📊 بابەت 374,153 | وێنە 58,973 | پەڕتووک PDF 10,980 | فایلی پەیوەندیدار 42,479 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,595
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 زانکۆی سلێمانی رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە دەربارەی دەنگۆی دابەزینی ریزبەندی زانکۆی سلێمانی بەراورد بە زانکۆکانی تری کوردستان و عیراق | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
زانکۆی سلێمانی رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە دەربارەی دەنگۆی دابەزینی ریزبەندی زانکۆی سلێمانی بەراورد ب
📝 بەڵگەنامەکان


ماوەیەکە لە ماڵپەرو دەزگای راگەیاندنەوە باس لە ریزبەندی زانکۆکانی کوردستان و عیراق دەکرێت و بە ئاستێکی نزم لە قەڵەم دەدرێن و له و نێوەشدا ناوی زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندی دواوە دێت.

ئێمە لێرەدا وێرای ئەوەی دووپاتی ئەوە دەکەینەوە کە ئاستی زانستی و ئەکادیمی دوورە له و ئاستەی کە لەگەڵ خواست و هیواو ویستی ئێمەدا بێتەوە، هاوکات پیرۆزبایی له و زانکۆیانە دەکەین کە لە ئاستێکی بەرزتردا دەرکەوتوون.

بەڵام بەپێویستی دەزانین ئه و راستییە بخەینە پێش چاوی هەموو لایەک، تا چیتر ئه و بابەتە بە هەڵە نەبێتە بابەتی هەواڵ و مانشێتی رۆژنامه و ماڵپەڕەکان و بەهەڵە شیکردنەوه و لێکدانەوەی نازانستی و نالۆژیکی بۆ نەکرێت، بەجۆرێک خەڵکانێک قسە له و بابەتە دەکەن، کە رەنگە هیچ لە بنەما زانستی و ئەکادیمییەکانی ریزبەندی نەزانن.

1- ئه و ریزبەندییەی کە شەش مانگ جارێک دەردەچێت، ریزبەندی نێوەوڵەتی نییه و بە هیچ جۆرێک لەسەر بنەمای زانستی و ئەکادیمی راستەقینە نییە، بەڵکو ئەم ریزبەندییە لەلایەن گروپی توێژینەوەی ئیسپانی ناسراو بە (CSIC) ئەنجامدەدرێت، کە ریزبەندی (وێبمیتری)یه و لەسەر بنەمای دەرکەوتن و ئامادەیی ئه و دامەزراوە، یان زانکۆیە لەسەر ماڵپەڕ بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیاوازو لەسەر ئه و شتانەی ئه و زانکۆیە لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاوی دەکاتەوە.

هەر بۆیە زۆر لە دەزگا ئەکادمییە پێشکەوتووەکان و زانکۆ بەناوبانگەکان کە لە ریزبەندی ئەکادیمیدا زۆر لەپێشەوەن، بەڵام لەم ریزبەندییە وێبمیترییەدا لە دواوەن. بۆیە بەشێوەیەکی رێژەیی ئه و گرنگییەی نییە بۆ پیشاندانی ئاستی راستەقینەی ئەکادیمی ئه و زانکۆیە.

2- ئه و دەزگایانەی لە جیهاندا باوەڕپێکراون بۆ دەستنیشانکردنی ریزبەندی ئاستی زانکۆکان لە جیهاندا (سێ) دەزگای زانستی گەورەن، کە ساڵانە لیستی ریزبەندی زانکۆکانی جیهان بڵاودەکەنەوە بەتایبەت 500 پێنجسەد یەکەمین زانکۆ لەسەر ئاستی جیهان. کە بێگومان بەداخەوە نەک زانکۆکانی کوردستان له و 500 زانکۆیە جێی نابێتەوە، بەڵکو زۆر لە زانکۆکانی جیهان تەنانەت ئەوروپی و ئاسیایش جێگەیان نابێتەوە، یان بە دەگمەن. ئه و سێ دەزگایەش بریتین لە (تایمس، شەنگەهای، کواکوریللا سایموند).

بنەما سەرەکییەکانی ئه و پلەبەندییەش بریتین لە کۆمەڵێک پێوەر کە هەر پێوەره و سەنگ و قورسایی تایبەت بەخۆی هەیە لە هاوکێشەی دۆزینەوەی پلەیەندییەکەدا لەوانە:

أ‌- ‌چەند ئەکادیمی یان توێژەرو دەرچووی ئه و زانکۆیە خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە.

ب‌- چەند توێژینەوەی توێژەرانی ئه و زانکۆیە لە گۆڤاری (ساینس و نەیچەر) بڵاوکراونەتەوە، کە بەرزترین گۆڤاری زانستین لە جیهاندا.

ج‌- چەند توێژینەوە لە گۆڤاری پلەبەرز بڵاوکراونەتەوه و سایتەیشنی بۆ کراوە.

د‌- ژینگەی خوێندن و ئاستی تاقیگه و رێژەی مامۆستا بۆ خوێندکارو ژمارەی مامۆستاو خوێندکاری نێودەوڵەتی له و زانکۆیەداو کۆمەڵێ پێوەری زانستی تر.

لەگەڵ ئەوەدا کە خۆشبەختانە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاد لە 300 توێژینەوەی زانستیان لە گۆڤارە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان بڵاوکردۆتەوە، تەنانەت (ساینس و نەیچەر)یش. بەڵام زۆر لە پێوەرەکانی تر لەم سیستەمە ناسەربەخۆو تەوقکراوەدا ئەستەمە جێبەجێبکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا رەخنە لەخۆمان دەگرین و بەرپرسیارین له و پله و ریزبەندییەی لە وێبمیترییدا بۆ زانکۆمان دیاریکراوه و هۆکارەکەشی کۆمەڵێک فاکتەری تەکنیکی و ئیدارییە کە ئێستا لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیداین.

به و هیوایەی زانکۆی سلێمانی وەک هەمیشە لە پێشکەوتن و فراوانبوون سەرمەشقیدابێت. ‌ هەروەک هیواخوازین بە زووترین کات ریزبەندی نیشتمانی لەسەر پێوەرە زانستییەکان دابڕێژرێت، تا بزانرێت کام لە زانکۆکانی کوردستان لەپێشەنگدایه و کام زانکۆیە باشترین توێژینەوەی زانستی بەبەراورد بە زانکۆکانی تری کوردستان و عیراقیش پێشکەش دەکات..

لە هەمووی گرنگتر سەربەخۆ بوونی دەزگاکانی خوێندنی باڵایە، کە هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا بیبینین.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
08-04-2015

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-04-2015
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
83%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 8 2015 4:22PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 22 2017 9:37AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,808 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
زانکۆی سلێمانی رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە دەربارەی دەنگۆی دابەزینی ریزبەندی زانکۆی سلێمانی بەراورد ب
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️زانکۆی سلێمانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-04-2015
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,171 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574