لە باشووری رۆژئاوای کەرکوک لە پێشڕەوی بەردەوامدان
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و دژەتیرۆر لە باشووری رۆژئاوای کەرکوک لە پێشڕەوی بەردەوامدان و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیش لە هەڵاتندان.
- وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، لە شەڕەکانی ئەمڕۆی باشووری کەرکوک، 20 پێشمەرگە شەهید بوون.
- هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە بۆسەر بنکە و بارەگاکانی چەتەکانی داعش، لەمیحوەری مەخمور دەستی پێکرد.
- فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان پاڵاوگەیەکی نەوتی رێکخراوی داعشیان لە شارۆچکەی گرێسپی لە رۆژئاوای کوردستان تەقاندەوە.
- لە باشووری کەرکوک، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە دوو پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش بریندار بوون.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان