Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
📖 کورتەباس
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست ق...
📝 پەیامی دایکی شەهید کۆستا | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

پەیامی دایکی شەهید کۆستا
دەمەوێ سەرەتا ئەو دەرفەتە بقۆزمەوە، بۆ ئەوەی سوپاسی خۆم ئاراستەی گەلی کورد، لە هەرێمی رۆژئاوای کوردستان بکەم، کە خاوەنداریتیان لە کۆڕەکەم کرد و پشتیوانیان کردم، بۆ گەڕانەوەی تەرمی کوڕەکەم. هەروەها سوپاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی دەکەم، کە هاوپشتی هاوسەرەکەم بوون لەو تەنگوچەڵەمەیەدا و، ئاسانکردنیان کرد، بۆ گواستنەوەی تەرمی کۆستای کوڕم بۆ وڵاتەکەی. هاوکات سوپاسی هەموو کەس و لایانانە دەکەم کە هاوسۆز و هاندەر و پشتیوانمان بوون. جێگای دڵخۆشییە، کە گەلی کورد لە پێناو ئامانجێکی هاوبەشدا، لە دەوری یەکتر کۆبووەنەتەوە و ئەوەش مژدەیەکی باشە بۆ ئاییندە. کۆستا نە سەربازێکی بەکرێگیراو و نە سەربازێکی بێکار بووە، تا بە دوای سەرکەشییەکدا بگەرێت بۆ ئەوەی کات بە سەر ببات، بەڵکو دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی خۆی لە یونانستان، چووە ڕیزی هێزە دەریاییەکانی شاهنشایی و مووچەیەکی باشی وەردەگرت، کارەکەشی تەنیا بۆ ئەوەی بەجێهشت تا بچێتە سوریا و لە دژی داعش بجەنگێت. بەرامبەر بە ئەنجامدانی ئەو ئەرکەش هیچ مووچەیەک یان پاداشتێکی پێنەبەخشراوە. بۆیان گێڕامەوە، کە کۆستا سەربازێکی نمونەیی هێزەکانی دەریایی بووە و هەمیشە فریای هاوڕێکانی کەوتووە، لەکاتی پێویستدا. کاتێک لە رۆژئاوای کوردستانیش بووە، شان بە شانی شەڕڤانانی کورد هەوڵیان داوە، ڕێرەوێک بکەنەوە بۆ ئەو ئێزیدیانەی کە لە چیای شەنگال گەمارۆ درابوون، تا بەرەو هەرێمی نیمچە ئارامی رۆژئاوا بڕۆن. کۆستا ئەو بوێرییەی تێدا بوو، کە شتێکی جیاواز بکات، بۆیە ئەو ڕێگایەی هەڵبژارد و منیش شانازی پێوە دەکەم. هەڵبەتە ئەو بۆ دژایەتیکردنی داعش چوو بووە ڕۆژئاوا، بەڵام لە ڕاستیدا بەو هەنگاوەی پشتیوانی لە مافە بنەڕەتییەکانی هەموو مرۆڤێک کردووە، بۆ ئەوەی لە سایەی حکومەتێکی هەڵبژێردراودا ژیان بەسەر بەرن، نەوەک حکومەتێک کە بە ئایدیۆلۆژیای ئایینیەوە بەسەریاندا بسەپێندرێت... مافی پەراستنی خوا بە ڕەزامەندی خۆیان بێت و، بەو ڕێگای کە خۆیان هەڵی دەبژێرێن، نەوەک بە سەریاندا بسەپێدرێت... خاوەندارێتی لە کولتور و زمانی خۆیان بکەن... بە ئازادی بخوێنن و قسە بکەن، موزیک بژەنن و خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر بە هونەر دەربڕن و... یاری تۆپی پێ بکەن، بێ ئەوەی ترسی لەسێدارەدانی دڕندانەیان لێ بنیشێت؛ بە واتایەکی دیکە، ئەو کەسێکی مرۆڤدۆست بوو. خەڵکێکی زۆر پشتیوانی و هاوسۆزیان کردین، کە شتێکی سەرسووڕهێنەر و ئیلیهام بەخش و هاندەربوو، بەڵام پێویستە لە بیرمان نەچێت کە کوڕەکەم تەنیا کەس نییە لەلایەن داعشەوە کوژرا بێت. هەروەها ئەو تاقە قارەمانیش نییە و منیش تاقە دایک نیم کە خەم دەچێژم، بەڵکو پێویستە هەموو ئەوانەی کە لەلایەن داعش و گروپە هاوشێوەکانیەوە کوژراون، لە بیر نەکەین. داعشیش جگە لە گروپێکی چەتەی کۆکوژ و تیرۆریستی بازرگانیکردن بە جنس نەبێت، هیچ شتێکی تر نییە، بۆیە پێویستە ناوێکی وای لێبنرێت کە پڕ بە پێست لە گەڵ کارە قێزەونەکانی بگونجێت. ئەگینا بە هەر ناوێکیتر بانگ بکرێت، متمانەی پێدەبەخشرێت. لەوانەیە ئەوەی کۆستا کردوویەتی یەکانگیر نەبێت، لەگەڵ بەرژەوەندییە سیاسییەکانی بریتانیا، بەڵام بە دڵنیاییەوە کۆستا بەو کارە پشتگیری لە بەهاکانی بریتانیای کردووە. ئەو بەهانەی کە لە سەرانسەری جیهانی رۆژئاواییدا وەکو ستاندارد و شتێکی ڕاست و دروست لە قەڵەم دەدرێت. ئەو لە سەردەمێکدا لە دایک بووە و پێگەیشتووە، کە بایەخ بە دیموکراسی، ئازادی ئایین و مافەکانی ژنان دراوە. لە وەها سەردەمێکدا جیهانی رۆژئاوایی لە ژێر ناوی ئەو بەهایانەوە بەشداری لە جەنگەکاندا کردووە، کە جینۆساید و کوشتاری دڕندەیان لێکەوتووتەوە... ژنانیش وەکو کویلە فرۆشراون و، ئەو حکومەتانەش دەستەوەستان ڕاوەستاون و هیچ شتێکیان نەکردووە، بۆیە کۆستای کوڕم دەگاتە ئەو برواییەی کە دوای ئەو هەموو کارەساتانە، دوورەپەرێزی ترسنۆکییە و پێویستە شتێک بکرێت، بۆیە کۆستا ئەو ڕێگایەی هەڵبژارد و لە پێناویدا گیانی بەخت کرد. هەرچەندە بەختکردنی کوڕەکەم دڵۆپێکی بچووک بێت لە زەریاییەکی زەبەلاحدا، بەڵام شەپۆلی گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا. من وەکو دایکێک داوا لە حکومەتە کان و دەزگاکانی راگەیاندنی سەرجەم جیهان دەکەم، کە وا لە داعش بکەن کە شوێنی خۆحەشاردانی بۆ نەمێنێت... ئەگەر پارە و خەڵکیشی لێببڕدرێت، ئەوە ناتوانێت درێژە بە کارە ناپاکەکەی خۆی بدات. بەڵێ... لەوانەیە هەموو کەسێک نەتوانێت ببێتە کۆستا، بەڵام پرۆسەی هەڵبژاردنمان لە پێشە. پێویستە بابەتی داعش بکەین بە دۆزێکی سەرەکی ئەو هەڵبژاردنە. پرسیار لە نوێنەرانی خۆمان بکەین لە پەرلەمان، کە ئایا بیر و ڕایان چییە سەبارەت بە داعش و بە نیازن لەو باریەوە چی بکەن؟ چ نەخشە و پلانیان هەیە، بۆ دابینکردنی ڕێڕەوێکی ئارام بۆ رۆژئاوای کوردستان، تا کۆمەکی مرۆیی بەو پەنابەرانە بگات، کە کۆستا یارمەتی داون؟ چی دەکەن تا چارەنووسی بە هەزاران ژنی ڕفێندراو یەکلایی بکرێتەوە، کە بە دەوڵەمەندەکانی وڵاتانی ناوچەکە فرۆشراون؟ لێیان بپرسین کە بۆچی پشتیوانی لە کورد ناکەن؟! کوردانی رۆژئاوا وەکو ئەو 300 جەنگاوەرە سپارتیانەن کە بەر لە زایین، بەرەنگاری ئەرتەشی زەبەلاحی فارسەکان وەستانەوە... چەکی پێویستیان لە بەردەستدا نییە، بەڵام رۆح و باوەڕی و ویستێکی بەرزیان هەیە، بۆ داکۆکیکردن لە زێدی خۆیان و ئەوەشیان سەلماند، کە داعش نەک تەنیا هێزێکی ئەوتۆنییە کە نەشکێندرێت، بەڵکو پێشڕەویەکەشیان ڕاگرت. ئێمەش ئەوەندە قەرزاری ئەو شەڕڤانانەین کە چەندە دەتوانین یارمەتیان بدەین. ئیدی بەسە، با دوورەپەرێز نەوەستین و بە شێوەیەکی خوڵقێنەر بیر لەوە بکەینەوە، کە چۆن دەکرێت گەورەترین هەڕەشەی دوا بە دوای نازییەکان بۆ سەر جیهان، بنەبڕ بکرێت!!
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 86% ✔️
86%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
86%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 20 2015 9:54AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 20 2015 9:54AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,147 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.132 KB Mar 20 2015 9:54AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دلشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جیهشتوه
رێبین و دێرین
ناوبراو خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سەرکردەی ئازا بوین. ژنی داهێنەر، جەنگاوەری وەها کە لە هەموو نەهامەتيیەکانی میلەتەکەيدا شان بە شان و (هەندێ جاریش زیاتر لە پیاوان) بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیانيان لە شان ناوە و لە پاڵ دایکایەتی و بەڕێوەبردنی خێزاندا، ئەرکی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنان و سەرکردایەتی گەورەیان لە ئەستۆ گرتووە. هەر لە نووسین
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574