1639 سعودی چونەتە ناو داعشەوەو نەگەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودی رایگەیاند لەماوەی چوار ساڵی رابردودا ژمارەی ئەو سعودیانەی چونەتە سوریاو عێراقەوە بەمەبەستی شەڕ 2284 هاوڵاتی بون و تا ئێستاش 1639 کەسیان لەناو داعشدا ماون.
ئاژانسەکان، ئاوێنەنیوز: وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە "لیوا مەنسور تورکی" رایگەیاند کە وەزارەتەکەیان لەنزیکەوە بەدواداچون بۆ ئەو سعودیانە دەکات کە بەمەبەستی شەڕکردن چونەتە سوریاو عێراقەوە و بەڵگەی تەواوی لەوبارەوە دەستکەوێت کە هەواڵەکان باس لەکوژرانی چەند ئیسلامییەکی ناسراوی سعودی لەو دو وڵاتەدا دەکەن.
لەبارەی ژمارەی ئه و سعودییانەی لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو پەیوەندیان بەداعشەوە کردوە، ناوبراو رایگەیاندوە کە 2284 هاوڵاتیی سعودیی چوەتە سوریاو عێراق بەمەبەستی شەڕکردن، له و ژمارەیەش 645 کەسیان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەی خۆیان، بەڵام "1639 کەسیان چونەتە ناو داعشەوەو نەگەڕانەتەوە".
- 20-03-2015
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!