- شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردە سەر گوێڕ و بەرپرسانی پێشمەرگە لەو میحوەرە ڕایانگەیاند، چەکدارانی داعش توانییبوویان بگەنە پردی گوێڕ و شەڕەکە گەیشتبووە بەردەم ماڵی بەڕێوەبەری ناحیەکە، بەڵام دواتر هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەوە شکێنرا و لە شەڕەکەشدا ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەناوی زاهیر کەریم مستەفا شەهیدبووە و 3 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
- پاش شەڕ و پێکدادانیکی تووند لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لەچوارڕیانی حەردان لەنزیک تەلعەفەر، پیشمەرگە توانی هێرشی داعش تێکبشکێنێت.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 8,936 mal angesehen