هەمواری پەرلەمان سەبارەت بەکاروبارەکانی دەستەی دەسپاکی هەرێم هێشتا ئیشی پێناکرێت، سەرۆکی دەستەی گشتی دەسپاکی وا دەڵێت.
هەولێر، ئاوێنەنیوز: حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی گشتی دەسپاکی هەرێم سەبارەت بەکاری دەستەکەیان لەلێدوانێکدا بۆ ئاوێنە ڕایدەگەیەنێت، لایەنی یەکەم کە قۆناغی پڕکردنەوەی فۆرمەکانە تەواومان کردوە، بەڵام لایەنێکی تر کە پشکنینە، تائێستاش گرفتمان ئەوەیە دوای ئه و هەموارکردنەوەی لەپەرلەمان ئەنجامدرا، بەمەبەستی دانانی سەلاحیەت بۆ دامەزراندنی موحەقیق هێشتا بەباشی نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوه و ئیشی پێناکرێت.
دەشڵێت، هەریەک لەوەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتیەکان هێشتا فۆڕمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی خۆیان نەگەڕاندوەتەوە.
حاکم ئەحمەد، ئاماژەشدەدات، ئامارێکمان نییە سەبارەت بەرێژەی گەندەڵی، چونکە ئەمە تاوانێکە لەتاریکیدا بەڕێوەدەچێت و ڕەنگە هەموی سکاڵای لەدژ تۆمارنەکرێت، بەڵام لەشەش تا حەوت مانگی ڕابردودا 100 سکاڵامان بۆ هاتوە.
- 24-03-2015