🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئامارنامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 26-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 24-02-2020
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە رایانگەیاند، گەل کۆنگرەی هەدەپەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی و سپاسییان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و جەختیشیان کردەوە، لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە روو.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچە سنوورییەکانی نێوان وان و ورمێ، ژمارەی قوربانییان بەرزبووەتەوە و کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، کە بەمەش رێژەی مردووان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە، کە سێیان منداڵن. هەروەها 36 کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەری پزیشک
📅 24-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەهۆی بومەلەرزەوە لە پارێزگای ورمێ 2 هەزار خانوو رووخاون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاران جەلال
لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی دێرینی گەڕەکی سەرشەقام هاتووەتە دنیاوە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی خوێندووە و پاشان قۆناغەکانی دیکەی لە وڵاتی ئوسترالیا تەواو کردووە. هەڵگری بڕوانامەی کۆلێژی تەکنیکی لە بەرنامەسازی و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری تەلارسازیدایە. پاشان ماستەری لە مافی مرۆڤدا خوێندووە. جگە لە کارە ئەندازیارییەکانی لە وڵاتانی ئوسترالیا و ئەوروپا و کوردستان، وەرگێڕی چەندین کتێبە لە زمانی ئینگلیزییەوە، لەوانە:
- پیاوی سێیەم (گراهام گرین)
- نانی بەیانی لە تیفەنی (ترومان کاپۆتی)
- پاڵتۆ (نی
👫 ئاران جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاران جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
یەک لە شەهیدەکانی ئەنفالی یەک لە بەرەبەیانی 26-02-1988 لەگەڵ هەر یەک لە سروەی کچی و کۆمەلێک پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند هاوڵاتیەک لە گوندی هەڵەدن بە گازی ژەهراوی شەهید بوو.
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیسا موسا
یەک لە پارێزەرەکانی (عەبدوڵڵا ئۆجەڵان) هاوکات پارێزرەی (نیڵسۆن ماندێلا) و ئەندامی (ئینسیاتیفی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی ئاشتی) بووە.
لە ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1936 لە کیپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشور لە دایکبووە.
لەرۆژی 26-02-2017 لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
👫 عیسا موسا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیسا موسا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,715 | وێنە 57,432 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,061 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,646 |
📝 راگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی - تاتۆکردن تەنها بەمەرج و رێنمای تەندروستی توند مۆڵەتی پێدەدرێت | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
راگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی - تاتۆکردن تەنها بەمەرج و رێنمای تەندروستی توند مۆڵەتی پێدەدرێت
📝 بەڵگەنامەکان

بەمەبەستی رێکخستنی تاتۆکردن لەسەنتەرەکانی جوانکاری لە هەرێمی کوردستان و چاودێریکردن بە گوێرەی رێنمایی و مەرجی تەندروست لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، مۆڵەتی تاتۆکردن تەنها دوای جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانەی خوارەوە دەدرێت بەسەنتەرەکانی جوانکاریی، کە تیایدا هاتووە پێویستە زانیاری پێشوەخت دەربارەی تاتۆو زیانەکانی بدرێت بەوکەسەی داوای تاتۆکردن دەکات و واژوبکات لەسەر فۆڕمی تایبەت بەتاتوکردن وە تەمەنی لەسەروی 18 ساڵیەوە بێت هەروەها پێویستە شوێنی تاتۆکردن سەرجەم مەرجەکانی پاکوخاوینی و تەندروستی تێدابێت و ئەو کەسەی کاری تاتۆ دەکات پێویستە خولی هۆشیاری تەندروستی و فریاگوزاری سەرەتایی تەندروستی ببینێت و خاوەنی بڕوانامەی کاری تاتۆکردن بێت.
ئەمەی خوارەوەش رێنمایی تایبەت بە تاتۆکردنە:
رێنمایەکانی تاتۆکردن:
1- نابێت تاتۆ بۆ خوار تەمەنی 18 ساڵی بکرێت.
2- تاتۆکردن پێویستە تەنها لە سەنتەرەکانی جوانکاری ئەنجام بدرێت.
3- پێویستە شوێنی تاتۆکردن مەرجەکانی پاکوخاوێنی و بوونی دەستشۆرو ئاوەڕۆی گونجاو وە رووناکی پێویستی تێدابێت وە هەواگۆڕکەری گونجاوی تێدابێت.
دەبێت ژوورەکە کرداری هەواگۆڕکەی کارکەری هەبێت وە دەبێت هەوایەکی سروشتی باشی ببێت.
رووی زەوی و دیواری ئەو شوێنەی کە کاری تێدا دەکرێت پێویستە کاشی، مەڕمەڕ، سیرامیک بێت تا ئاسان بێت بۆ پاکردنەوە.
دەبێت بەرزی سەقفی خانوەکە کەمتر نەبێت لە 2،5 مەترو دەبێت رووبەری شوێنی کارکردن بە لایەنی کەم 12 مەتر دووجابێت بۆ یەک کورسی.
دەبێت پلەی گەرمی ژوورەکە(c 20-24) بێت.
دەبێت دەستشۆرگە ئاوی گەرم و ساردی هەبێت، دەبێت‌ سابوونی شلی پێ شۆردن و خاولی سەفەری لە ژووری چارەسەرکردن هەبێت.
دەبێت ژمارەیەکی گونجاو تەوالێت هەبێت و دەبێت دەستشۆر و سابوونی شلی پێ شۆردن و خاولی سەفەری تێدا ئامادەکراو بێت.
ئەگەر سەنتەر زیاتر لە چوار جێگای چارەسەرکردنی هەبوو دەبێت توالێت کارماندەکانیان جیابکرێتەوە لە توالێتی ئەو کەسانەی بۆ تاتۆکردن سەردانی دەکەن.
دەبێت دۆڵابکی باشی هەبێت بۆ هەڵگرتنی پێداویستیەکان، ئامێرەکان، جل شۆرگە پیسی هاوشێوەی، خاوێنکەر کە بەرهەمەکان خاوێن دەکات دەبێت هەڵبگیرێت لە شوێنێکی وشک بێت وە تەپوتۆزاوی نەبێت.
دەبێت کۆگایەکی باش دابین بکرێت بۆ جلوبەرگی کارکردن و جلوبەرگی تایبەتی.
دەبێت رووبەڕێکی پاککردنەوە هەبێت کە گەرماو تێدا بێت بەبوونی ئاوی سارد و گەرم بۆ هەر حالەتێکی نەخوازراوی بەپەلە.
پێویست دەکات ژوورێکی جیاکراوە هەبێت لە سەنتەرەکە بۆ پاککردنەوەی ئامێرەکان وە توالیت جیاکراوە بۆ بەکارهێنانی.
شوێنی پێشوازیکردنی ئەو کەسانە بۆ تاتۆکردن سەردانی ئەم شوێنە دەکەین جیاکرابێتەوە لەو شوێنەی کارەکەی تێدا ئەنجامدەدرێت واتە (شوێنی چارەسەرکردنیان) بە هەرجۆرێک بێت.
4- خاوەن و ئەو کارمەندانەی کە لە شوێنەکە کار دەکەن پێویستە بڕوانامەی تەندروستیان هەبێت کە دەیسەلمێنێت هیچ نەخۆشیەکی گوازراوەیان نییە بە تایبەتی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر جۆری B،C،ئایدز، هەروەها پێویستە کوتانی پێویستی ئەنجام دابێت.
5- پێویستە ئەو کەسەی کە کرداری تاتۆ ئەنجام دەدات بڕونامەی پسپۆری و شارەزابوونی هەبێت لە سەنتەرێکی باوڕپێکراوی جیهانی وە بڕوانامەکەی لە وەزارەتی تەندروستی پشتراست کرابێتەوە.
6- تاتۆکردن پێویستە تەنها بە رێگەی ئامێری تایبەت ئەنجام بدرێت وە ئەو دەرزی و کەرەستانەی کە بەکاردەهێنرێت پێویستە بۆ یەک جار بێت(Disposable) بێت.
7- پێویستە ئامێری پاکژکەرەوە Autoclave لەگەڵ جۆرەکانی تری پاکژکەرەوەی هەبێت بۆ پاکژکردنەوەی ئەو کەلوپەلانەی کە Disposable نین.
8- پێویستە ئەو کەسەی کرداری تاتۆکردن ئەنجام دەدات پێش ئەنجامدانی پڕۆسەکە:.
• دەستی بە ئاو و سابون بشوات.
• دەستکێشی تازەو بەروانکە بەکاربهێنێت.
• بۆ هەر کردارێک دەست کێشی تازە بەکار بهێنێت.
9- پێویستە کەسەکە بڕوانامەی بەشداربوونی هەبێت لە خولی فریاکەوتنی خێرا و هۆشیاری دەربارەی نەخۆشە گوزراوەکان لە رێگای خوێنەوە.
10- ئەو رەنگانەی کە بۆ تاتۆکردن بەکاری دەهێنرێن پێویستە لەو جۆرانەبن کە رێگە پێدراون و بڕوانامەی کوالیتی کۆنتڕۆڵیان هەبێت.
11- پێویستە لە دوای هەر کردارێکی تاتۆکردن ئەو کەلوپەلانەی کە (Disposable) نین پێویستە بە ئۆتۆکلەێف پاکژبکرێنەوە پێش ئەوەی بۆ کەسی دووەم تاتۆکردن ئەنجام بدرێت.
12- پێویستە رێنمایی تایبەت بە شێوەی نوسراو پێش ئەنجامدانی تاتۆکە بدرێت بەو کەسەی تاتۆی بۆ ئەنجام دەدرێت ئەمەش لە هاوپێچدا ئاماژەمان پێ کردوە.
13- پێویستە فۆرمی تایبەت بە ویستی ئەنجامدەرانی تاتۆ لە لایەن داواکار پڕبکرێتەوە.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 9 2015 4:41PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 9 2015 4:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,615 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
راگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی - تاتۆکردن تەنها بەمەرج و رێنمای تەندروستی توند مۆڵەتی پێدەدرێت
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️وەزارەتی تەندروستی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3,791 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574