- لە ناحیەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، تەقینەوەیەک ڕوویدا، دواتر دەنگی تەقە و ئەمبۆڵانسی فریاکەوتنی بەدواوەهات. بەپێی هەندێک سەرچاوە تەقینەوەکە 2 کوژراو و زۆرتر لە 10 برینداری لێکەوتۆتەوە. تەقینەوەکە لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا بووە. پاشتر داعش ڕایگەیاند کە تەقینەوەکە کردەوەی ئەوان بووە. هەردوو شەهیدەکە خەڵکی باکووری کوردستان بوون.
- کەسێتی دیاری قەزای چەمچەماڵ، کەریم ئاغای هەمەوەند لەتەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوای کرد.
- بەپێی هەندێک دەنگوباسی ئێڕاقی ئەمڕۆ عیزەت ئەلدوریی جێگری سەرۆککۆماری پێشووی ئێڕاق کوژرا.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 20,801 car hatiye dîtin