بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بڵاوکراوەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,240 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
📝 بانگەوازێک بۆ هەموو هاوبیران و هاوڕێیان و دڵسۆزان و لایەنه پێوەندیدارەکان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بانگەوازێک بۆ هەموو هاوبیران و هاوڕێیان و دڵسۆزان و لایەنه پێوەندیدارەکان
📝 بەڵگەنامەکان


وەک هەموومان ئاگادارين، رەوتی ئيسلاميی سياسی، که دروستکراو و بەکرێگيراوی دوژمنانی کورد و داگيرکەرانی کوردستانن، ئەمڕۆ لە جاران زۆر چالاکتر و لە رووی جەماوەر و پارەداری و پشتيوانييەوە بەهێزتر و بەدەسەڵاتترن، خاوەنی چەندين کەناڵی تيڤی و راديۆ و گۆڤار و رۆژنامە و پێگەی ئەلەکترۆنين، بە زەبری پارەبەخشينەوە و بەهۆی راگەياندنە سۆزئامێز و چەواشەکارييەکانيانەوە، توانيويانە‌ دۆستی و لايەنگريی جەماوەرێکی بەرفراوانی خەڵکی هەژار و بێکار و کرێچی و دانيشتوانی گوندنشين و شارۆچکەکانی کوردستان بەلای خۆياندا رابکێشن‌. زۆربەی زۆری مەلا و بانگخواز و مامۆستا ئايينييەکان و فەقێ و شێخ و دەروێش و نووشتەچی و جادووگەرەکانی کوردستانيان بە پارە کڕيوە و ئێستا زۆربەی زۆريان سەر بەوانن و بۆ ئيسلاميی سياسييەکان کار دەکەن و لە خزمەتی رەوتی ئيسلاميی سیاسيدان. ئێستا لە باشووری کوردستاندا، بە ئاماری وەزارەتی ئەوقاف، 5508 مزگەوت و زۆتر لە دوو هەزار حوجرە و تەکيە و خانەقا و خوێندنگەی جۆراوجۆری ئيسلامی هەيە. ئەمانە هەموويان ژێربەژێر کار بۆ ئيسلامچێتی و ئيخوانچێتی و وەهابيزم و سەلەفيزم و داعشيزم دەکەن، زۆربەی زۆريان هاوسۆزی لەشکری تێرۆريستی داعشن و خەوی گەورەيان دروستکردنەوەی دەوڵەتی خيلافەتی ئيسلامييە، ئه و باند و گروپە ئيسلامييە سياسييانه، هەموويان مانگانە پارە و بوودجەی زۆر و موفت لە دەسەڵاتی کوردی وەردەگرن و جگە لەمە، سەرچاوەی ديکەيشيان زۆرە، خاوەنی چەندين کەناڵی پشتيوانی و کۆمەک و هاوکاريی ماددی و مانەوين، خاوەنی پشتيوانيی دەوڵەتانی تورکيا و ئێران و عێراق و سوريا و سعوودييە و قەتەر و گەلێک کۆڕ و کۆمەڵ و رێکخراوی ئيسلاميی نێودەڵەتين. بەردەوام هاوکاری و کۆمەکيان پێدەکرێت و پارەيەکی زۆريان بەسەردا رژاندوون، ئەمانيش ئه و پارەيە بۆ گەوجاندن و دواخستنی کۆمەڵگە و بە ئيسلامکردنی کوردستان و بەعەرەبکردبنی کورد بەکار دە‌هێنن. بەرامبەر هەموو ئەم هەوڵ و چالاکييە بەربڵاوانەی ئيسلامييە سياسييەکان، هيچ بەرهەڵستييەک و بەربەستێکی نەتەوەپەروەر و نيشتمانپەروەری بەهێز و رەوتێکی نەتەوەيی کوردی و کوردستانی بوونی نييە و دەسەڵاتی کورديش هەموو کۆمەک و پشتيوانی ئاسان کارييهک بۆ ئيسلامييە سياسييەکان دەکەن و به هيچ شێوەیەک ناوێرن و ناتوانن لێپرسينەوە لە هيچ مەلايەک و بانگخاوزێک و مامۆستايەکی ئايينی بکەن کە رۆژانە لە وتار و گفتارەکانياندا بيروباوەڕی توندڕەوی و توندوتيژانەی سەلەفيزم و وەهابيزم و تێرۆريزم و داعشيزم و ئيخوانچێتی و تەعريبچێتی بڵاو دەکەنەوە. لەسەر سەکۆی مزگەوتەکان و له بۆنە کۆمەڵايەتييەکاندا، وتاری ئاگرين و توندوتيژانە دژی دەسەڵات و دژی ئافرەتانی بێ لەچک و سفوور دەدەن، بە ئاشکرا هەڕەشه لە کچان و ژنانی نوێژنەکەر رۆژوونەگر دەکەن. بە کورتييەکەی ئەوە‌ی رۆژانە دەيبينین و دەيبيستين، هەمووی ئەوە دە‌گەيەنن کە تەواو شووڵيان لێهەڵکێشاوە و ناخۆشيان کردووە و بارودۆخێکی ئيسلامچێتی و تەعريبچيێتيی تەواو هەڕەشەئامێزيان و ترسناکيان دروست کردووە.
شايانی باسە پێشتر زۆرمان لەسەر ئەم دياردە خراپ و ترسناکانە نووسيوە و لێرە‌دا بۆئەوەی ئەم بابەتە زۆرتر درێژ نەبێتەوە،‌ ئەم پێشنيازانە بۆ دەسەڵاتی سياسيی کوردی بە گرنگ و پێويست دەزانين کە وەکو ئاگاداری و هۆشدارييەک، بۆ دەسەڵات و بەرپرسان و و سياسەتمەداران و پارتە دەسەڵاتدارەکان و هەموو لايەنه پێوەنديدارەکان بەيان دەکەين:
ئەگەر بمانەوێت چارەنووسمان هەمان چارەنووسی ئێران و ئەفگانستان نەبێت، پێويستە و دەبێت ئەم هەنگاوانە بنرێن:
1- بە ياسا، هەموو باند و گرووپە ئيسلامييە سياسييەکان هەڵبوەشێنرێنەوە‌ و گشت هەوڵ و کۆڕ و کۆبوونەوه و چالاکييەکی ئيسلامچێتی و ئيخوانچێتی و سەلەفيزم و وەهابيزم و داعشيزم، ياساخ بکرێن و سزای ياساييان بۆ دابنرێت.
2- وەزارەتی ئەوقاف، يان دابخرێت، يان دەسەڵات و بوودجەيان کەم بکرێتەوە و کاروبار و چالاکييەکانيان، لەلايەن لايەنە‌ پێوەنديدارەکانەوە سەرپەرشتی و کۆنتڕۆڵ بکرێت.
3- کۆنتڕۆڵی هەموو مزگەوتەکان و گفتار و وتاری مەلا و بانگخواز و مامۆستا ئايينييەکان بکرێت و دەبێت ئەوانە هەموويان لەژێر سەرپەرشتی و کۆنتڕۆڵی لايەنە پێوەنديدارەکانی دەسەڵاتی سياسيی باشووری کوردستاندا بن.
4- یارمەتی و هاوکاريی کەسان و کۆڕ و کۆمەڵە نەتەوەييەکان بکرێت و هەوڵ بدێت له هەموويان، پارتێکی نەتەوەيی سەردەمييانەی پێشکەوتوويان لێپێکبهێنرێت و لەلايەن دەستەڵاتی سياسيی کوردييەوە مۆڵەتی ياسايی هەبوون و کار و چالاکييان پێبدرێت و بوودجەيان بۆ تەرخان بکرێت و کەناڵی تيڤی و راديۆ و گۆڤار و رۆژنامە و ميديای تايبەتيی خۆيان هەبێت.
- تکايە ئێوەی بەڕێز و دڵسۆزيش هەر پێشنياز و سەرنج و تێبينييەکتان لەسەر ئەم مەسەلە گرنگ و چارەنووسسازە هەیە، بە راشکاوی بياننووسن.... زۆر سوپاس بۆ هاوکاری و يارمەتيدان و بەشداريی هەموو لايەکتان.
بەختياری شەمەيی
08-03-2015

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-03-2015

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 75% ✔️
75%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
75%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 18 2015 3:08PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 7 2017 11:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 10,768 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بانگەوازێک بۆ هەموو هاوبیران و هاوڕێیان و دڵسۆزان و لایەنه پێوەندیدارەکان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-03-2015
🚼 ناوی کوردی
1.👁️هاوبیر
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەختیار شەمەیی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,358 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574