زاهیر سدیق
لە 1965 له سليمانی له دايکبووه.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی پەیکەرسازییە.
لەساڵی 1986 يه کەم پەیکەری پیشمەرگەی بە پیوانەی 50، 3 لە دۆڵی
جافەتیجافەتی و لە گوندی
چۆخماخچۆخماخ دروست کرد. ئەوە یەکەم هەوڵی گواستنەوەی پەیکەربوو لە شارەوە بۆ باوەشی شاخ و ژیانی پیشمەرگایەتی. بە داخەوە لە ئەنفالی 1988 ئەو پەیکەرە تیکشکینرا.
لەساڵی 1991 پرۆژەی پەیکەرسازانی کوردستانی بەهاوکاری کۆمەڵیک هونەرمەندی گەنجی شاری سلێمانی دامەزراند هەر ئەوساڵە یەکەم پەیکەری پیشمەرگەیان دروست کردوو کردیانە دیاری شاری سلێمانی بۆ شارۆچکەی رەواندوز.
لەساڵی 1993 به هاوکاری کۆمەڵەی منداڵپاریزی کوردستان یەکەم پرۆژەی بوژانەوەی هونەری میللی سیرامیکی دامەزراند.
لەساڵی 1995 بە هاوکاری و پشتیوانی
هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ماڵی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدیان کردە گەلەریی زاموا.
لەساڵی 1996 لە گەڵ دەستەی دامەزرینەری گە لەریی ئەربیللا یەکەم گەلەریی شیوەکاریان لە هەولیر دامەزراند.
لەساڵی 1991 تا ئيستاو به شیوەیەکی بەردەوام لە زوربەی شارو شارۆچکە کانی کوردستان چەندین بەرهەمی هونەری پیشکەش کردووە لەوانە:
لە هەڵەبجەی شەهید پەیکەرەکانی
عومەری خاوەرعومەری خاوەر.
عادیلە خانمعادیلە خانم.پەیکەری نزا لەسەر مەزاری شەهیدان.
لە شاری هەولیر پەیکەری ئیبن مستەوفی بەردەم قەڵای هەولیر و پەیکەری شەهید
موسا عەنتەرموسا عەنتەر بە داخەوە لابرا ێەو پەیکەرە.
لە سەید سادق پەیکەری مناڵانی بی ناونیشان.
لە دەربەندی خان بوکی دەریا.
لە زاخۆ ئەحمەدی خانی.
لە دەربەندی بازیان پانۆرامای شەری بەردەقارەمان و پەیکەری مەلیک مەحمود لەگەڵ پەیکەری عەبدولرەحمان پاشای بابان.
لە سلێمانی دە پۆرتریتی شاعیروو نوسەروو کەسایەتی ناو باخی گشتی سلێمانی.
پەیکەری دایک.پەکەری مارەحمانی باخەوان لە باخی گتی. دیواربەندی شەهید
قادر کابانقادر کابان لە بەریوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی.
پەیکەری خۆشەویستی لە پارکی ئازادی لەگەڵ چەندین پەیکەری کە و بەشداری کردن لە جەندین پیشانگەی هاوبەشی هونەرمەندان.
لەساڵی 2003 بو سالی 2013 مامۆستای وانەبیژ بووە لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی لە کۆلیژی هەنەر.