ئاگری نەورۆز کرایەوە و نەورۆزی ئەمساڵ ناونرا نەورۆزی بەرگری
-
داعشداعش هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری
باشیکباشیک و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە هێرشەکەیان تێکشکێندرا و شەش تەرمیشیان کەوتە بەردەستی پێشمەرگە.
- بەهۆی شەهیدکردنی سێ پێشمەرگە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا بەشداری هیچ بۆنەیەکی جەژنی
نەورۆزنەورۆز نەکات.
- لە کەرکوک لە دوو رووداوی جیاوازدا سێ کەس دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە و هەر سێکیان گیان لەدەست دەدەن.
- بەهۆی دوو تەقینەوەی خۆکوژییەوە کە لەلایەن داعش لە شاری
حەسەکەحەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدران، دەیان شەهید و بریندار کەوتنەوە.
- بڕیاربوو ئەمڕۆ لە شاری چەمچەماڵ له ڤیستیڤاڵێکدا یادی نەورۆز بەشێوەیەکی شایستە بەڕێوه بچێت، بەڵام بەهۆی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەوە ئەو ڤستیڤاڵە، گۆڕا بە ماتەم.
- لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە و نەورۆزی ئەمساڵ ناونرا نەورۆزی بەرگری.
- بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە پێنج شوێنی جیاوازی شاری
موسڵموسڵ ئاگری نەورۆز کراوەتەوە و رێکخراوی تیرۆریستی داعشیش سزای ئەو کەسانەی داوە کە ئاگرەکەیان کردووەتەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان