بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بەڵگەنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📆23-03-2020
📆22-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,744) پەڕتووک||
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
باکووری کوردستان
- لە گوندی کۆزان سەر بە شارۆچکەی سوور لە ئامەد، گوتاربێژی مزگەوتی گوندەکە لەڕێگەی بڵندگۆوە بە زمانی کوردی هۆشداری دەدات و رێنمایی هاونیشتمانیانی نیشتەجێی گوندەکە دەکات کە چۆن خۆیان بپارێزن لە کۆرۆنا.[1]
- گۆڕستانی حەسەن بەگی ئێزدی کە مێژووەکەی بۆ 300 ساڵ دەگەڕێتەوە و لە گەڕەکی مەزرە مهۆکی هەرێمی باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردینە و ناوچەیەکە کە ئێدیانی لێدەژین، وێرانکرا. بەردی گۆڕستانەکە و کێلی قەبری ئەو کەسانەی کە کۆچی دواییان کردووە شکێنران و هەندێک لە سمبوڵی ئێزدیانیان پارچە کرد
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دنیا لە خەمی کارەساتی کۆڕۆنایە و سوپای تورکیا سنووری برادۆست لە پارێزگای هەولێر تۆپباران دەکات
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
ماعسووم کۆرکماز (عەگید) لە شوباتی 1956، لە گوندی گولی زەریایێی سەر بە شارۆچکەی فارقینی شاری ئامەدی باکوری کوردستان لە دایک بووە، چوارەمین منداڵی خێزانەکەیان بوو، ساڵی 1970 بە هۆی کاری باوکیان ناچار بوون باربکەن بۆ شاری ئێلح (باتمان) باوکیان کاری ئۆتێلی کردووە.
عەگید رۆژی 15-08-1984 یەکەم گوللەی دژی داگیرکەری تورک تەقاند و بەو شێوەیە شەڕی گەریللایی پەکەکە لە دژی تورک دەستیپێکرد.
عەگید لە ساڵی 1986دا لە چیای گابار لەشەڕێکدا شەهید دەبێت.
هەروەها برایەکی عەگید بەناوی فەیسەل کۆرکماز هاوکات گەریلا
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
🏷️ پۆل: شەهیدان
مەعسوم قورقماز (عەگید)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ئەحمەد دێوانە
دانیشتووی: ئیندرقاش
بەرپرسایەتی: پێشمەرگە
ساڵی شەهیدبوون: 1363

http://www.khakelewe.net/shehid/show.asp?link=1342
✌️ ئەحمەد دێوانە
🏷️ پۆل: شەهیدان
ئەحمەد دێوانە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
نوسەر و رۆژنامەنوسی کورد، مەلا محەمەد جەمیل بەندی کوڕی مەلا ئەحمەدی فورقانی رۆژبەیانی، لە گوندێکی ناوچەی قەرە حەسەن لە لیوای کەرکوک لە ساڵی 1913 لەداییک بووە، لە تەمەنی 4 سالان بوە دەستی کردوە بە قورئان خوێندن لەلای دایکی زەهرا کچی حسێن محەمەد سەلمان رۆژبەیانی و داویی لە سەر دەستی ملا عەبدوڵڵا کوری مەلا رەحيم جرستانی قورئانی ختم کردوە لە ساڵی 1919 کە تەمەنی 6 سالان بوە دواتر دەچێتە گوندی (باداوە) لەلای ملا سەید عەبدولوەهاب فێرە نوسین دەبێت و دوای هاتنەوەی مەلیک مەحمود و بوونی بە مەلیکی کوردستان
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,520 | وێنە 58,039 | پەڕتووک PDF 10,744 | فایلی پەیوەندیدار 40,027 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,975 |
💎 پیلانی ژێر ئاوکردنی حەسەنکێف و بەشێکی باکووری کوردستان لە لایەن (د. تورکیاوە) | 🏷️ پۆل: شوێنەوار و کۆنینە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

پیلانی ژێر ئاوکردنی حەسەنکێف و بەشێکی باکووری کوردستان لە لایەن (د. تورکیاوە)

ساڵانێکە دەوڵەتی تورکیا بە ناوی پرۆژەی پێشخستن و وەبەرهێنان لە ناوچەکەدا مەبەستییەتی حەسەنکێف و ژمارەیەکی دیکەی شار و گوند و دەڤەری باکووری کوردستان ژێر ئاو بکات، کە لە ڕاستیدا پرۆژەیەکی دیکەی بە کۆڵۆنالیزمەکردنی کوردستانە. تورکیا لەو رێگەدا چەندین ئامانجی هەیە؛ وێڕای ژێر ئاوخستنی ژمارەیەکی زۆری شار و دەڤەری باکووری کوردستان، دەیەوێ ببێتە وڵاتێکی بەهێز لە ڕووی سامانی ئاو و زاڵ بێت بەسەر عێراق و سوریا لە رێگەی گرتنی سەرچاوەی ئاوی دیجلە و فورات و گلدانەوەی ئاوەکە لەو پرۆژەیەدا، جگە لە بەرهەمهێنانی وزە لە رێگەی ئاوەوە، بەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ بەهێز بوونی ئابوورییەکەی.
ئەو پرۆژەیە‌ی دەوڵەتی تورکیا ناوی (پرۆژەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ) (Gueneydogu Anadolu Projesi) بە کورتکراوەیی دەبێتە پرۆژەی گاپ (GAP) و بەوە ناسراوە. گاپ لە ساڵی 1970 نەخشەی جێ بە جێ کردنی دارێژراوە، تێیدا بەنداوی گەورەی ئەتاتورک لەسەر هەردوو رووباری دیجلە و فورات دروست دەکرێت، کە بیرۆکەی خودی کەمال ئەتاتورک دامەزرێنەری دەوڵەتی تورکیا (1881- 1938)بووە. بەنداوی گەورەی ئەتاتورک رووبەرەکەی (73000)کم هێندەی رووبەری هەرسێ وڵاتی (هۆڵەندا، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ) دەبێت، پێکدێت لە 21 بەنداو و 30 سیستەمی ئاودێری و 17 وێستگەی کارەبایی و 13 پرۆژەی دیکه، کە هەموویان لە خاکی باکووری کوردستانن و دەکەونە پاریزگاکانی ئامەد (دیاربەکر)، ئادیامان، ئورفە، ماردین، سێرت، و غازی ئەنتاب.
بۆ ئەم پرۆژەیە دەبێت 3551 گوند و 1538 ئۆردوگا تێکبدرێن و خەڵکەکەی ڕابگوێزرێن و کاتی تەواوبوونەکەشی لە نێوان ساڵانی (2000-2020)، بەهۆی ئەوەی تورکیا خۆی توانا ئابوورییەکەی بەشی تەواوکردنی ئەم پرۆژە زەبەلاحە ناکات داوای قەرزی لە بانکی نێودەوڵەتی و بانکە جیهانییەکان کردووە، بەڵام بەهۆی هەوڵی کوردان و لایەنە ژینگەپارێز و ڕێکخراوەکانی شوێنەواری‌ مێژوویی، بانکەکان ڕەتیان کردۆتەوە قەرز بدەنە تورکیا بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە.
بۆ جێ بە جێ کردنی ئەم پرۆژەیە تورکیا لە نێوان ساڵانی (1980-1983) سەد و پەنجا و سێ (153) گوندی باکووری کوردستانی وێران کردووە و خەڵکەکەشی بە زۆرەملێیی دوورخستۆتەوە بۆ شوێنێکی دوور و سزای ئەوانەشی داوە کە بەرهەڵستی ئەو کارەبوون. تەنانەت رێگەشی نەداوە خەڵکە رەسەنەکەی ناوچەکە وەک کرێکار لە پرۆژەکە کاربکەن و کرێکاری تورکی بۆ هێناوە. ئەمە وێرای ئەوەی ملیۆنان ئاژەڵی ماڵی و کشتوکاڵی و باڵندە لە ناوچوون، بەهۆی نەمانی شینایی و لەوەڕگە.
حەسەنکێف و گاپ
هەرچی پەیوەندی بە باژێری حەسەنکێفەوە هەیە لە پرۆژەی گاپ (GAP)، دروستکردنی بەنداوێکی ئاوە بەناوی ئیلی سو لەسەر رووباری دیجله، بە تێچووی 5،1 ملیار دۆلار و بریارە لە ماوەی حەوت ساڵدا تەواو بکرێت. ئەم بەنداوه ئەگەر دروست بکرێت‌ چوارەمین بەنداوی گەورەی تورکیا دەبێت بە گوێرەی ئەندازە و دووهەمین بەنداو دەبێت لەڕووی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.
هەرچەندە ئەم بەنداوە لەڕووی سامانی ئاو و بەرهەمێنانی وزەوە سوودی بۆ تورکیا دەبێت، بەڵام ئامانجی سەرەکی سامانی ئاو نییە، چونکە ئاوی ژێر زەوی لەو ناوچەیە وەک پێویست هەیە و پێویست بە دروستکردنی بەنداو ناکات. رێکخراوە کوردییەکانی ناوچەکە دەڵێن تورکیا لە ڕووی ئەمنییەوە دەڕوانێتە ئەم بەنداوە و دەیەوێ کێشەی سیاسی کوردان بەم جۆرە پرۆژانە کۆتایی پێ بێنێت! ئەم پرۆژەیە بۆ میللەتی کورد و خاکی باکووری کوردستان بەزیانێکی زۆر تەواو دەبێت بەتایبەت لە ڕووی نەهێشتنی ئاسەواری مێژوویی و ژێرئاوکردنی شارەکانی. ئەگەر ئەم بەنداوە دروست بکرێت، نزیک بە 200 گوند و شاری مێژوویی حەسەنکێف دەکەوێتە ژێر ئاو، کە ئاسەوارێکی هەزاران ساڵەیە. بەگوێرەی رێکخراوە مەدەنییەکانی باکووری کوردستان و خەڵکی دەڤەرەکە، کە دژایەتی ئەو پرۆژەیە دەکەن، دەوڵەتی تورک مەبەستییەتی لە رێگەی ئەم بەنداوەوە ئاسەوارە مێژووییەکانیان ژێر ئاو بکات و خۆشیان کە مەزەندە دەکرێت بە زیاتر لە 60 هەزار کەس بە زۆرەملێ ناچار بە گواستنەوە بۆ شوێنی دیکەیان‌ بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش چەندین چالاکییان ئەنجامداوە و رێکخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانیان لێ ئاگادارکردۆتەوە. لە ئەنجامی دژایەتی خەڵک و رێکخراوەکانی دەڤەرەکەشدا کۆمپانیاکانی بەریتانیا و ئیتاڵیا خۆیان لە جێ بە جێ کردنی پرۆژەکە کشاندۆتەوە و ئەو بانکە نێودەوڵەتییانەی کە بڕیاربوو قەرز بدەنە تورکیا بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە، قەرزدانیان راگرتووە. ئەمەش تا ئێستا دڵخۆشکەر بووە بۆ خەڵکی ناوچەکە.
هەروەها بەنداوی ئیلی سو تەنها زیان بە خاکی باکووری کوردستان ناگەیەنێت، بەڵکو زیانێکی زۆر بە باشووری کوردستان و تەنانەت عێراقیش دەگەیەنێت، چونکە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ئاوی باشووری کوردستان و عێراق رووباری دیجلەیە، کە بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە زۆر کەم دەبێتەوە و مەترسییەکی گەورەیە بۆسەر کشتوکاڵ و ئاودێری و ژینگەی باشووری کوردستان و عێراق.
لە راپۆرتێکی ئیپەک تاشلی، لە کۆمەڵەی پاراستنی حەسەنکێف، کە ساڵی 2009 سەردانی باشووری کوردستانی کردووە. تەحسین قادر، وەزیری ئەو دەمی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە بەنداوی ئیلی سو گوتوویەتی: بەگوێرەی پەیماننامەی ڤییەنای ساڵی 1815، کۆنفرانسی پەیمانگای نێودەوڵەتی یاسا لە ساڵی 1911، یاساکانی هێلسێنکی لە ساڵی 1966، کۆنفراسی نێودەوڵەتی یاسا لە مانگی مەی ساڵی 1997، یاساکانی نێودەوڵەتی ئاو، جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە گفتگۆ و ڕەزامەندی دوو لایەنە پێش دروستکردنی بەنداو لە سەر رووبارە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام بدرێت، بەڵام تورکیا سەبارەت بەو بابەتە نە گفتوگۆی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە نە لەگەڵ ئێمەدا.
لە راپۆرتێکی دا، رێکخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی (Amnesty International) تایبەت بە پرۆژەی بەنداوی ئیلی سو و شاری مێژوویی حەسەنکێف، رەخنە لە دەوڵەتی تورکیا دەگرێت و دەنووسێت: بۆ ئەم بەنداوە رای دانیشتووانی ناوچەکە وەرنەگیراوە و نزیکەی 55 هەزار هاوڵاتی ئاوارەدەکوڕی.
ئەو راپۆرتەی لێبوردنی نێودەوڵەتی مانگی 7ی ساڵی 2009 بڵاوکراوەتەوە بە سەردێڕی "دەوڵەتەکان یارمەتی مادی بۆ بەنداوی ئیلی سو لە تورکیا رادەگرن" لە راپۆرتەکەدا وێڕای ئاماژەکردن بە ئاوارەکردنی 55 هەزار کەس هاتووە: لە ساڵی 2009 دا هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سویسرا، نەمسا، بڕیاریاندا بە ڕاگرتنی یارمەتیەکانیان بۆ پرۆژەی دروستکردنی بەنداوی ئیلی سو، کە بە ئاشکرا مەترسی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی دروست دەکرد. بڕیارەکەی ئەو سێ وڵاتە لە ئەنجامی بڵاوکردنەوەی چەندین لێکۆڵینەوەو هەڵسەنگاندن لەلایەن کەسانی شارەزا وسەربەخۆوە هات، کاتێک لێکۆڵینەوەکانیان دەریخست کە دروستکردنی بەنداوی ئیلی سو هیچ پێوەرێکی یاسایی، لەوانە پێوەرەکانی تایبەت بە ئاسەوارە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکانی ئەو ناوچەیەی جێ بەجێ نەکردووە.
هەروەها لە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئەوڕوپا لەمەر بارودۆخی تورکیا لە ساڵی 2011 دا ئاماژە بەوەکراوە کە حکوومەتی تورکیا درێژە دەدا بە جێ بە جێ کردنی پڕۆژەی (گاپ)، کە مەبەست لەو پڕۆژەیە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵایەتی و ئابووری هەرێمەکەیە و، ئامانج ئەوەیە تا ساڵی 2012 کۆتایی بێت.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات پڕۆژەی بەنداوی گەورە کەوتوونەتە بەر‌ توانج و ڕەخنە لە بەر ئەوەی هەڕەشەن لە سەر پێشوەچوونی بەردەوامی هەرێم بە ڕێگای تێکدانی هەلومەرجی ژیانی خەڵکی ناوچەکە‌، لەوانە کەلەپووری مێژوویی، ژینگەی خۆڕسک، زیندەور و زەوی بە پیتی کشتوکاڵ بە تەنیشت چۆمەکانەوە.
لە ڕاپۆرتی بیرخەرەوەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مامۆستایانی زانکۆو پارێزەرانی کوردستان دا بە ناونیشانی " ئایا جیهان لە ئاست لەناوبردن و ژێرئاوکردنی شارستانیەتی کۆنی باژێری حەسەنکێف بێدەنگ دەبێت؟" هاتووە: ئێمە بڕوامان وایە کە ئەرکی سەرشانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و یونیسکۆیە کە بەر بەم پرۆژەیە بگرن و حەسەنکێف وەک ناوچەیەکی مێژوویی جیهانی تۆمار بکەن.
باژێری حەسەنکێف مۆزەخانەیەکی دەوڵەمەندی پاشماوەی عەقیدەی میترایزم و زۆرێک لە شارستانیەتی ترە کە زۆر کەم لە بارەیانەوە دەزانرێت. ئەوەی لە حەسەنکێف دا جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە چەندین شارستانی هاتوون و هەوڵی سڕینەوەی شارستانییەتەکانی بەر لە خۆیان داوە، بەڵام کەسیان لەم هەوڵەیاندا سەرکەوتوو نەبوون! ئەوەی لە بەنداوی ئیلی سو چاوەڕێ دەکرێت هەمان مەبەستە؛ ئەوەی کە شارستانیەتەکانی تر بە درێژایی 10 هەزار ساڵ سەرکەوتوو نەبوون لە ئەنجامدانی، حکوومەتی تورکیا دەیەوێت ئەنجامی بدات.


🗄 سەرچاوەکان
[1]⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هەڤاڵنامە

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:💎 شوێنەوار و کۆنینە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار◾ شارۆچکە
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 23 2015 12:11PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 23 2015 12:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,673 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1139 KB Feb 23 2015 12:11PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پیلانی ژێر ئاوکردنی حەسەنکێف و بەشێکی باکووری کوردستان لە لایەن (د. تورکیاوە)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️حەسەنکێف - حەسکیف
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,515 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574