بڵند حەیدەری شاعیرێکی بەڕەچەڵەک کوردە، بەڵام بە زمانی عەرەبی شیعرەکانی نووسیووە.
لە 26ی ئەیلولی 1926 لە #هەولێر# لەدایکبووە.
ئەم شاعیرە لە بنەماڵەی حەیدەرییە، کە بنەماڵەیەکی دیار و ناسراوی کوردستانە و خاوەنی چەندین کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی هەڵکەوتوون.
بەهۆی ئەوەی باوکی ئەفسەری سوپای ئێراق بووە، بڵند حەیدەری بەشی زۆری شارەکانی کوردستان و ئێراق گەڕاوە.
هێشتا گەنج بووە دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووە. ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی حەیدەری بەجێهێشووە و بەکاری کرێکاری و عەریزەنووسییەوە خەریک بووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خولیای شیعر و ئەدەب بووە و بەشێکی کاتەکانی بۆ خوێندنەوە و خۆرۆشنبیرکردن لەکتێبخانە گشتییەکان تەرخانکردووە و کتێبە ئەدەبی و فەلسەفی و دەروونییەکانی خوێندۆتەوە.
حەیدەری شاعیرێکی دیارە و خاوەنی چەندین دیوانی شیعرە.
لە6ی ئابی1996 بۆ دوا جار چاوی لێکنا و ماڵاوایی یەکجاری لەدنیای ئەدەب کرد.
بەرهەمەکانی:
- لە ساڵی 1946 لە شاری بەغدا دیوانی شیعری (خفقة الطين) چاپکردووە.
- لە ساڵی 1951 لە شاری بەغدا دیوانی شیعری (أغاني المدينة الميتة) چاپکردووە.
- لە ساڵی 1961 لە شاری بەغدا دیوانی شیعری (جئتم مع الفجر) چاپکردووە.
- لە ساڵی 1965 لە شاری بەیروت دیوانی شیعری (خطوات في الغربة) چاپکردووە.
- لە ساڵی 1968 لە شاری بەیروت دیوانی شیعری (رحلة الحروف الصفر) چاپکردووە.
- لە ساڵی 1971 لە شاری بەیروت دیوانی شیعری (أغاني الحارس المتعب) چاپکردووە.
- لە ساڵی 1972 لە شاری بەیروت دیوانی شیعری (حوار عبر الأبعاد الثلاثة) چاپکردووە.
- لە ساڵی 1981 لە شاری بەیروت کتێبی (زمن لکل الأزمنة) کە لە کۆمەڵێک وتار پێکهاتووە چاپکردووە.
[1]