێدا ماوه.
لە ساڵی 1101 ی زایینیدا، سیکمان کوڕی ئارتەک میرنشینی ئارتەکی تورکمانی (سەلجوقی) حەسەنکێف و ئامەد (دیاربەکر)ی دروستکرد و پاش دوو ساڵ ماردینی گرتەوەو حەسەنکێف بووە پایتەختی. پاشان ماردین جیاکرایەوەو لەلایەن هەشت شاوە فەرمانڕەوایی کرا، هەتا لەکۆتاییدا لە ساڵی 1231 ی زایینیدا لەلایەن ئەیووبییەکانەوە تێکدرا.
حەسەنکێفی پایتەخت لە سەردەمی ئەرتەکییەکاندا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، لەو دەمەدا سکەی دراولێدان دامەزرابوو و شاکانی گرنگی تایبەتییان بە گەشەسەندنی کەلتورو چالاکی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەدا، بەتایبەتی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی قەرە ئەرسەلان کوڕی بەعود کوڕی سیکمان و نورەدین محەمەد کوڕی قەرە ئەرسەلان، و نەسرەدین مەحمود کوڕی نورەدین محەمەد کە قو‌تابخانەو بازاڕو میوانخانەو گەرماو دروستکران و، پاشان باژێرەکە تەشەنەی کرد بەرەو کەرتی باکوری دیجلە (ڕابیژ). پردێک لەنێوان باژێرەکەو ڕابیژدا هەبوو کە مایەی سەرسوڕمانی مێژوونووسان و گەشتیاران بوو بە ڕادەیەک کە یاقوت حەمەوی لە کتێبی فەرهەنگی شاراندا دەڵێت: (لە هەموو وڵاتەکەدا لەمە جوانترم نەدیوە).کاتێک بۆ یەکەمجار لە سەدەی بیستەمدا چاوی پێکەوت؛ مێجەر سۆنی سەرکردەی سوپای بەریتانیا لە کوردستان وەها باسی کردووە: (ئەو چەندین دەیەی پشت دروستکردنی، چیرۆکی خۆگری و دانایی مرۆڤە پێشینەکان دەگێڕێتەوە). ئەو پردە ئەندازەیەکی ناوازەی هەبووە کە بەرزی چەمانەوەی ناوەڕاستی 40 مەتر بووە و بە‌ دار بەیەکەوە قاییم کراوه،‌ کە زۆر بە ئاسانی لەکاتی هێرشی دوژمندا ببڕدرێت. لەکاتێکدا بەشەکانی تری پردەکە لە بەرد و تەباشیر دروستکرابوون. لەنێو مێژوونووسان دا بیروڕای جیاواز هەیە سەبارەت دروستکەری پردەکە و هەندێک ڕایان وایە کە لەلایەن شا قەرە ئەرسەلان ئەرتەکییەوە دروستکراوه ‌و، هەندێک لە ڕۆژهەڵات ناسان بڕوایان وایە کە لەلایەن ڕۆمانییەکانەوە دروستکراوە. هەر چۆنێکبێت، لەبەرئەوەی هەندیک وێنەی مرۆڤ و نووسینی پەهلەوی لە بەشی دووەمی پردەکەدا کە لەلایەن میرنشینی ئەشکانی (فەرتی)یەوە (227ی پێش زایینی – 227ی زایینی) دروستکراوه ‌ ئەگەری ئەوە هەیە کە قەرە ئەرسەلان هەندێک تازەگەریی تێداکردبێت، کە وایکردووە بە دامەزرێنەری پردەکە ناوزەدبکرێت.
بە گوێرەی ئیکوڕی شەدداد لە کتێبێکیدا کە کۆپییەکی لە لە زانکۆی بۆدیلیان پارێزراوە و لە ساڵی 1280دا تەواوی کردووە، گۆڕستانەکانی ئەرتەکی و شاکانی بانی مەروان (کوردانی دۆستەکی) کەوتوونەتە سەر کەرتی باکووری دیجلە (ڕابیژ) کە پاشکۆی باژێرە سەرەتاییەکەیە.
ئەرتەکییەکان گرنگییان بە جووڵانەوەی زانستی و خوێندن و بیناسازی داوە. شا ساڵەح نەسرەدین مەحمود زانابوو کە خوێندنی فەلسەفە و ئەندازەی میکانیکی و بیرکاری و بیناسازی تەاوکردبوو. گەورەترین قولەی لە شاری دیاربەکرد دروستکرد و ئەمەش لە نووسینی سەر قولەکە کە پێی دەوترێت (یەدی قەردیش) دەردەکەوێت.
ئەگەری ئەوە هەیە کە شا ساڵەح نەسرەدین لەسەر دەستی زانای کوردی ئیکوڕی ڕەزاز جەزری، نووسەری گەورەترین کتێب دەربارەی ئەندازەی میکانیکی لە سەردەمی ئیسلامدا فێرکرابێت و، عەبدولڕەقیب یوسف لە کاریگەرییە هونەرییەکانی جەزریەوە لە نووسینەکانی سەر قولەی (یەدی قەردیش) و (ئۆلی بادان) ئەم ئەگەرەی هەڵگۆزیوەو لە کتێبی (میرنشینی دۆستکی لە ناوەڕاستی کوردستان) دا ئاماژەی پێداوە.
لە ساڵی 1232 ی زایینیدا، شا کامیل محەمەد کوڕی شا عادل ئەیوبی ئەبی بەکر کوڕی نەجمەدین ئەیوب کوڕی شازی کوڕی مەروانی کوڕی یەعقوبی کوردی، شای شام (سوریا) و میسر حەسەنکێفی لەژێر چنگی ئەرتەکییەکان دەرهێنا و کوڕەکەی خۆی (شا ساڵەح نەجمەدین ئەیوب) ی کوڕی خۆی کردە فەرمانڕەوا. فەرمانڕەوایی ئەیوبییەکان درێژەی کێشا هەتا ساڵی 1524 کاتێک بووە بەشێک لە میرنشینی عوسمانی. عوسمانییەکان چەند کەسێکیان لە شانشینی ئەیوبی کردە شای حەسەنکێف و هەندێکیشیان وەک فەرمانڕەوا مانەوە هەتا کۆتایی سەدەی شازدەهەم. فەرمانڕەوایی ئەیوبی بە فەرمانڕەوایی 20 ساڵەی میرنشینی ئەکوینلو وەستا بەڵام شا خەلیلی دووەمی ئەیوبی فەرمانڕەوایی میرنشینەکەی گرتەدەست.
ئەیوبییە کوردەکان، بەتایبەت شا عادل سلێمان گرنگی بە هەموو لایەنێکی ژیانی حەسەنکێف دەدا وەک بازرگانی، بیناسازی، کەلتوورو لەسکەدانی دراو. شا عادل ئەیوبی برای سەڵاحەدین قوتابخانەیەکی بە ناوی ئەلعادلیە دامەزراند. شا عادل ئەبولمەفاخر فاخرەلدونیا وا‌لدین سلێمان کوڕی شەهابەدین قازی مزگەوتێکی بە ناوی مزگەوتی ئەلڕاژی دروستکرد، کە ڕەنگە ئەو مزگەوتەبێت کە تاکو ئەمڕۆ ماوەتەوە و ڕێکەوتی 1394ی زایینی لەسەر نووسراوە و بەگوێرەی (مێژووی ماردین) له نووسینی میترانی مەسیحی حەنا دۆلۆپۆ، لە ساڵی 757ی هیجریدا و لەسەردەمی شا عادل سلێمان کە ساڵی 1378 ی زایینی فەرمانڕەوایی گرتە دەست و لە ساڵی 1424ی زایینیدا کۆچی دوایی کردووە، دروستکراوە. ژمارەیەک لە پاشماوەی کارە ئەندازەییەکانی تاکو ئێستا لە حەسەنکێف دا ماونەتەوە، لەنێویاندا ئەو دەروازەیەیە کە لەسەر ئەو ڕێگایەی دەچێتەوە سەر قەڵاکە دروستیکردووە. شا عادل زانا و شاعیر بووە و کتێبێکی هۆنراوەی بە زمانی عەرەبی نووسیوە. بۆ ماوەی 47 ساڵ فەرمانڕەوایی کرد کە ماوەی فەرمانڕەواییەکەی لە هەموو شاکانی تری ئەیوبی باژێری حەسەنکێف درێژتربوو. ئەوەی زانراوە ئەوەیە کە کوڕانی خێزانە کوردە فەرمانڕەواکان هەموویان یان زۆرێکیان خوێندەواربوون، هەندێکیان گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی پلەی خوێندنی زانست و هونەر. شازادەکانی میرنشینی ئەیوبی حەسەنکێف به شا و خێزانەکانیشیان بە مالیکە (شا) ناودەبران.

🗄 سەرچاوەکان
[1]⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هەڤاڵنامە،ڕاپۆرتی: هانا رەزا- هەڤاڵ نەژاد

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:💎 شوێنەوار و کۆنینە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار◾ شارۆچکە
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 23 2015 12:06PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 13 2017 2:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,254 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1232 KB Feb 23 2015 12:06PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

حەسەنکێف - حەسکیف

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️1335
2.👁️1421
3.👁️1457
4.👁️1460
5.👁️1515
6.👁️1596
7.👁️25-08-2017
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️پیلانی ژێر ئاوکردنی حەسەنکێف و بەشێکی باکووری کوردستان لە لایەن (د. تورکیاوە)
📷 وێنە و پێناس
1.👁️حەسەنکێف لەساڵی 1900 دا
📖 کورتەباس
1.👁️ئاڵای کوردستان چۆن دروستبوو؟
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574