وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە"
- داعش پردی سەرەکی گوێڕیان تەقاندەوە، لەترسی پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگە.
- لەخوار گوندی مەلا عەبدوڵڵا تەرمی پێشمەرگەیەکی شەهید بەناوی عەبدولرەحمان عومەر دێوانە مەمەنداوەی دەدۆزرێتەوە کە مێژووی شەهید بوونەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چل و پێنج رۆژ لەمەو بەر.
- وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان و ئیدریس بالوکەن سەرۆکانی فراکسیۆنی هەدەپە، خەتیب دیجلە هاوسەرۆکی کەجەدە، سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری هەدەپە و جەیلان باگریهان ئەندامی کۆما ژنێن بڵند، بەمەبەستی چاوپێکەوتنی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان پێش نەورۆز، بەرهو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.
- هێزەکانی پێشمەرگە، ژمارەیەک گوندی ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی موسڵ، لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی (داعش)، پاکدەکەنەوە.
- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن داعشەوە بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە .
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان